کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە ڕووداماون بۆیە ناڕۆن

Wednesday, 30/03/2011, 12:00






پارتی یەكێتی چی نەما نەكەین؟ ئیدی وەخۆكەون و ڕێ خۆشكەربن نەوەی وڵاتەكەتان با بخزێنە دنیای سیاسەت و فەلسەفەی ڕۆشنبیری نەك هەر بنەماڵە و بنەماڵە، بێت نەك تووڕەی هاووڵاتیان تەنگتان پێ هەڵ بچنێ و شەوتان لێ بكات وە ڕۆژ، ئێمەی كورد گەرەكمانە خۆمان چارەنووسی خۆمان دیار بكەین و ئێمەی هەژاران، تەنها بە لە كاتی دەنگدانەكاندا وەبیر هەندێكتان بێینەوە، ئیدی ئەو زەمان نەما زەمانێك بوو زۆر ڕێزتان قەدردار بوون لە هاووڵانی كوردستاندا، وەلێ هەنووكە ئەو زەمانە نەما چون، لەبەر ئیشە گەندەڵەكانی خۆتان و بنەماڵەكانتان.

خۆتان بڵێن، ئەوە چەندین ساڵە ئێوە خوێنی میللەتی كورد، دەڕێژن و خۆتان قەتیس ماون نازانن كەینێ تێر دەبن؟ كەم باب و كوڕی یەكدیتان ڕوووەڕووی یەكدی كردەوە لە شەڕی نێوخۆ؟ ئەی كەم شەوانە دەچوونە سەرماڵی هاووڵاتییان، و لە شیرنی خەودا منداڵدانتان بێ باب دەكرد و كەسیش نەی دەوێرا وە دەنگیانەوە بێت؟ كوا خوێنی ئەوانە، دیارە ئەوەی كە داوای پۆست و وە ڕێوەبردنی حكوومەت دەكات دیارە كوڕگەلێكی لەگەڵ دایە بۆ ئەوەی كە بتوانێ حكوومەت دروست بكات و دەست بەكار بێت، ئەمن بۆ ئەوانیش دەڵێم ئەگەر ئەوانیش وەك ئەوانە هاووڵاتییان بەخوێ بكەن دڵنیابن ئەوانیش بە دەردی ئەوانە دەچن!.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە