دەروێشەکانی شێخ نەهرۆ و شوێن کەوتوانی شاسوار عبدول واحید
Friday, 28/08/2020, 0:53
ئاشکرایەبۆ شەرعییەتدان و سەرکەوتن،لەهەرکارێکی سیاسی، فکری،بزاڤی دا
یا بۆرابەرایەتی کردن ،جا چی بۆ گەوجاندن بێ یاهۆشاندن لەهه ر بوارێکی ئایدیا و فکریدا.
پێویستمان بە کۆمەڵێ بنەمای زانستی،ئەخلاقی،مێژوی،کۆمەڵایەتی ....هتد هەیە. تاکەسی ڕابەرو سە رکردە ببێتە کەسایەتیەکی کاریزمی خاوەن پێگەو ئیعتیباری کۆمەڵایەتی ، وە گەورەترین دەسکەوت بچنێتەوەو جێی متمانەی کۆمەڵگەو بەتایبەتیش چینی هه ژارو ستەم دیدە بێت، کە بەشێکی گرنگنی کۆمەڵگەن.
دەبا لێرەدا هه ڵوێستەیەک لەسەر بارو دۆخی کوردستانی باشور بکەین،سەلماوە دەسەڵاتی کوردی لە سایەی خوێنی شەهیدان و ڕەنجی کەسانی دڵسۆزەوە سەرچاوەی گرتووە.
لەئەمڕۆدا بە هۆکاری دەرەکی ونێو خۆی ، نە فەسی ژیانی لەبەر هاو وڵاتیان بڕیوە.
بەمشێوەیە هاوڵاتی لە دۆخێکی خراپی ئابوری و دەرونیدا ئەژی، ئەمەش دەلاقەو درزی کردۆتە پەیوەندی و متمانەی نیوان خەڵک ودەسەڵات،دەنگی نا ڕەزای بەرزبۆتەوەو داوای ڕوخانو راپەڕینی چەکداری ئەکرێ.
ئەمە سەرەڕای غیابی ئۆپۆزسیون و ڕابە رایەتی کردن وئاراستە کردن ،هه ندێ کە سو گروپ بە ئەرکی خۆیانی ئە زانن لەگەڵ شەپۆلەکەدا خۆ بگونجێنن وجڵەوکێشی بکەن بە ئاقاری ڕوخاندنی دەسەڵات.
ئەوەی جێ گومانە، لەگەڵ ڕێزی زۆرم بۆکاک شاسوار،کەلە زوەوە لەگەڵ هه ندێ لەبەرپرسانی حکومی وحیزبیدا،لەمل ملانێدان لە بواری سەرمایەو وەبەرهێناندا
هه رلایەو بەگوریس وپشتێنی خۆی،ئەمەش بەنمونەیەک روندەبێتەوە،دیقەت بدەکاتێک بڕۆژەکانی سەرمایەدارێکی سەرمایە ویست لەمپەرو بەربەستی بۆ دروست دەکرێ ،بۆ نمونەپڕۆژەی چاڤیلاندو فراوان کردن و پەل هاویشتنی بۆ بناری گۆیژە. پاشان ڕێگری کردنی لەلایە ن دەسەڵاتەوە،بەبیانوی یاساو ڕێساوە.
لەم حاڵ و خاڵەدا چیتر شاسوار ناتوانێ،بەبێ پشت و باسکی جەماوەرو پێگەودەسەڵاتی سیاسی،درێژە بەم یاریەو بەرژەوەندیەکانی بدات.
بۆیە بۆدەست خستنی دەسەڵاتی سیاسی و چاوبەست کردنی خەڵکی سادە، هه ڵدەستێ بەخۆ بێبەری کردن لەهه ندێ لەخاوەندارێتی پڕۆژەکانی وەبە رهێنان ،بەڵکو بەم کارە بتوانێ بوارێکی موگناتیسی کۆمەڵایەتی بەهێز دەستەبەر بکات،وەلەکەسایەتیتکی بزنسمانەوە بۆ کەسێکی بزنسمانی سیاسی دەست ڕۆشت و هه نگاو بنێ،بەمەش باشترو چاک تر پلان وپڕۆژەکانی هه نگا و هه ڵگرن. بۆ ئەم مەبەستەش خۆ ی کێشاوەتە نێو قۆزاخەی سیاسەت و رابەرایەت کردن،بەناوی ماف و ئازادی و عدالەتەوە.
گەروانیە بۆچی ساڵانێکی زۆرە بە ناوی پشکی بێ بۆرسەو علوج و بێ سە وداسەری.دەستی زۆرێک لەهه ژاران و هاو برایانی خۆتت بڕیوە
تەنانەت یاساش لەتۆ قاچاغە.
ساڵانە قڕوشێکیان نا دەیتێ کام عەدالەت؟ سواری ئەسپی دارینت کردون، پێیان ئەڵێیت هاوڕیان پشکەکانتان ئاوسە،گەر مامان هه بێ دوو تا سێپشکیان ئەبێ
لێرەدا حەق وایە بپرسین سەرپچی یاسا و خواردنی مافی هه ژاران لەگەڵ کەسایەتی،
کەسێ بیەوێ ڕابەرایەتی بکا ئە گونجێ؟
بۆیەناحەقم نییە مەسە لەی شێخ ودەروێشە کانی لە ڕاستەوە و
مەسەلەی شاسوارو شوێن کەوتوەکانی لەچەپەوە وەک یەک دەبینم .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست