دۆێنێ یه‌کیه‌تی بووم ئازاد بووم ،به‌ڵام ئه‌مرۆ ئازادم که یه‌کیه‌تی نیم
Friday, 12/02/2010, 12:00
حه‌قیقه‌ت یه‌کیه‌تی دیووی دووه‌می پارتیه بێ هیچ گوومانێك به‌ڵام به‌لاوازی
ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆ ده‌یبیستی ده‌یبینی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی دوێنێیه ،چوونکه هه‌موو که‌سی یه‌کیه‌تی لای پارتی قبووڵ نیه بۆ پۆست .کۆسره‌ت تا دووێنێ هه‌مان پۆستی هه‌بوو ئه‌مرۆ قبووڵ ناکرێت هۆکاره‌که‌ی لاواز بوونی یه‌کیه‌تیه یه‌کیه‌تیش ئه‌بێت بێ ده‌نگی هه‌ڵبژێرێت. زۆر که‌سی یه‌کیه‌تی خوازیاری هه‌واڵێکی وا بوون که کۆسره‌ت تۆزێك لاواز بکرێت . یه‌کیه‌تی گه‌وره‌ترین خیانه‌تی که له کۆسره‌ت کردبێت ئه‌وه بوو که له‌نیوه‌ی رێگا کۆسره‌تیان جێهێشت هه‌ڵووێستیان نه بوو نه له ڕاگه‌یاندن نه به وه‌ڵام دانه‌وه .یه‌کیه‌تیش ناتوانێت فشار بخاته سه‌ر پارتی بۆیه کۆسره‌ت به‌ته‌نیا مایه‌وه وه مانه‌وه‌ی کۆسره‌تیش به‌م شێوه‌یه هه‌ر لاواز بوونی کۆسره‌ته.چوونی تاڵه‌بانی بۆلای بارزانی بۆ پاڕانه‌وه بوو نه‌ك بۆ چاره‌سه‌ر چوونکه له‌گه‌ڵ هه‌واڵی بڵاوو بوونه که کۆسره‌ت وا پێناسه ده‌کرێت گوایه شیاووی ئه‌م پۆسته نیه له‌م کاته‌دا چوونکه دوێنێ جیاواز تر له مڕۆ. تاڵه‌بانی گه‌یشته لای بارزانی له وێش بێ ده‌نگی باشتر بوو بۆ تاڵه‌بانی که هه‌ڵی بژارد.وه تاڵه‌بانی له وه ئه‌ترسێت کۆسره‌ت هه‌ڵووێست وه‌ر گرێت یه‌کیه‌تی زیاترلاواز بکات که کۆسره‌ت له کاتێکی وا هه‌ستیاروو ناسکدا کۆسره‌ت یه‌کیه‌تی جێهێڵێت چوونکه تاڵه‌بانی هه‌رگیز وا به‌په‌له به‌دوای کێشه‌ی کوردا نه‌که‌ووتوه وا به‌خێرای گه‌یشته لای بارزانی هۆکاره‌که‌ش کپ کردنی ده‌نگی کۆسره‌ت بوو گوایه تاڵه‌بانی له هه‌ووڵدایه .به‌ڵام له‌سه‌ر نووسنێکی به‌رێز نیشیروان هه‌موویه‌کیه‌تی دێنه ده‌نگ و که‌نه‌ڵه‌کان هاواریانه به‌ڵام بۆ کۆسره‌ت له‌به‌رامبه‌ر سعدی به‌رزنجی و محمه‌دی مه‌لا قادر ده‌میان داخراوه واده‌رده‌که‌وێت له دوای 25/7/2009. سنوورێك بۆ یه‌کیه‌تی دانرابێت له لایه‌ن پارتی.ئه‌مرۆش نه‌بێت سبه‌ی یه‌کیه‌تی په‌رته‌وازه ئه‌بێت ئێستا که یه‌کیه‌تی نووزه‌یه‌کی ماوه تاڵه‌بانی ڕای گرتوه .ئێستا مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیه‌تی ئێواره‌یه‌ك پێکه‌وه کۆنابنه‌وه نانێك بخۆن ئه‌وه‌نده ناکۆکن بۆیه هه‌موو یه‌کیه‌تی بێ ده‌نگی هه‌ڵبژارد له به‌رامبه‌ر محمه‌دی مه‌لا قادر
قسه‌کانی محمه‌دی مه‌لا قادر. بۆ کۆسره‌ت وه‌ك حه‌ب وایه که بیکرمێنی هه‌ست به تاڵی ئه‌که‌ی گه‌ر قووتی بده‌ی هه‌ستی پێناکه‌ی
له زۆر کاتدا بێده‌نگی هه‌لبژێری باشتره ،له زۆرکاتدا بێ ده‌نگی نیشانه‌ی که‌سی سیاسیه .ده‌بوایه کۆسره‌ت داوایان لێی کردبا بۆ جیگری سه‌رۆکی هه‌رێم نه‌ك خۆی داوای کردبا بۆیه ده‌بێت ئه‌م حه‌به بکرمێنی .کرماندنیشی زۆر ئاسان نیه بۆچوونی ئه‌مرۆ له دووێنێ جیاواز تره هه‌موو ڕۆژێك هه‌ینی نیه. هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25.7.2009 .پارتی خسته گوومانه‌وه .هیچکاتێك به هێز له‌گه‌ڵ لاواز هاوو په‌یمان نابێت به‌ڵام ناچار بوو له‌گه‌ڵ یه‌کیه‌تی هاوو په‌یمان بێت. وه نه‌شی توانی له‌گه‌ڵ گۆڕان هاوو په‌یمان بێت چوونکه گۆڕان ده‌نگی خه‌ڵکه پارتی و یه‌کیه‌تی ده‌نگی خه‌ڵکی راسته‌قینه‌یان قبووڵ نیه گۆڕانیش ئه‌وانی قبووڵ نیه چوونکه گۆڕان به‌دوای هۆشیاری کۆمه‌ڵگاوه‌یه ده‌سڵاتیش به‌دوای گه‌وج کردنی کۆمه‌ڵگاوه‌یه. نه پارتی و نه یه‌کیه‌تی نه‌یان ئه‌زانی گۆڕان 25 کورسی له په‌رله‌مان ئه‌هێنێ. کێشه‌ی کۆسره‌ت هۆکاره‌که‌ی لاواز بوونی یه‌کیه‌تیه له زۆنی سه‌ووزدا چوار ساڵی تر ته‌واو کۆتای یه‌کیه‌تیه تا چاور ساڵێ تر له ژێر چاودێری پارتیوو خه‌ڵکدا یه‌کلا ئه‌بنه‌وه ته‌مه‌نی تاڵه‌بانیش هۆکارێکه بۆ ئه‌وه‌ی فریای خۆتان که‌وون وه کلیلی یه‌کیه‌تی یان هیرۆ یان دکتۆر به‌رهه‌م ئه‌یبات به‌ڵام وه‌ك گلۆپێکی سفر وایه .ئه‌مه‌نا ئێستا ئه‌ی بیستی له زمانی محمه‌دی مه‌لا قادر ئه‌مه به لاواز بوونی کۆسره‌ته و یه‌کیه‌تیه.ته‌نها کۆسره‌ت ئه‌وه‌ت ماوه له ئێستاوه بۆ چوار ساڵی تر خۆت یه‌کلا که‌یته‌وه له ناو‌و یه‌کیه‌تی هه‌ولێر له ده‌ست پارتی .
که‌یته‌وه تۆش له به‌رامبه‌ر محمه‌مدی مه‌قادر ئه‌بێت بێ وه‌ڵام بی .کۆسره‌ت هه‌لبژاردنی تۆ بۆ جیگری سه‌رۆک له ده‌ست تۆدا نیه به‌ڵکوو له‌ده‌ست محمه‌دی مه‌لا قادره .به‌راستی پێم ناخۆشه هه‌موو خه‌بات و داستانی تۆ تاکه که‌سێك بریار له‌سه‌ر پۆستی تۆ بدات که یه‌کیه‌تی حوکوومه‌تی پێك هیناوه حووکومه‌تێکی نه خۆێنده‌وار . دووێنێ کاك کۆسره‌ت ئه‌مڕۆ .
کۆسره‌ت. سیاسه‌ت له کوردستان یان ئه‌بێت ژیان له‌سه‌ر سیاسه‌ت بێت ، یان ژیانی له‌سه‌ر دابنێی .مه‌رج نیه هه‌موو که‌سێکی ناودار ژیانی له‌سه‌ر دابنێت له ڕووی جه‌سته‌وه. به‌ڵکوو که‌سایه‌تی که‌سێکی ناوودار له سیاسه‌ت و شۆرشدا که‌سایه‌تی دێته خواره‌وه مرۆڤی به‌رز پێوویستی به به‌رز مانه‌وه‌یه .به‌ڵام کۆسره‌ت دوێنێ ئازاد بوو ئه‌مرۆ بوو به عه‌بدی پارتیوو محمه‌دی مه‌لا قادروو قادره‌کان .هه‌موومان شه‌ر بۆ ئازادی ده‌که‌ین ،نه‌ك دژ به ئازادی بین به‌ڵام کۆسره‌ت دووباره باسی هه‌ڵبژاردنی کرد له رێگه‌یه‌کی شه‌رعی به‌ڵام دووباره ره‌ت کرایه‌وه له لایه‌ن سه‌عدی به‌رزنجی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له لییستی پارتی.سه‌ره‌تا کۆسره‌ت ئه‌بوایه ئه‌م حه‌به‌ی قوت دابا نه‌ک بیکرمانبا چوونکه‌هێشتا تاڵ تر بوو ئه‌گه‌ر تاڵ تری به‌دوادا نه‌یات تا دووێنی جنێو‌و یه‌کتر شکاندن ئه‌مرۆ له رێگه‌ی سیاسه‌ت هێنانه خواره‌ی که‌سایه‌تی یه‌کتر که‌س ناتوانێت له کاسایه‌ت پارتی که‌م کاته‌وه هۆکاره‌که‌ی خۆتان بوون به دیووی دووه‌می پارتی هێشتا ماووتانه 25/7/2009/ زیاتر پێگه‌ی لاواز کردن ،ئه‌بێت یه‌کیه‌تی ئه‌وه بزانێت /هیچ که‌س به‌جلێکی باشتر،باشتر نابێت/ئه‌بێت مرۆڤ که‌سایه‌تی خۆی بناسێت پێش که‌سایه‌تی خه‌ڵك ،ئه‌بێت مرۆڤ به‌دوای که‌سایه‌تی خۆیدا بگه‌رێت نه‌ك به‌دوای که‌سایه‌تی تر،له ووڵاتی ئێمه هه‌رکه‌س هه‌ووڵی پاراستی که‌سایه‌تی خۆیه‌تی به‌ڵام له‌سه‌ر حیسابی یه‌کتر ببێ گۆێدان و ئاور دانه‌وه له خه‌ڵك بۆیه شکاندتان ئاسانه چۆنکه خه‌ڵك نارازیه له ئێوه .ئه‌وانه‌ی ئێستا له پۆستی به‌رزن که‌سی مه‌بده‌ئی نین هه‌تا ئه‌وانه‌ش ئه‌گرێته‌وه که خه‌ریکی ماستاون له ناو ده‌سه‌ڵات ته‌نها بۆ پڕ کردنه‌وه‌ی بۆشیای ده‌سه‌ڵات هیچی تر. کۆسره‌ت له نێوان شه‌رێکی ده‌روونی دایه ئاوات به‌م رۆژه ئه‌خوازێت که ناووی کاك کۆسره‌ت بوو نه‌ك کۆسره‌تێك که به‌قه‌ی کێشی محمه‌دی مه‌لاقادر داستانی تۆمار کردوه .به‌ڵام داستانه‌کان به‌قه‌ی ئه‌وه نابێت ،که ئێستا منڵاڵێک سه‌یری میکی ماووس ده‌کات که بۆته شکاندی که‌سایه‌تی کۆسره‌ت له لایه‌ن محمه‌دی ملا قادر .چوونکه پۆست زۆر گرنگ نیه به‌ڵکوو که‌سایه‌تی گرنگه./گیڤاره و کاسترۆ/له یه‌ك سه‌نگه‌ردا به‌رگریان ده‌کردوو شۆرشیان کردوو سه‌رکه‌ووتنیان به ئه‌نجام گه‌یاند ..گیڤاره بوو به سوومبڵ له هه‌موو جیان و ڕێزی لیده‌گیرێت له ئایدیا‌و وێنه‌کانی.کاسترۆش بوو به دیکتاتۆر که کووبا بێزاره له‌ده‌ستی هێشتا براکه‌ی داناوه بۆ سه‌رۆکی کوبا .کوردستا هاوو شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کۆبایه. ده‌سه‌ڵاتی کووردی که بۆته ویراسی وه‌ك تاڵه‌بانی و بارزانی بۆ که‌سوکاری خۆیان.بۆیه له کۆتایدا ئه‌ڵێم دوێنێ کاك کۆسره‌ت ئه‌مرۆ کۆسره‌ت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست