10ی ئوکتوبر ڕۆژی یه‌کگرتویی جیهانی دژی سزای له‌ سێداره‌دان

Thursday, 08/10/2009, 12:00


ڕۆژی 10ی ئوکتوبر له‌ لایه‌ن یه‌کیه‌تی ئیئتلافی جیهانی دژ به‌ ئێعدام وه‌ک ڕۆژی دژبه‌ری سزای له‌ سێداره‌ دانی مرۆڤ پێناسه‌ کراوه‌ و هه‌ر ساڵ ئه‌م رۆژه وه‌بیر مرۆڤایه‌تی ده‌خرێته‌وه‌، به‌ڵکو ده‌سه‌ڵاتدارانی دیکتاتۆر و نادیمۆکڕاتیک که‌متر له‌م میتۆده‌ که‌ڵک وه‌ربگرن بۆ سزا دانی مرۆڤ.
ئه‌م ناوه‌نده‌ زیتر له‌ 65 ڕیکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ خۆ ده‌گری که‌ بۆ پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ تێده‌کۆشن و له‌م کاناڵه‌وه‌ حه‌ول ده‌ده‌ن که هه‌مو ووڵاتانی جیهان قه‌ناعه‌ت پێ بێنن که‌ سزای له‌ سێداره‌دان نه‌مێنێت و که‌رامه‌تی به‌شه‌ری به‌م شێوازه‌ نامرۆڤانه‌ ژێر پی نه‌خرێت . حه‌ول و تێکۆشانی ئه‌م ناوه‌نده‌ تا راده‌یه‌کی به‌رچاو ده‌ستکه‌وتی هه‌بوه‌، و زۆر له‌ ووڵاتان ئه‌م شێوه‌ سزادانه‌ به‌ سه‌ر مرۆڤ به‌ بێ حورمه‌تی ده‌ژمێرن و داواش له‌ ووڵاتان و ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهانی ده‌که‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م حوکمانه‌. ‌
له‌ زۆربه‌ی ووڵاتانی نادێمۆکراتیک و دیکتاتۆر له‌م مێتۆده‌ که‌ڵک وه‌رده‌گرن بۆ چاوترساندن و تۆقاندنی تێکۆشه‌ران و بیرجیاوازانی دژ به‌ ده‌زگای دسه‌ڵاتدار. ‌
کۆماری ئیسلامی ئێران یه‌کێک له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ دیکتاتۆرانه‌ی ناوچه‌که‌یه‌‌، که‌ ساڵانه‌ به‌ ئاشکرا سه‌دان که‌سایه‌تی سیاسی له‌ سێداره‌ ده‌دا ،هه‌روه‌ها به‌ هه‌زاران که‌س له‌ ناو زیندانه‌ سامناکه‌کانی دا ئه‌شکه‌نجه‌ ده‌کرێت. شایانی باسه‌ که‌ هه‌ر ئێستا‌ به‌ ده‌یان که‌سایه‌تی سیاسی له‌ ژێر مه‌ترسی حوکمی له‌ سێداره‌دان .
ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ ده‌ستپێکی ده‌سه‌ڵاتییه‌وه‌ ، به‌ دوور له‌ یاسا گونجاوه‌کانی مرۆڤایه‌تی ، حوکمه‌کانی ئێعدامی به‌ کۆمه‌ڵ، ئه‌شکه‌نجه‌، سه‌نگسار و به‌ ده‌یان مێتۆدی وه‌حشیانه‌ی به‌ سه‌ر به‌ندکراوه‌ بێ تاوانه‌کان دا تاقی کردۆته‌وه‌ه‌ و‌ سیمای نگریسی خۆی به‌ جه‌ماوه‌ری ئێران نێشان داوه‌. کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ ماوه‌ی سی سال ته‌مه‌نی دا بێ ووچان که‌ڵکی له‌م شێوه‌ سزادانه‌ وه‌رگرتوه‌. ته‌نانه‌ت له‌ ئێعدام کردنی مرۆڤی که‌م ته‌مه‌نیش خۆی نه‌پاراستووه‌. به‌ پیی ئامار له‌ دو ده‌هه‌ی ڕابوردو دا 141 منداڵی ژێر 18 ساڵانه‌ی ئێعدام کردوه‌ که‌ ئه‌و حوکمانه‌ پێشێلکردنی ڕاسته‌قینه‌ و ڕاسته‌وخۆی‌ کونوانسیۆنی مافی مه‌ده‌نی و سیاسیه‌. شایانی ئاماژه‌یه‌ که‌ ئێران یه‌کێک له‌ واژۆکه‌رانی کۆنوانسیۆنی مافی منداڵانه‌ که‌ به‌ پیی بڕیارنامه‌ و ئوسولی ئه‌م دوو کۆنوانسێۆنانه‌ ئێعدامی مرۆڤی ژێر 18 ساڵ نایاسایی وو دژی‌ حقوقی ناونه‌ته‌وه‌ییه‌‌‌.
به‌ پیی ئاماری فه‌رمی ئێران له‌ ساڵی 2009 دا 280 که‌س له‌ ئێران له‌ سێداره‌ دراون. ئاماره‌که‌‌ گه‌لێک زیده‌تره‌ له‌م ئاماره‌ی حکومه‌ت، پیده‌چێت ئه‌م ڕێژه‌یه‌ له‌ زیادبون دابێت .




ئێمه‌ وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد له‌ ئورۆپا، داوا له‌ هه‌مو که‌سایه‌تییه‌کی خاوه‌ن‌ هه‌ست و هه‌مو چالاکوانانی مه‌ده‌نی و ڕیکخراوه‌کان و سه‌رجه‌م سازمان و حیزبه‌کانی کوردی ده‌که‌ین که‌ بۆ یه‌کڕیزیی به‌ره‌ی تێکۆشه‌رانی دژ به‌ سزای ئێعدام، ده‌نگ به‌رز بکه‌نه‌وه‌ و تێبکۆشن هاواری دادخوازی به‌ گوێی خاوه‌ن بڕیارانی وڵاتانی ئوروپی ڕابگه‌یه‌نن تا به‌ڵکوو بکرێت به‌مجۆره پێش به‌ ئێعدامی رۆڵه‌کانی تێکۆشه‌ری ووڵاته‌که‌مان بگرین. یه‌کڕیزی و یه‌کده‌نگیی ئێمه‌ ده‌توانێ سه‌فی به‌رخۆدان و هێزی گه‌ل به‌ تواناتر بکات .

کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد- ئو‌روپا
20091008


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە