تاڵه‌بانی به‌رده‌وام له میدیا عه‌ره‌بیه‌کان
Monday, 18/01/2010, 12:00
نه‌وزاد خه‌سره‌و
تاڵه‌بانی به‌رده‌وام له میدیا عه‌ره‌بیه‌کان دووپاتی ده‌کاته‌وه که ده‌ووڵه‌تی فلسگینی به ڕه‌وا ئه‌بینێت له پاڵ ده‌ووڵه‌تی ئیسرائیل وه هه‌ر له میدیا عه‌ره‌باکانیش و توورکیاش تاڵه‌بانی دووپاتی ده‌کاته‌وه ئه‌ڵێت ده‌ووڵه‌تی کوردی خه‌ونی شاعیرانه‌یه
نه‌ته‌وه‌بوون چییه،پێناسه‌ی به نه‌ته‌وه بوون ،نه‌ته‌وه بوون قۆناغێکه له قۆناخه‌کانی به مرۆڤ بوون واتا تاکێك هه‌ست به بوونی خۆی ئه‌کات وه‌ک تاك،تاکێک ئه‌یه‌وێت خۆی له هه‌مووکۆتوو به‌ندێك ڕزگار بکات. زمان نه‌ته‌وه بوون دیاری ئه‌کات هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك خاوه‌نی زمان بێت ئه‌توانێت خاوه‌نی ووڵات بێت ئه‌مه یاسای مرۆڤایه‌ته که له نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌کان ئاماژه‌ی پێکراوه ئێمه خاوه‌نی زمانی دایکین به‌ڵام زمانی دایك خراوه‌ته زیندانێکی هه‌میشه‌ی له به‌رامبه‌ر دووژمن که زاتی کووردیان ڕووخاندوه وه پێکهاته‌ی فکری یه‌کگرتووی کورد تا ئێستا ده‌ستی پێنه‌کردوه هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه که‌هیچ ڕاپرسیه‌ك نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ کۆمه‌ڵگا بۆیه ده‌کرێت کۆمه‌ڵگای کووردی ناوی بنێێن کۆمه‌ڵگیایه‌کی به درووست کراوی واقیعی به کۆیله کراو بوو له ژێر ده‌ستی دوو سه‌رکرده‌ی کوورد .زۆر جار گۆێمان له دوو ڕسته‌ی بێ بنه‌مای سه‌رکرده‌کانمانه ،یه‌که‌م ،زۆر جار سه‌رکرده‌کانمان ئه‌ڵێن کورد هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌کی له سه‌ره مێژوو خۆی دووباره ئه‌کاته‌وه ،دووه‌م کوورد له ئێستادا ناتوانێت سه‌ر به‌خۆی خۆی ڕابگه‌ێه‌یت چوونکه جووگرافیه‌ی کووردستان له‌باروو گوونجاو نیه .منیش ئه‌ڵێم جووگرافییه‌ی کووردستان که شوو هه‌وا نیه گۆڕان کاری به‌سه‌ر دابێت واتا به ووته‌ی سه‌رکرده‌کانمان بێت کورد هه‌رگیز نابێت به ده‌ووڵه‌ت چوونکه جووگرافیه ناگۆڕێت له شێوه‌ی که‌شوو هه‌وا.ئه‌م جۆره ووتانه‌ی سه‌رکرده‌ی دۆڕای هه‌میشیه پێی ئه‌ووترێت ،،،،تییۆری موئامه‌ره .واتا پیلانی تیۆری،،،،.بۆێه ئه‌م جۆره لێدوانانه که سه‌رکرده دۆڕاوه‌کانمان قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ن له له مێدیاکانی دووژمن ڕووخانی ئیراده‌ی کوورده و به‌هێز بوونی ئیراده‌ی دووژمن له به‌رامبه‌ر کوردا .هه‌میشه سه‌رکرده‌کانی کوورد به‌شێوه‌یه‌کی ته‌ندرووست کوردیان به‌سیاسبوون نه‌کردوه له جیهانا به‌ڵکوو کوردیان وه‌ك زۆۆلم لێکرواێك نیشان داوه وه‌ك سۆزوو به به‌زیوه سه‌یرمان که‌ن دوای ئه‌م هه‌مووقووربانیانه له پێناوو به نه‌ته‌وه‌بوون گه‌یشتن به ده‌ووڵه‌ت نه‌یانتوانی سه‌رکرده‌کانمان قوربانییانی ئه‌نفال بکه‌ن به جینۆساید نه‌م بیستوه له‌سه‌رکرده‌کانمان بڵێ کورد جینۆساید کراوه هه‌ر ووتیانه کورد ئه‌نفال کراوه.ئه‌م هه‌موو قوربانیه له پێناوو به‌ناسینی به نه‌ته‌وه بوون له ده‌ره‌وه‌ی خۆی تاڵه‌بانی ئه‌ڵێت ده‌ووڵه‌تی کوردی خه‌وونی شاعیرانه یه. به‌وه‌ی کورد به‌ره‌و قۆناخێکی به هێزتر به‌سیاسبوون له‌ده‌روه‌ی خۆی که کێشه‌ی کوورد ئه‌کرێت به کێشه‌یه‌ک عاتفی .له هه‌مووشیان لاواز تر و ترسناك تر ئه‌وه‌یه که به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی نه‌ته‌وه‌ی کورد کراوه‌ته قووربانی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی ووڵاتانی دراوسێ و عێراقیش به تایبه‌تی له‌سه‌رووی هه‌مووانه‌وه ئه‌مریکاش. ئه‌م جۆره قبووڵ کردنه‌ی سه‌رکرده‌کانمان ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که کوورسیه‌کانیان له‌ق نه‌بێت بۆیه ده‌کرێت بڵێن کووردیش نمووزه‌جێکی بچوك کراوه‌ی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بیه که چۆن سه‌رۆکه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب هێنده‌ی له له‌ق بوونی کورسیه‌کانی خۆیان ئه‌ترسن ئه‌وه‌نده له یه‌ک نه بوونی یه‌کیه‌تی عه‌ره‌ب ناترسن. هۆکاری مانه‌وه‌ی سه‌رکرده‌کانی عه‌ره‌ب ته‌نها ئه‌مه‌ریکاوو ئیسرائیل و ئه‌ورپا ئه‌مانیان هێشتۆته‌وه چوونکه له‌به‌ر ژه‌وه‌ندی ئه‌م ووڵاته زلهێزانه دایه که ئه‌م جۆڕه سه‌رکردانه بمێنه‌وه. ئێمه‌ش خه‌ریکه‌ده‌چینه ناوئه‌م قۆناخه ته‌قلیدیه . بۆ له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا چه‌پڵه لێدان و سه‌ر له‌قاندن .به‌رده‌وامه هۆکاری نه‌بوونی هه‌ژاری ڕۆشنبیریه به به‌رده‌وامی ئه‌م جۆڕه کلتوره‌یه کۆمه‌ڵگای کوردی به‌ره‌و قووتباخانه‌یه‌کی گۆێ گر ئه‌بات بێ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دراسه‌ی خۆی بکات و پرسیار بکات .ئه‌م جۆره گۆێگرتنه کلتووریه ڕۆشنبیریه هه‌ژاریه له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه بوونی کووردا نیه به‌ڵکوو له به‌رژه‌وه‌ندی خۆدی دوو بنه ماڵا دایه که هیچ سوودێکیان بۆ کوورد نیه ته‌نها سوودیان بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان هه بووه به هه‌ندێك درووشمی چه‌واشه کاری که به‌رده‌وام باس له ڕابردوو ئه‌که‌ن هیچیان پێنیه بۆ داهاتوو . ده‌بێت سه‌رکرده‌ی کورد تێبگات دۆێنێ جیاواز تره له مڕۆ .سه‌رکرده‌ی کورد تا ئێستا بیرۆکه‌ی به جیهانیبوون له به‌رنامه‌ی ئه‌وان دا نه‌بووه .بۆیه ده‌کرێت بڵێن کوورد ته‌نها یه‌ك ڕێگه‌ی له به‌رده‌م ماوه بۆ پرسه گرنگه‌کان گه‌یشتن به ئامنجه‌کان .دیمۆکراسی ته‌واو به هێز کردنی ئیراده‌ی گه‌ل .هه‌رکاتێك پرسه گرنگه‌کان سه‌باره‌ت به نه‌ته‌وه ئه‌بێت ڕای کۆمه‌ڵگای له‌گه‌ڵدا بێت .بۆیه ئه‌م جیا کاریه سوودی بۆ هیچ لایه‌ک نابێت ئه‌گه‌ر ئه‌م جیاکاریه وا به‌رده‌وام بێت ده‌کرێت بڵێن ده‌سه‌ڵاتی کووردیش هاوشێوه‌ی دکتاتۆریه‌ته. تا ئێستاش که کوورد ده‌سکه‌ووتی نه بوه له پرسه گرنکه‌کان له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق هۆکاره‌که‌شی هه‌ژاری سیاسی بۆته‌مایه‌ی له‌ده‌ستدانی زۆرینه‌ی ده‌ستکه‌ووته‌کانی کوورد له عێراقدا سه‌رکرده‌کانمان خۆیان نازانن سیاسه‌ت بکه‌ن تاوه‌نه‌که ئه‌خه‌نه ملی ئه‌مریکاوو عێراق .سه‌رکرده‌کانمان له‌بری ئه‌وه‌ی خه‌م له مرۆڤ بوونی کورد بخۆن ئه‌چن خه‌م له خه‌می دووژمن ئه‌خۆن چاره‌سه‌ری کێشه‌ی دووژمن ئه‌که‌ن بۆ نموونه ڕیشه کێش کردنی بعس که ساڵح مووتڵه‌گی گرتۆته‌وه که ئه‌مه یاسایه له عێراق که‌به‌عسیه‌کان به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی نه‌که‌ن که‌چی تاڵه‌بانی و بارزانی دژی ئه‌م یاسایه‌ن و به‌رگری لێ ئه‌که‌ن ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه فرمێسکی دووژمنمان سڕی ئه‌وه‌نده بۆ خۆمان ناگرین .کورده له‌م گه‌مه سیاسیه له عێرقدا هه‌رگیس ده‌سکه‌ووتی نابێت .کوورد چۆن ده‌سکه‌وتی ئه‌بێت بیستوو سێ ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی کورد له په‌ڕله‌مانی عێراق عه‌ره‌بی باش نازانن ته‌نها پڕ کردنه‌وه‌ی بۆشای کورسیه‌کانیان پێك هێناوه له په‌ڕله‌مانی عێراق .هه‌روه‌کوو له به‌رنامه‌ی گه‌رماو گه‌رم دکتۆر فووئاد مه‌عسووم ووتی ئه‌گه‌ر شتێکیشمان نه‌زانیبێ له په‌رله‌مانی عێرقدا ئه‌وا عه‌یب نیه کوورد له‌ژێر قه‌ده‌ری تاڵه‌بانی و بارزانی و دکتۆر فوئاد مه‌عسووم بێت حاڵی کورد هه‌ر وا ئه‌بێت که هه‌تا ئێستا یه‌ك له‌مانه نه‌هاتۆته بواری جێبه‌جێ کردن وه‌ك ماده‌ی سه‌دوو چل و فیدراڵیوو نه‌ووت و گاز مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه‌ی ئاخیر زه‌مان و بووجه‌و هه‌موورۆژێك به‌رز و نزم ئه‌بێت ئه‌ڵێی پله‌ی گرمایه .له هه‌مووشیان گرنگ تر ئه‌وه‌یه که ناسنامه‌ی عێراق ناسنامه‌یه‌کی عه‌ره‌بی ئیسلامی هه‌ڵگرتوه .کورد چه‌ند ساڵه شۆڕشوو قوربانی ئه‌دا که عێراقی ئیسلامی درووست بکات یان خۆی ڕزگار بکات له عێراقی عه‌ره‌بی وه‌کوو چۆن تاڵه‌بانی داوای ده‌ووڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین ئه‌کات له پاڵ ده‌ووڵه‌تی ئیسرائیل به‌ڵام ئه‌گه‌رتاڵه‌بانی هه‌ر شه‌کر ئه شکێنێت با دژ به به نه‌ته‌وه‌ی کوورد شه‌کر نه‌شکێنێت له میدیای دووژمن ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی له لێدوانانه بێ بنامایانه بێ ده‌نگ بێت خۆ تاوان نیه. تاڵه‌بانی و بارزانی به‌به‌رده‌وام بوونی ئه‌زانن که هه‌ر دبێتب له باوه‌شی عه‌ره‌بدا بژین و بمان خه‌نه‌وه ناو‌و باوه‌شی عه‌ره‌ب عێراقی عرووبه‌ی ئیسلام .له‌سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌داما عێراق ته‌نها عێراقی عرووبه بوو .ئێستا له‌سایه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی ئیسلامیه‌که‌ش زیادی کرد. ده‌مه‌وێت لێره‌وه به تاڵه‌بانی بڵێم ده‌وڵه‌تی کوردی ته‌نها خه‌ونی شاعیر نیه به‌ڵکوو خه‌وونی هه‌موو کوردێکه ته‌نها خه‌وونی تاڵه‌بانی نیه ده‌کرێت بڵێن کرۆکی فه‌لسه‌ی تاڵه‌بانی هه‌رگیزله به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی کووردا نه‌بوه ئیترته‌نها تاڵه‌بانیه به سه‌قافه‌یه‌کی عه‌ره‌بی په‌روه‌رده کراوه بۆیه به‌رده‌وام دژ به خواسته‌کانی کورده.کوردیش تا خاوه‌نی تاڵه‌بانی و بارزانی بێت هه‌رگیزده‌ووڵه‌تی کوردی به خۆیه‌وه نابینێت کاته‌کانیش به‌خێرایه‌کی باش ده‌ڕوات عێراق هه‌ر به هێز ئه‌بێت و کوردیش هه‌ر به‌ره‌و لاواز بوون ئه‌ڕوات. کورد له عێراقا له هه‌ڵه‌ی خۆی به‌رده‌وامه بێ ئه‌نجامیش کۆتای دێت تاڵه‌بانی وه‌ک زاری تاووڵه وایه هه‌ر ووڵاتێك بیه‌وێت هه‌ڵی داته ناو‌و تاووڵه‌که به‌دڵی ئه‌مان دێت بۆ دووژمن هه‌ر دوو شه‌ش دێت بۆ کوورد هه‌ر دۆڕان فه‌ڵه‌ستینه‌کان خاکی خۆیان فرۆشتوه تاڵه‌بانی داوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئه‌کات به‌ڵام تاڵه‌بانی به‌به‌رده‌وامی خه‌ریکی لێدوانی بێ بنه‌مایه دژ به نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆیه کۆمه‌ڵگای کووردی ئه‌بێت له شانۆی تاڵه‌بانی بارزانی تێبگات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست