کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەزگایى پاراستنى بنەماڵە، بەدران ئەحمەد حەبیب یان بە ڕاوێژكارى ڕاگەیاندنى خۆیان دامەزراند!

Tuesday, 06/07/2010, 12:00



پێموایە، زۆر پێویست نەكات، كە كەسایەتى بەدران ئەحمەد حەبیب تان پێناسێنین، چونكە وەك عەرەب وتەنى: (غەنیە عەن ئەلتەعریف)، بەڵام كام (تەعریف) و ناساندن، كە مرۆڤ شەرم دەكا، بۆ ساتێك لە نزیكەوە بیناسێت، لەبەر ئەوەى لە هەموو بوارو كایەكانى ژیارى و ژیاندا، مێژوویەكى پڕ شەرمەزارى و لیخن و بۆگەنى هەیە، وەك نێچیرەڤان لە چەند شوێنێك بە دزگەورەكەى ناسیوە!
ئەوەى بۆى كرا لەناو شوعیەكاندا دژى پارتى و بنەماڵە كردىو، دواى ئەوەى لەناو شوعیەكان تووشى تێكشاكاندن و شكست و داڕوخان هات، لە ساڵى 1988 بە جل و بەرگى پێشمەرگەیەكى هاوڕێى دزیوەو لەبەرى كردوەو، تەسلیم بە ڕژێم بۆتەوەو، لە ڕاپۆرتێكى 340 ڵاپەڕەیدا، تەواوى نهێنى ئەو كاتى حزبى شوعیى و لایەنە سیاسیەكانى بۆ ئەمنى شیمالى ڕژێمى بەعس گەیاندووە!
وەك شەمەڵ حەوێزى و كاروان ئاكرێى و كە دوان لە كۆنە شوعیەكانن، ئەوەیان دركاندووە، كە بە هۆى ڕاپۆرتەكانى بەدرانەوە، پیاوانى ڕژێمى بەعس، 24 گەنجى هەولێریان دەستگیركردووە، كە لە ڕێكخستنەكانى نهێنى ناوشارى حزبى شوعیى خەباتیان كردووەو، دوایى دادگایكردنیان تەنها 10 گەنجیان بە حوكمى هەتا هەتایى سزادراون، ئەوانى دیكەیان لە سێدارەدراوونو، كاروان ئاكرێى ئەوەشى دركاندووە كە ئەو گەنجانە لەكاتى گوللەبارانكردنیان خودى بەدران ئامادەبووە!
لە دواى ڕاپەڕینیش خۆى خزاندۆتە ناو بنەماڵەى بارزانى و، وەك ئەوانەى دەروێشن بەردەوام بووە لە كوردایەتى و پارتایەتى، وەك خۆى وتویەتى: بنەماڵەى بارزانى تەنها پیاندا هەڵبدەو قوربانیان بۆ بكە، بۆ سەد ساڵیان لێدەخوڕى و، لیاندەخۆى و دەبیتە سوارچاك!
بەدران ئەحمەد لەیەكەمین ناسینیوە لەلایەن نێچیرەڤانەوە، بە دەم و لەبزو مجامەلەو وشەى ئەزبەنى و برا گەورە، كۆنترۆڵى نیوەى كایەكانى میدیاى پارتى كردوەو، تا ئەم ساتەوەختە بەناو ڕاوێژكارى ڕۆشنبیرى نێچیرەڤانە!
خودان دەزگاى هەواڵى ئاكانیویزە كە بە پێى ئامارێك ڕۆژانە 100 كە سەردانى ئەو ئاژانسە ناكات، كە بە پارەى میللەت و بەزانیارى دەزگاى پاراستن بەڕێوەى دەبا.....
وە بۆ پارە خواردن و دزیى و گەندەڵى بنەماڵە و نێچیرى گەورە مافیا، دەزگاى یەكى چاپ و بڵاوكردنەوەى بەناوى ئاراسەوە بۆ دانراوەو، كە بە فاشیلترین دەزگاى چاپ وبڵاوكردنەوە ناسراوە، تا ئێستا لە سەدا 20 ئەو كتێبانەى بۆ سەرف نەكراوە، كە چاپى كردووە، بۆ ئەم مەبەستە دەیان پێشنگایى كتێبى كردۆتەوەو، ئینجا هەر فەشەل چارەنووسى بووە!
بەدران بۆ ئەوەى زیاتر كارى سێكس و رابواردن و درێژە بە بێئەخلاقى بدات، زیاتر لە 15 ساڵە خێزان و منداڵەكانى گەیاندۆتە لەندەن و ساڵى یەكجار سەردانیان دەكا، لەكاتى مۆم كوژاندنەوەى وادەى لەدایك بوونى منداڵەكانى!
بەدران بە فاحیشەترین بەرپرسى ئیعلامى دادەنرێت لەڕووى ئینحرافى ئەخلاقیەوەو، دەستدرێژى سێكسى بۆ زیاتر لە 100 ئافرەت بردووە ،كە لە دەزگاكانى ئەوساى (گوڵان، سەتەلایتى كوردستان، دەزگاى كرمانجى ، دەزگاى ئاراس ، دەزگاى شەفەق، ئاژانسى ئاكانیویز) و بەناوى گەیاندنى نامەو مەسجى ڕۆشنبیران بۆ نێچیرى گەورە دز، ئیستیغلالى سەدان ئافرەتى كردووە!
ئەوانەى دەڵاڵیان ماوەماوە بۆ بەدران كردووە، بۆتان تەحسین، ئاكۆ محمەمەد، نورەدین سەعید وەیسى، بەختیار شاخى، بەرهەم عەلى، عەبدولڕەزاق عەلى و مەهاباد قرەداغى و حەمەسەعید حەسەن، مەریوان غەریب، ئێستاش سەربەستە سوور،كە براى ئەكرمە سوورەى كۆنە جەیش شەعبى و جاشى مەفرەزەخاسەى دەربەندیخان و ئێستاش كراوەتە بەرپرسى لقى كەلارى پارتى!
بەدران لە پشتەوە بە هەموو شێوەیەك دژایەتى هاوڵاتى و ئاوێنەو لڤین و رشۆژنامە و قەڵەمە سەربەرزو سەربەخۆكانى كردووە، بەڵام ئەمجارە بە فیعلى هێنایانە ناو گەمەكەوە، بەوەى دوێنێ ئێوارە بەفەرمان و برٍِیارى مەسرورى پیاوكوژو خوێنڕێژ (بەدران ئەحمەد) كرایە ڕاوێژكارى میدیا ئەهلى و حزب و لایەنە سیاسیەكانى كوردستان و، تەنانەت لە دانانى ئەو سینارێۆیەى بۆ شاردنەوەى رووى تاوانەكەى پاراستنى بنەماڵە، بەدران بە ئەندازیارى نەخشە بۆ ڕێژكراوەكە دادەنرێت، كە دەیانەوێت تیرۆر كردنى ڕۆژنامەنووس زەردەشت عوسمان بشارنەوە!
بەدران لە پشتەوەى دەركردنى ئەو رۆژنامەیەیە، كە بەرهەم عەلى بەناوى(باس) ەوە یەكەمین ژمارەى لێكەوتە بازاڕەوە، بۆ دژایەتى كردنى بزووتنەوەى گۆران و قەلەمە سەربەخۆكان...
دووەم دەركردنى ئەو گۆڤارەى كە بڵند مستەفا جاشقەڵەم و كۆیلەكەى پاراستن و ئاسایشى گشتى دەریدەكا، و یەكەمین ژمارەى ئەو گۆڤارە(ململانێ) كەوتە بازاڕەوەیەو، بە دران لە پشتەوەى زانیارى و بیرۆكەو سینایۆكانە...
دواین چالاكى بەدران لە ڕووى ئەمنیەوە، كادیرێكى ئیعلامى دەزگاكەى خۆى تەسلیم بە دەزگاى پاراستن كرد، بەناوى(مەلا شاخەوانەوە)، كە ماوەى 10 ڕۆژ لەناو دەزگاى پاراستن لە سەلاحەدین زیندانى كراوە، چونكە بتەكەى بارزانى گوایە ئەو شكاندویەتى و، لە نووسینگەى كەركوكى دەزگاى شەفەق و ئاكانیویز، كە هەردوو دەزگاكە فەشەلى هێناوەو، رۆژنامەى هەواڵ ڕووى ڕاستى بەدرانى بۆ خوێنەران و بنەماڵە خستە ڕوو، نەك هەر ئەوە ئەوەشى ئاشكرا كرد، كە دەزگاى پاراستنى بنەمااڵە لەسەر بتەكەى بارزانى كە لە گەچ دروست كراوە، خەڵكى ئەم وڵاتە زیندانى دەكا!
بەدران بەهۆى گەندەڵیەكانیەوە، بۆتە خاوەنى 25 ملێۆن دۆلار بە موڵكەكانى لە هەولێرو شەقلاەوە هۆتێلێك لە بەیروتى پایتەختى لوبنان،و بە پێى وتەكانى ئەو جاشقەڵەمانەى سەرەوە ،بەدران لە خوشكى خۆى لاینداوەو، تا ئێستا كەسیان جورئەتیان نەكردووە بەدران بەرنە ماڵەكانیان نەكا كەتنێك بنێتەوەو، لە دەزگاى ئاكانیویز، تا نووسینى ئەم بابەتە، 38 كارمەندى كچ ڕایانكردووە، چونكە بەدران داواى بەردەوامى مانەوەى شەوانەیى لیان كردەووە، ئەمەش بەڵگەیەكى دیكەى ئەو قوتابخانەیەى بارزانیە، بۆ بەدڕەوشتى و سێكس و ئینحرافى ئەخلاقى!
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە