دزەكانى لقى دووى پارتى دیموكراتى كوردستان
Monday, 28/12/2009, 12:00
بەراستى چێگاى داخ و پەژارەیەكى زۆر گەورەیە كەسانى نەفس نزم و كەم رەوشت و داوێن پیس و درۆزن و قۆڵ برو جەردەو حیزو دزى زۆر گەورە لەسنورى لقى دووى پارتى قوڵ بەقۆڵى یەك و شان بەشانى یەكترى لەپەنا حیزبە بەستەزمانەكەى پارتى گەندەڵی و كارى خراپ و نارەواو ناپەسەند دەكەن من لەبەرپرسەكەى دەست پێدەكەم كەپشتیوان ێادقە ئەگەر بێن بەدوا داچونێك بكەین بۆمان دەردەكەوێت كە پشتیوان ێادق دزێكى زۆر گەورە و بێ وێنەیە گریمان موچەى مانگانەى جەنابت دوو ملیون دینارى عێراقیە پێم ناڵێى چۆن بەهاى خانوەكەت 53 دەفتەر دولارە ؟ چۆن بەهاى كۆمپانیایەت 276 دەفتەر دولارە ؟ چۆن بەهاى پارچە زەویەكەى فروشتت بەكۆمپانیاى (؟؟؟؟؟)
بەهاى 27 دەفتەر دولارە ؟ جەنابت بەبەڵگەى رەسمى (18) موچەى بن دیوار دەدزى هەزارەها دولار لەمیزانیەى لقى دوو دەدزی (70) موچەى پیاو ماقوڵانەو كەسایەتى دەدزی ؟ هەزارەها كەسى وەك تۆ هەیە موچەیان تێدەپەرێت لەدوو ملیون دینارى عێراقى كەچى ناتوانن وەك تۆ پۆشاكێك بكرن بە 600 دولار یا پێڵاوێك بكرن بە 300 دولار یا بونێك بكرن بە 150 دولار پێم ناڵێى ئەو هەموو پارەیەت لەكوێ بوو ؟ لەمیراتى باوكت بۆت ماوەتەوە ؟ یا لەدەرزى لێدانەكانى ساڵانى ڕابردووت ؟
جەنابت تاساڵى 1997 داهاتێكى وات نەبوو مانگانە پێى بەڕێوە بچیت چۆن بەوەندە ساڵەى دوایى بویتە خاوەن ئەم هەموو سەروەت و سامانە زۆر و بێ وێنەیە ؟ ئەى ستار سادق ناسراو بەستار شورتە ئەى تۆ ئەو پارەیەت لەكوێ بوو موچەى شورتەییت بوو كۆمت كرد و بوو بەسامانی ئەمڕۆت ؟ یان تۆش لەبەرپرسەكەت فێر بووى ؟ ئەى تۆ حاكم جەمال ناسراو بەجمال شەقاوەارى تۆ بەچى پێشانگاى ئۆتۆمۆبێلت كڕى بەچى 3 خانووت كرى هەر خانووى بەهاى (18) دەفتەرە لەشارى خەونەكان بەكشتوكاڵ و فرۆشتنى گەنمەكانتان ؟ ئەى شوان شێخ ئەحمەد ئەى ئەوانەى تر ئەى بەرپرسى ناوچەكان كێتان دزنین لەسنورى لقى دوو ؟
باوەڕ بكەن لەسنورى لقى دوو پیاوى تیا نیە بۆ دەرمانیش !
من لێرە پسیار لە سەركردایەتى سیاسی پارتى دەكەم :
ئایا تائێستا بەدوا داچونتان كردووە لەداهاتى بەرپرسەكان و تا چ ئاستێك گەندەڵن و خیانەت لە میلەت دەكەن ؟
ئایا تا ئیستا بەرپرسێكى حیزبیتان سزا داوە لەسەر دزى ؟
ئایا تا ئێستا وەزیرێكتان (ئیعفا) كردووە لەسەر دزى ؟
ئایا تائێستا بەرپرسێكى حكومى یاحیزبیتان دراوەتە دادگا بەهۆى دزى ؟
بێگومان هەزارەها پسیارى وەك ئەوانە وڵامەكەى ئاشكرایە چونكە تاكە كەسێك نیە لەم كوردستانە دز نەبێت سەرۆكى هەرێم دزە مەكتەبى سیاسى پارتى دزە زورینەى خەڵكى دزن چونكە چاو لە ئێوە دەكەن (گەورە ئاو دەڕژێنێ بچوكیش پێ لێ دەخشێنێ) كێشەكە لێرە ئەوەیە ئەو فایروس و پەتایەى ئێمە كردتوومانە زۆر لەپەتاى ئینفلەوەنزاى بەراز خراپ ترەئەویش پەتاى(DK) واتا (دزی كوردستـــان) پەتاكەش هەمووى گرتۆتەوە هۆى بڵاو بوونەوەى ئەو پەتایەش بەڕێژەى یەكەم سەرۆكى هەرێم لێى بەرپسیارە بەڕاستى مەسعود بارزانى من گومانم هەیە تۆ كورى مەلا مستەفاى رەحمەتى بیت؟!
چونكە هیچ كردەوەیەكت بەو ناچێت داوا لەجەنابت دەكەم دەست لەكار بكێشیتەوە باشترە تا شۆڕشێكت لەدژ نەكراوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست