مەهزەلەکانی دەزگای پاراستن

Saturday, 26/11/2011, 12:00





دەزگای پاراستن بە دەزگای پاراستنی پارتی ناسراوە هەموو کاروو جالاکیەکانیان بۆ پاراستنی بنەمالەی بارزانیە. واتە راست ترین دەستەوازە ئەکرێت بە کاری بهێنین دەزگای پاراستنی بنەمالەی بارزانیە. ئەگەر لەوەش زیاتر ووردی بکەینەوە، ئەتونین بلێین دەزگای پاراستنی مالی مسعود بارزانی جونکە براو ئامۆزاکانی تر هیج دەستیان ناروات بەسەر ئەم دەزگا یەدا جگە لە مالی مسعود بارزانی کە ئەوانیش مسعودو هەر سێ کورەکەیەتی بەناوەکانی مسرورو موکسی و وەیسی کە هەرسێکیان لە وولاتی ئەمریکا سیاسەت و یاسایان خۆێندووە.
کەجی نەک ئەیانەوێت بە دەزگایەکی پارتی بناسێنن بەلکو بە دەزگایەکی دەولەت و وەک دەزگایەکی پاراستنی نیشتمانی ناوزەندی ئەکەن و لە پەرلەمانە کارتۆنیەکە یاسایان بۆ دارێژاوە بۆ کردنەوەی ئەو بوجە کراوەی کەلە بەردەستیانایە. لەم دەزگا کە بە ناو کاری پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیە لە %٩٩.٩ کار ئەکات لەم دەزگایە بارزانیە یان لەو کەسانەن کە کە بنەماڵەو خۆیان لە شەستەکانەوە چلکاوخۆری بنەماڵەی بارزانین. ئەمانەش تەنها بکەرن لەم دەزگایەدا واتە زیاتر وەک تەنفیز کەر بەکار دێن. ئەگینا هیچ زانیاریەکی زۆر نهێنی نازانن. مەگەر ئەوانە نەبێت خۆیان جێبەجێی ئەکەن وەک رفاندن و پیاوکوشتن..هتد. ئەمانەش لە هەموو کەس زیاتر گیانیان لە خەتەرە چونکە بزانن زانیاریەک ئەزانن ئەوا ئەکرێن بە قئربانی ئەو زانیاریە کە مەترسی هەیە لەسەر بنەماڵەی بارزانی. جونکە ئەم دەزگایە مێژوویەکی تالی هەیە لەگەل ئەم جۆرە کەسانە کە چۆن کاتێک لە پارتی جیابونەتەوە ئەوەی زانیویانە ئاشکرایان کردووە وەک سامی عبدورەحمان و دکتۆر محمود عوسمان. هەر بۆیە بەس فریا بکوەون وەک محمد هەرسین زوو ئەیکوژن.
بۆ نمونە گرنگترین بەشی ئەم دەزگایە کە بەشی چالاکیەکانی دەزگایە نەزهەت حالی بارزانی سەرپەرشتی ئەکات و هەموو ئەندامەکانی بارزانین. ئەم دەزگایە چاوی پاراستنە لە ناو خۆیدا لە چەند بەشی تر پێک دێت کە هەر یەکەیان سەرپارشتی شتێک ئەکات وەک بەشی حکومەت ئەم بەشە شێروان حسو بارزانی سەرپەرشتی ئەکات کاریان چاودەری حکومەتەو بزانن کێ لە بەرژەوەندی بنەماڵە کار ناکات. یان کرینی بەرپرسەکانی تری حکومەت کە سەر بە حزبەکانی ترن. لە قسەیکدا شەروان ووتبووی کەم بەرپرسی حزبەکانی تر هەیە لە هەولێر کە لە حکومەت کار ئەکەن لە ژێرەوە پارتی نەبێت. دوتر چەند بەشی تری وەک نە شی یەکێتی و حزبە سیاسیەکان و ئێران و پپک و حکومەتی عێراق....هتد. لەم هەیکەلەدا سودیان لە هایکەلی س ئای ئای و مۆساد وەرگرتووە. یەکێک لە ئیشە خەتەرەکانی ئەم دەزگایە ئەوەیە مەلەفیان بو هەموو کەسە دیرەکان کردۆتەوە بە تایبەتی ئەوانەی پارتین و هەرچی نهێنیان هەیە تیایدایەتی بۆ ئەوەی زیادە رۆی کرد بانگی بکەنوو پیشانی بدەن وەک ئینزارێک کە ئەگەر لە پارتی جیا بیتەوە حەیای بەرن. ئەوەشی شتێکی وای نەبێ بۆی دروست ئەکەن. بۆ نموونە بەرپرسێکی ٧حکومەت هەبوو هیچی وای نەبوو کچێک ئەنێرن بۆ لای و کچەکە بۆ ئەوە رێکخراوە بۆیە هەر لەوێدا هەندێک پارە بە کچەکە ئەدات و ژمارەکەی خۆی پێ ئەدات. کچەکەش دەنگی تەسجیل ئەکات. دواتر پاراستن بانگی ئەکەنوو شریتەکەی بۆ لێ ئەدەن و پێشی ئەلێن کە ئەوان جاری یەکەم لە کادیری خۆیان ئەبوورن و ئەلێن ئیتر برۆ. کاکی بەرپرسیش ماڵ و مندالی هەیە. ئیتر ئەبێت تا رۆژی قیامەت نۆکەری بنەمالەی بارزانی بێت. هەر بۆیە ئەبینن زۆر بەر پرسی پارتی زۆر لە پارتی عاجزە کە چی هیچی پێ ناکرێت و قەت ناتوانن پارتی جێ بێڵن. ئەگەر زۆر عاجزیش بن وەک علی عبدولاو جەوهەر نامیق ئەبێت لە مال دانیشن تا ئەمرن.
ئەم دەزگایە پێش هەموو کەس گالتە بە ئەقلی کادیرانی پارتی ئەکات و وەک داشی دامە یاریان پێ ئەکات و بە تایبەت ئەو کادیرانەی پارتی کەسەر بە پاراستن نین موحارەبەی نەفسیان ئەکەن. بۆ نمونە وەک خۆیان ئەلێن فیل ئەکەن بە مێشوولەو مێشولەش ئەکەن بە فیل. لە کۆنگرەی پارتیدا چەند مندال و مەزمیان کرد بە ئەندامی سەرکردایەتی و چەندی کەیان کردە فلیم. ‌هێمن ئەحمەد تەنزیلات لە پریکا ئەکەن بە مامۆستا ‌هێمن هەورامی و سەرباز هەورامی ئەکەن بە سەربازی نالە هەورامی. ئەم دەزگایە هەر ئاوا کەسێک لە هیچەوە ئەکەن بە ئەندامی سەرکردایەتی و کەسێکیش لە مەکتەبی سیاسی ئەکەن بە هیچ. بۆ ئەوەی ئەو پەیامە بگەیەنن بە خەلک کە کەس شت نیە لە ناو پارتیدا جگە لە خۆمان. باشترین ناوەێک کادیرانی پارتی لە کۆنگرەیان ناوە ناویان ناوە مەهزەلەکەی پارتی یان مەهزەلەکەی مسروور.
پارتی چەند سال جارێک کۆنگرەیەکی کارتۆنی ئەبەستێت بۆ میکیاژ کردنی حزب بە دیموکراسی. ئەگەر سەیرێکی مێژووی کۆنگرەکانی پارتی بکەین ئەوا بوونی دیموکراسی لە کۆنگرەکاندا لەیەکەم کۆنگرەدا زۆر باشتر بووە تا دووەم تا دواتر. مەهزەلەی دیموکراسی لەم کۆنگرەیەدە گەشتە لوتکە. بەرێزان بۆ ئەوەی ئەم بابەتە ئەخۆێنێتەوە وەک ئەرکێکی نیشتمانی لای هەموو کەس کۆنگرەکانی پارتی وەک ئەوەی هەیە بێحورمەتی بکات حەز ئەکەم بزانێ کۆنگرەی پارتی چۆنە؟
لەگەل ئەوەی دیموکراسی تەنها کۆناکرێتەوە لە بوونی هەلبژاردن، ئێمە بۆ ئەوەی خاتری بنەمالەش بگرین دەبین تەنها بە قیاسی ئەو هەلبژاردنە دەی پێوین کە پارتی لە کۆنگرە ئەنجامی ئەدات. لەم کۆنگرەیەدا نزیکەی ٦٥٠ کەس لە رێگەی هەلبژاردنە مەحەلیەکانەوە بوون بە ئەندامی کۆنگرە. بە رای ئێوە چەند ئەندامی کۆنگرە هەبوو؟ زیاتر لە ١٩٠٠ ئەندام کۆنگرە هەبوو. واتە زیاتر لە ١٢٥٠ کەس بە تەزکیە کراوە بە ئندامی کۆنگرە. بە رێزان ٦٠٠ دەنگ کافی بوو کە کە سێک ببێت بە ئەندامی کۆنگرە. واتە پێش وەخت دانرا بوو کێ ئەبێت بە ئەندامی کۆنگرە. ئەوانەش کە دەرچوون ئەم راستیەیان پێش دەرچونیشیان ئەزانی. ئەو خۆماندو کردنە بۆ کۆکردنەوەی دەنگ تەنها مونافەسە لەسەر ئەوە بوو کێ دەنگی لەو زیاترە. ئەگینا سەر لە بەری ئەو کۆنگرەیە بگل فلیم مسرور بارزانی و هێمن هەورامی بووە. کۆنگرە وای لێ هاتبوو رسوایەکی وەک کمال کرکوی پێی رازی نەدەبوو.
ولیەم جیمس ئەلێت تەختی پاشایان هەمیشە بە دەستی کورەکانیان ئەروخیت چونکە کورەکایان بەو دەسەلاتەوە ماندوو نەبوون. شتێکیش بە ئاسانی دەست بکەوێت بە ئاسانی لە دەستی ئەچیت. ێدام و قەزافی و موبارەک و ئەسەد..هتد لەو پەری لوتکە بوون تا کورەکانیان پێگەشتن و زۆربەی کارەکانیان تەسلیمی ئەوان کرد بە تایبەتی پارەی دەولەت و هێزەچەکداری و ئەمنیەکان. لەوەتی مسرور هاتۆتە ساحەکە مەرگی بنەمالەی بارزانی نزیک تر ئەبێتەوە چونکە دەستی بەسەر هەموو شتێکدا گرتووە. تەنانەت گەورەترین کێشەی لە ناو بنەمالە دروست کردووە بە تایبەت لەگەل کورەکانی ئیدریس بارزانی. ئەگەر هێمنی نێچیرەڤان بارزانی نەبوایە زۆر زوو ئەتەقیووە. ئەم عەنتەرە ئەڵێی کوردستان ئەو رزگاری کردووە. حساب بۆ یەک کەس ناکات. وا ئەزانێت مەکتەبی سیاسی تەپەتۆرە. هەڵە کوشندەکانی هەر رۆژەو زیاتر مەرگی پارتی نزیک تر ئەکاتەوە. کوشتنی سەردەشت عوسمان چی لە پارت کرد. پارت نە کردە فلیم لە گشت ناوەندو میدیاکانی دونیا؟ گرتنی کمال سید قادر؟ کوشتنی سۆرانی مامە حەمە؟ هەولی تیرۆر کردنی ئەحمەد میرە؟ یاریکردن بە سەرکردایەتی پارتی و دانانی چەند کەسێکی نا موستەحەق. یەکێک لە بەرنامەکەنی دورخستنەوەی خەلکی ماندووو موستەحەقی پارتیە چونکە خۆی هیچ ماندوو نەبووە تا ئەوانەی دروست ئەبن هیچیان لەو زیاتر نەبێت. کارێکی کردووە هیچ کادیرێکی پارتی لە پارتی رازی نیە. ئەمانەش جێگەی خۆش حالیە چونکە مەرگی ئەو بنەمالە گەندەلە نزیک تر ئەکاتەوە. هەر ئێستا زۆر لە پاشە کشایە چونکە کوشتنی سەردەشت عوسمان پارتی بە دەردێک برد جارێکی تر گوو ئەخوات رۆژنامە نووس بکوژێت. وادیسان نێچیرەڤان بارزانی ئەبێتەتەوە بە سەرۆکی حکومەت. رۆژ بە رۆژ مەنبوس تر ئەبێت لە ناو پارتیدا.هۆکاری دروست کردنی کێشە بووە لە ناو بنەماڵەکەی. لە کۆنگرەی پاەرتی حەیای پارتی تەواو تکاند.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە