کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاکی کورد وه‌ك بیری نه‌ته‌وه‌یی کۆچیدوای کرد

Wednesday, 04/08/2010, 12:00


حیزبی عیلمانی کوردی له‌ قه‌فه‌ز کراوی ئیسلامیدا
تاکی کورد وه‌ك بیری نه‌ته‌وه‌ی ده‌سته‌مۆ کراوی ئیسلامی
نه‌ته‌وه‌یی بوون چیه‌‌؟
نه‌ته‌وه‌ چیه‌؟
ژووری نه‌ته‌وه‌یی له‌پاڵتاڵك
تاکی کورد وه‌ك ئیسلام
تاکی کورد وه‌ك کۆمه‌نیست

ده‌ستپێك

. تاکی کورد وه‌ك بیری نه‌ته‌وه‌یی کۆچی دوای کرد بۆ هه‌ر شوێنێك بڕوات ده‌گات به‌ خاڵی ‌ ئیسلام بوون. ده‌کرێت بڵێین ئیسلام هه‌زار ساڵه‌ کوردی له‌سه‌ر خۆی تاپۆ کردوه مێژووی کوردی پێش ئیسلام بووونی له‌ کورد قرتاندووه خۆی به‌ میرات گر زانیوه‌‌‌.ئێستاش وامان لێهاتوه‌ ‌ ڕووحی نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌ چاوی له‌ ڕابردووی ئیسلام بڕیووه‌.بۆیه‌ له‌ په‌ت بوونی که‌سایه‌تی کوردیدا به‌هه‌مووشمانه‌وه‌ هه‌مووناسنامه‌کان تێکه‌ڵ ده‌که‌ین به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ ڕه‌سمی که‌سایه‌تی خۆمان وون ده‌که‌ین وامان لێهاتوه‌ بێ ئیسلام بوون کورد بوونمان ناوێت .هه‌ر‌ ئیسلامیش بۆته‌ هه‌ره‌سوو باعیزی داڕزان پارچه‌ پارچه‌ بوونی کورد و نه‌ته‌وه‌ی کوردیان ئیفلیچ کردوه‌. ئێمه‌‌ نه‌ته‌وه‌ین وه‌ك کورد به‌ڵام نه‌ته‌وه‌یی نین وه‌ك کورد. چونکه‌ که‌رسته‌ی بیری نه‌ته‌وه‌ییمان نه‌ بۆته‌ کارێك که‌ ئیشێ له‌سه‌ر بکه‌ین .بۆ هه‌ر شوێنێك بڕۆین وێنه‌یه‌کی ئیسلام بوونمان بۆ کێشراوه‌.به‌مه‌ش کورد ئیسلامی کردۆته‌ کۆڵ وه‌ك بار له‌ خۆی هه‌ڵ ناوه ‌بۆ هه‌ر شوێنێك بچێ ئاسمان هه‌ر به‌ شینی ده‌بینێ .به‌مه‌ش نه‌ته‌وه‌یی‌ بوون نه‌خۆش ده‌کات بیری نه‌ته‌وه‌یی له‌ ناوو چه‌مکی ئیسلامدا وونده‌کات.هه‌ر لێره‌شه‌وه‌ حیزبه‌ عیلمانیه‌کان هێنده‌ به‌ فۆڕمی ئیسلامی کار ده‌که‌ن ‌هێنده‌ به‌ فۆڕمی عیلمانی کار ناکه‌ن.‌ بۆیه‌ ده‌توانین بڵێن به‌ سیاسی و ناسیاسی به‌ علمانی و ناعلمانی ئیسلام بوونمان کردۆته‌ به‌شێکی گه‌وره‌ی کاری سیاسی خۆمان ڕه‌فزی نه‌ته‌وه‌یی بوونی خۆمان کردۆته‌وه.‌‌ په‌‌رله‌مانی کوردستانیش له‌ مزگه‌وته‌کی مۆدێرن ده‌چێت یاسای فره‌ ژنی هه‌ر وه‌ك خۆی تێپه‌ڕی کرد .له‌ په‌رله‌مان کاتێك علمانیه‌کان سێ به‌شی کورسی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ست هێناوه‌ .به‌ڵام له‌ ناو قه‌فه‌زیکی گه‌وه‌ره‌ی ئیسلام دان به‌وه‌ی که‌ یاسای فره‌ ژنی به‌ ئاسانی له‌ بن ده‌ستی علمانیه‌کان تێپه‌ڕی کرد.‌ هه‌ر لێره‌شه‌وه‌ کورد ته‌نها له‌ ڕێگه‌ی سروودێکه‌وه‌ باس له‌ مێژوو نه‌ته‌وه‌ بوونی خۆی ده‌کات سروودی ئه‌ی ره‌قیب واتا سروودی ته‌قلیدی بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م سرووده‌ که‌سێكی له‌ دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ په‌روه‌رده‌ کردبێت که‌ له‌ناو بازنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی دا خۆی دۆزیبێته‌وه‌. سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب له‌ دێڕیکدا نوسراوه‌ ده‌ڵێت.{ئێمه‌ نه‌وه‌ی مێدیاکه‌ی خووسره‌وین} {دین و ئاینمانه‌ هه‌ر نیشتیمان}ئه‌م دێره‌ جوانه‌ کاری سڕینه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت له‌لایه‌ن ئیسلامیه‌کان هه‌ڵمه‌تێکی به‌رفراوانیان خستۆته‌ گه‌ڕ .به‌داخه‌وه‌ سروودی ئه‌ی ره‌قیب و ڕۆژی نه‌ورۆز ته‌نها بۆ دژایه‌تی یه‌ك له‌ دوای یه‌کی رژێمه‌کان به‌کار هاتوه‌ نه‌ك ئێستا کاری بۆ بکه‌ن تا بگه‌ین به‌ نه‌ته‌وه‌یی بوون.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌ته‌وه‌ی کورد ڕه‌چه‌ڵه‌یه‌کی کۆنه‌ و سه‌ر به‌خۆیه‌ له‌ زمان کلتوور ومێژوو جوگرافیا . که‌ زمانیش کۆڵه‌‌که‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ زمان نه‌ته‌وه‌ بوون دیاری ده‌کات کورد خاوه‌نی زمانی خۆیه‌تی به‌ڵام خاوه‌نی زمانێکی ستاندارتی نیه‌ .کۆمه‌ڵه‌ك دیالیکت هه‌یه‌ که‌ کورد ئاخافتنی پی ده‌کات کورد داخێکی گه‌وره‌یه‌ تا ئێستا زانستی زمانی نیه‌ تا بتوانێت به‌ ووشه‌ی تازه‌ ئاشنا بێت گه‌ر زانستی زمان نه‌بێت چۆن زمان ده‌ووڵه‌مه‌ند ده‌بێت کورد تا ئێستا سێ به‌شی ئاژه‌ڵی جیهان ناناسی بۆ ده‌بێت وابێت‌ . بۆ کورد ئاماده‌یه‌ ئیسلام بێت و هه‌موو ناسنامه‌کان بێت به‌ڵام نه‌ته‌وه‌یی نه‌بێت داخێکی گه‌وره‌یه‌ که‌ کورد ئیسلام بوونی لێبسێنرێته‌وه‌ ‌ هه‌ست به‌ته‌نیای ده‌کات وه‌ك مرشکێك وایه‌ هیچ په‌ڕی پێوه‌ نه‌بێت .کورد بۆهه‌ر شونێك بڕوان ده‌گاته‌ خاڵی به‌ ئیسلام بوون له‌ کاتێکدا خۆشی قوربانی ده‌ستی ووڵاتانی ئیسلامیه‌ . واتا پرۆسه‌ی به‌ئیسلام بوون واتا پرۆسه‌ی به‌ عه‌ره‌ب بوونه‌ . هه‌رچه‌نده‌ کوردله‌سه‌ر
خاکێکه‌ که‌ خۆی خاوه‌نیه‌تی که‌چی له‌سه‌ر خاکی خۆی خۆیی به‌ بێگانه‌ ده‌زانێت .له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیراده‌ی تاکی کورد تێك شکاوه‌ به‌رده‌وام
له‌ ڕاکردنێکی ماراسۆنی دایه‌ بێئه‌وه‌ی بزانێ بۆ کۆێ ڕاده‌کات وبه‌کۆێ ده‌گات که‌ ناگاته‌ خاڵی کۆتای. کاتێك ده‌نگ ده‌دات به‌ عێراقی تازه‌ واتا نه‌فی له‌ سێ پارچه‌که‌ی تری کوردستان و‌ شووناسی و میژوو کلتوور جوگرافیای خۆت ده‌کات ده‌نگ دان به‌ عێراق ده‌نگ دانه‌ به‌ کووشتنی خۆت وه‌ك نه‌ته‌وه‌یی بوون چ مه‌که‌ینه‌یه‌کی ڕاگه‌یاندن له‌ پشت ئه‌مه‌وه‌ ئیش ده‌کات که‌واله‌ کورد ده‌کات له‌ نه‌ته‌وه‌یی بوونی خۆی بترازێ

نه‌ته‌وه‌یی چیه‌
نه‌ته‌وه‌یی چاوو سوور کردنه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك که‌ بیه‌وێت تۆ بکات به‌ کۆیله‌ی خۆی مافی بوونی شووناش نه‌ته‌وه‌یت خۆت لێ زه‌ووت بکات به‌ره‌و
سنووری کۆیله‌ بوون په‌لکێشت بکات هه‌موو کلتوور زمانت لێ زه‌ووت بکات .نه‌‌ته‌وه‌ بوونیش قۆناغێکه‌ له‌ قۆناغه‌کانی به‌ مرۆڤ بوون واتا تاك هه‌ست به‌بوونی خۆی ده‌کات وه‌ك تاکێك وه‌ده‌یه‌وێت خۆی له‌هه‌موو کۆتوو به‌ندێك ئازاد بکات که‌ له‌ژێر فشاری نه‌ته‌وه‌یه‌کی تردا ده‌بێته‌ کۆیله‌ .کاتێك کورد له‌ تورکیا ئیباده‌ی کلتوری ده‌کرێت وه‌ك نه‌ته‌وه‌ .کوردیش هه‌رله‌ تورکیا وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی هه‌وڵ ده‌دات زمانی خۆیان وه‌ک کورد له‌ تورکیا جێگیر بکه‌ن تا مێژوو کلتووری خۆیان به‌ زمانی خۆیان بناسنه‌وه‌ تابلۆی کورد بوونی خۆیان بکێشن و تا بتوانن له‌ تورکیا خۆیان زیندوو بکه‌نه‌وه‌ وه‌ په‌که‌که‌ش ئه‌م حیزبیه‌ نیشتیمانییه‌ که‌ تورکیا چه‌ند به‌هێز بێت ئه‌وه‌ په‌که‌که‌ تورکیا ده‌باته‌وه‌ خاڵی لاوازی‌ . که‌چی ئێمه‌ی کورد له‌ عێراقدا دووباره‌ عێراق درووست ده‌که‌یه‌نه‌وه‌ خۆمان به‌ ده‌ستی خۆمان یه‌کترله‌ گۆڕ ده‌نێین وه‌ك نه‌ته‌وه‌ خۆمان ده‌کوژین بۆیه‌ مۆدێلی ئیش کردنی کورد له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ بوون مۆدێلێکی سه‌قه‌ته‌ له‌به‌ر عێراقی تازه‌ سه‌رکرده‌کانی کورد ئاگای له‌ خواسته‌کانی نه‌ته‌وه‌ بوون نه‌ماوه‌. ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا قوربانی ده‌ستی هه‌مان ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ن که‌ خۆمان زیندوویان ده‌که‌یه‌نه‌وه‌.به‌ڵام میژوو کلتووری خۆمان ده‌فرۆشینه‌وه‌ به‌ هه‌مان نرخ به‌ڵام له‌ نرخی جاران به‌ هه‌رزانتر بۆیه‌ له‌م نێوه‌نده‌دا ئامانجی نه‌ته‌وه‌ی کورد تێکه‌ڵ به‌به‌رژوه‌ندی سیاسیانه‌ی ووڵاتانی دراوسێ کراوه‌.هه‌روه‌ك مه‌حموود سه‌نگاوی ده‌ڵێت په‌که‌که‌ به‌ڵایه‌که‌ خوا بۆ کوردی ناردوه‌ .به‌ڵام ناپرسن خۆشیان مۆتکه‌و به‌ڵایه‌كن به‌سه‌ر ئه‌م گه‌له‌وه بۆ هه‌موو درۆیه‌ك درۆیه‌کی ئاماده‌کراویان ئاماده‌ کردوه‌. پرسیار لێره‌ ئه‌وه‌یه‌ گه‌ر په‌که‌که‌ له‌ قه‌ندیڵ نه‌بێت چ گۆڕانکاریه‌ك ده‌بێت له‌ ناوچه‌که‌ بێگوومان هیچ تورکیا له‌سه‌ر سیاسه‌تی خۆی به‌رده‌وامه‌ که‌ ده‌ڵێت ده‌ووڵه‌تی کوردی له‌ سۆماڵ درووست بێت ده‌یرۆخێنم ئیتر محموود سه‌نگاوی ئه‌م کاوێژه‌ چیه‌ ده‌یکات به‌رامبه‌ر په‌که‌که‌‌. هیچ مرۆڤێك ناتوانی ئازادی خۆی دیاری بکات تا نه‌گاته‌ ئه‌و مافه‌ نه‌ته‌واتیانه‌ی که‌ لێی زه‌ووت کراوه‌ .کاتێك تۆ ده‌ته‌وێت بگه‌یته‌ ئاستی جیهانی و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان ده‌بێت زمان و کلتوور نه‌ته‌وه‌ بوون دیاری بکه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان پارێزگاریت لێبکه‌ن .بێ زمان میژوو کلتوور نه‌ته‌وه‌بوون دیاری ناکرێت وه‌ کوردیش زمانێکی ستاندارتی نیه‌ .میژوو و کلتوور و حه‌قیقی خۆی وون کردوه‌کور بۆهه‌ر شوێنێك بڕوات ده‌گاته‌وه‌ به‌ خاڵی به‌ ئیسڵام بوون . لێره‌دا زمانیش به‌ڵکوو تا ئێستا وه‌ك زاراوه‌ یان دیالێکت بوونی زمانی خۆمان دیاری کردوه‌ .هه‌وڵ نه‌دراوه‌ زمانێکی ستاندارد بێنینه‌ بوون هۆکاره‌که‌ش ململانێی ناو خۆمان جێگه‌ی هه‌موو پیرۆزه‌کانی گرتۆته‌وه‌.‌ ده‌بوایه‌ دوای ئه‌م هه‌موو قوربانیه‌ که‌ کورد داویه‌تی فه‌یله‌سووف له‌ کوردستان ده‌سه‌ڵاتی گرتبا ده‌ست نه‌ك ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتن . تا ئێستاش کورد سنووری سه‌ره‌تایه‌کانی نه‌بڕیوه‌ له‌ زمان و ده‌سه‌ڵات و فه‌رهه‌نگدا هه‌ر له‌گه‌ڵ مۆدێلاته‌ و عه‌قڵیش خاڵیه‌ له‌ مه‌عریفه‌.کورد تا ئێستاش ناوی سێ به‌شی ئاژه‌ڵی جیهان ناناسێ ناوی بۆ دانه‌ناوه‌ وێنه‌ی نه‌کێشاوه‌ مه‌سعوود بارزانی ناوی پێنج گووڵی کوردستان نازانێت سه‌رۆکی هه‌ڕێمیشه‌. سه‌ره‌تا نه‌بونی نه‌خۆشی زمانێکی ستنادارت له‌ مه‌سعوود بارازنیه‌وه‌ ده‌ست پێده‌کات . به‌نموونه‌یه‌کی جوانتر مه‌سعوود سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌ نازانێت به‌ جوانی دیالێکتی سۆرانی قسه‌ی پێ بکات مه‌سعوود گه‌ر دیالێکتی سۆرانی قسه‌ ده‌کات وه‌ك عه‌ره‌بێك وایه‌ که‌ تازه‌ فێری کوردی سۆرانی بووبێت. یان وه‌ك یه‌کێك وایه‌ که‌ هه‌ڵقوومی له‌ ده‌م دابێت سۆرانی قسه‌ بکات له‌وه‌ته‌ی مه‌سعوود بارزانی زمانی گرتوه‌ له‌گه‌ڵ سۆرانی تێکه‌له‌ به‌ڵام نازانێ به‌ سۆرانی قسه‌ بکات.گه‌ر مسعوود بارزانی نامه‌یه‌کی دیالێکتی سۆرانی بخوێنێته‌وه‌ هه‌ست ده‌که‌ی ئیملای ته‌واو نیه‌ و به‌زه‌حمه‌ت بۆی ده‌خوێندرێته‌وه‌ به‌شه‌ق و شڕ ووتاره‌که‌ ته‌وا ده‌کات.هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ نازانێ به‌ڵکوو خۆی مه‌به‌ستی نه‌بووه‌ فێری بێت . به‌مه‌ش ده‌وترێت سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان .مه‌سعوود هه‌موو کوره‌کانی ناوی عه‌ره‌بیان لێنراوه‌ که‌ کوڕه‌کانی له‌سه‌رده‌می شۆڕسی باوکی له‌ دایك بووه‌ .بۆیه‌ مه‌سعوود بارزانی که‌ له‌ باوه‌شی عه‌ره‌ب بهێنیته‌‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌ست به‌ته‌نیای ده‌کات من پێم وایه‌ هه‌ر کاتێك مه‌سعووود بارزانی که‌ قسه‌ له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌یی‌ بوون بکات وه‌ك کاوێژ کردن وایه‌ چوونکه‌ له‌ ساڵی 1946 ئیش ده‌که‌ن بۆ بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆیان نه‌ك ئیش بکه‌ن بۆ کورد و ونه‌ته‌وه‌یی بوون ‌{هه‌موو که‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌کانی کوردستان ئیش ده‌کات بۆ عێراق .نه‌ك بۆ کوردوو نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر کاویژ کردنه‌ له‌سه‌ر درۆی تازه‌ و ریتیمی کۆن به‌ شانوو باڵی ئه‌م دوو پاڵه‌وانه‌ هه‌میشه‌ دۆڕاوه‌ هه‌ڵبده‌ن } هه‌ر کاتێك مه‌سعوود بارزانی باس له‌ کورد بوون بکات وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ که‌ تیشێرتێکی سمۆڵ به‌زۆر بکات به‌به‌ری خۆیدا بێ ئه‌وه‌ی پرسیار بکات بۆی ده‌بێت یان نا .سه‌دام کوردبوونی جوانتر سه‌لماندبوو جوانتر له‌ تاڵه‌بانی ومه‌سعوود بارزانی وه‌ك نه‌ته‌وه‌ سه‌دام ده‌یگووت {ێلقومیه‌ کوردیه‌}به‌ڵام مه‌سعوود بارزانی و تاڵه‌بانی دووباره‌ عێراق درووست ده‌که‌نه‌وه‌ به‌ڵام مافی پرسی نه‌ته‌وه‌یان پێ نیه‌ .هه‌ر جارێك باسی نه‌ته‌وه‌ی کورد هاتبێته‌ باس ڕاسته‌و خۆ کرابێت لایه‌نه‌ عه‌ره‌بیه‌کان پێیان ووتوه‌ ئێوه‌{جوودا خواز}. له‌ کاتێکدا هه‌موو پێکهاته‌کانی عه‌ره‌بی عێراقی پی له‌‌سه‌ر شووناسی عێراقی عه‌ره‌بی دا داده‌‌گرن به‌ڵام کورد نابێت له‌سه‌ر عێراقی عه‌ره‌بی قسه‌ بکات بۆ سه‌رکردایه‌تی کورد پرسیار ناکات که‌ عێراق بۆ عێراقی عه‌ره‌بی بێت . سه‌دام گه‌ر زانیی بای ئه‌م دوو عێراقیه‌ پاڵه‌وانا واتا تاڵه‌بانی و مسعوودبارزانی به‌م شێوه‌یه‌ یه‌ك پارچه‌ی خاکی عێراق وه‌ك چاوی خۆیان ده‌پارێزن که‌ ئێستاش پارازتوویانه‌ ئه‌وا له‌ خوار سه‌رۆك کۆمار پۆستیان وه‌رده‌گرت .چه‌ند جارێك مه‌سعوود بارازنی به‌ده‌نگی خۆی ئه‌م نهێنیه‌ی درکاندوه‌ که‌ سه‌دام له‌ ئێستای زیاتر پێی ده‌داین ئه‌ی بۆ وه‌رت نه‌گرت. درۆیه‌کانی مسعوود بارزانی هێنده‌ له‌ ڕاستیوه‌ نیزیکه‌ که‌سێك زۆر شاره‌زای نه‌بێت زوو بڕوای پێ ده‌کات.سه‌رکردایه‌تی کورد له‌بری ئه‌وه‌ی معاله‌جه‌ی مێژووی کورد بکات که‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌ . که‌چی مێژوو دوباره‌ ده‌کاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خۆی تیا سه‌رکه‌وتوبێت و له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵاتدا بمێنه‌وه‌ .سه‌رکرده‌ سیاسه‌کانی کورد له‌بری ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ بوون بکه‌ن به‌ نه‌ریت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کانمان بێنێته‌ به‌رهه‌م. که‌چی هه‌وڵی ئه‌وه‌ ئه‌ده‌ن سه‌رۆك کۆمار بکه‌ن به‌ نه‌ریت له‌ عێراقی تازه‌دا .دکتۆر شاهۆ سه‌عید ده‌ڵێت ده‌ڵێت له‌ به‌غدا ته‌نها شتێك به‌ده‌ستمانه‌وه‌ مابێت ئیستیحقاقی نه‌ته‌وه‌ییه.‌ دکتۆر شاهۆ سه‌عید له‌م پێناسه‌یه‌دا هه‌ڵه‌ی پرسی سیاسی گه‌وره‌‌ ده‌کات واته ‌له‌کۆتای هه‌موو چاره‌سه‌ره‌کان ئه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ ده‌بێت دوای هه‌موو بن به‌سته‌که‌کان ئه‌م پرسه‌ بێته‌ پرس ئه‌مه‌ ئه‌لته‌رناتیڤ نیه‌ ئه‌مه‌ ڕاکێشانه‌ بۆ ناو شه‌رێکی قوورس چوونکه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ کورد له‌ بێهۆشیدا ووڕینه‌ی سیاسی کردوه‌ بۆیه‌ ئێستا رووبه‌ڕووی پرسی قوورس ده‌بێته‌وه‌ .چوونکه‌ له‌سه‌ره‌تاوه نه‌ته‌وه‌ بوون ‌ به‌م میتۆده‌ تێپه‌ڕی نه‌کردوه‌ که‌ چه‌مکی نه‌ته‌وه ‌بوون له‌سه‌ر نه‌یاران قو‌رس بکرێت بۆ به‌ده‌ست هاتنی مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان که‌ کورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌ قوربانیداوه‌ تا ئێستا . سه‌یر لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ {گه‌رعێراق لاواز بووبێت کورد عێراقی به‌هێز کردۆته‌وه‌‌،‌ گه‌ر عێراق به‌هێز بێت عێراق کوردی لاواز کردۆته‌وه‌} له‌م به‌هێز بوون لاوز بوونه‌دا ده‌توانین ناوی لێبنێت دوالیزم }.له‌ بری ئه‌وه‌ی باسی ئه‌وه‌ بکه‌ن کورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌ له‌ عێراق قوربانی داوه‌ ده‌ڵێن ئێمه‌ عێراقمان درووست کردۆته‌وه‌ هه‌موو کارێکی سیاسی خۆمان له‌ عێراقدا به‌ به‌رژوه‌ندی نه‌یاران کۆتای هاتوه‌. ده‌کرێت بڵێین کورد له‌ عێراقدا ئێستا هاووڵاتی ساده‌یه‌
{ له‌ په‌یمانه‌کانی خۆیان . ئێستا له‌ عێراق دوو تیپ یاری له‌ گۆره‌پانی سیاسی ده‌که‌ن یه‌کیان سوونه‌ ئه‌وی تر شیعه‌ لێره‌دا کورد بۆته‌ یاریکه‌رێکی ئحتیات .چوار ساڵی تر کورد کارتی سوور وه‌ر ئه‌گرێت بۆ ده‌ره‌وه‌ .له‌ سیاسه‌دا ئه‌وه‌ی پێت ده‌ڵێت من زۆرت پێ ده‌به‌خشم ئه‌وه‌ خۆی لاوازه‌ .عێراق له‌کاتی لاوازیدا هه‌موو په‌یمانێکیان به‌ کوردا به‌ڵام ئێستا په‌شیمان بوونه‌ته‌وه‌ چوونکه‌ عێراق به‌هێزه‌ و کورد لاوازه‌ له‌ سیاسه‌تدا دڵنیایی نیه‌ ده‌یه‌وێت خۆی دڵنیا بکات له‌ عێرقدا ئه‌مه‌ش گه‌مژه‌ بوونه‌ ئه‌م جۆره‌ بیر کردنه‌وانه‌‌‌ ‌ ‌ }.

ژووری نه‌ته‌وه‌یی له‌ پاڵتاڵك
پره‌نسیپی ژووری نه‌ته‌وه‌یی کوردستان له‌ پاڵتاڵک به‌م شێوه‌یه‌ رێك خراوه‌ سه‌ره‌تا به‌ چه‌ند ئایه‌تێکی قورئان ده‌ست پێده‌کات ،دوای به‌ سروودی ‌ ئه‌ی ره‌قیب کۆتای دێت و ژووره‌که‌ ده‌ست به‌ بابه‌ت دانان ده‌کات.به‌ڵام گه‌ر به‌راوردێك بکه‌ی له‌گه‌ڵ ژووره‌ عه‌ره‌بیه‌کان. ژووره‌ عه‌ره‌بیکان قورئان لێناده‌ن .هه‌ر له‌ ژووره‌ کوردیه‌کاندا ته‌نها ژووری نه‌ته‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ژووره‌ ئیسلامیه‌ کوردیه‌کانه‌ به‌ کردنه‌وه‌ی ژووره‌که‌ به‌ قورئان ده‌ست پێده‌کات. بۆ ده‌بێت له‌ ژوورێکی کوردی به‌ ناو هه‌ڵگری بیری نه‌ته‌وه‌یی قورئان لێبدرێت کاتێك نه‌ته‌وه‌یی‌ بوون هه‌موو ئه‌م کلتوور و مێژوو چه‌مکانه‌ ره‌ت ده‌کاته‌وه‌ که‌ ده‌یه‌وێت خۆی فه‌رز بکات به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌یی بووندا. .نه‌ته‌وه‌یی خۆی هه‌ڵگری یه‌ك چه‌مکه‌ که‌چی ژووری نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵگری دوو چه‌مکه‌ ،چه‌مکێکیان ئیسلامیه‌ چه‌مکه‌ی تریان نه‌ته‌وه‌ی یه‌.کاتێك پرۆسه‌ی ئیسلام ڕوو له‌هه‌ر شوێنێك بکات واتا پرۆسه‌ی به‌ عه‌ره‌ب کردن ده‌ست پێده‌کات . ئیتر سنووری نه‌ته‌وه‌یی نامینێت .نموونیه‌ك له‌سه‌رئیسلام که‌س بۆی نیه‌ نویژ به‌ زمانی خۆی بکات ته‌نها نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب نه‌بێت .به‌ڵام هه‌موو زمانه‌کان بۆیان هه‌یه‌ قورئان به‌ زمانی خۆیان وه‌رگێڕنه‌ سه‌ر زمانی خۆیان .پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ ئایا قورئان پیرۆز تره‌ یان نوێژ واتا عه‌ره‌ى له‌ ڕێگای نوێژوه‌ سنووری خۆی دیاری ده‌کات قورئان ده‌توانی وه‌ك میژوو بیخۆینیتوه‌ به‌ڵام نویژ کۆی باوه‌ر بوونه‌ به‌م ئیسلام بوونه‌ بۆیه‌ ژووری نه‌ته‌وه‌یی کوردی به‌ ئیسلام بوونه‌ نه‌ك به‌ نه‌ته‌وه‌یی بوون چوونکه‌ به‌رده‌وام سووره‌تی قورئان به‌ عه‌ره‌بی ڵێ ئه‌درێت واتا له‌هه‌ر شونێک ده‌نگی ئه‌ڵاهوو ئه‌کبه‌ر و ده‌نگی قورئان بیسترا مزگه‌وتی لێبوو هه‌ڵگری کلتووری ئیسلام بوو واتا جیهانێکی بچووکی عه‌ره‌بیه‌. له‌ جیهانی ئایدیادا که‌س نیه‌ هه‌ڵگری دوو ئایدیا بێت ئه‌مه‌ کورده‌ بێ ئاگایه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌یی بوونه‌ له‌ ژووریكی وه‌ك ژووری پاڵتاڵک به‌ ناو ژووری نه‌ته‌وه‌یی یه‌ . وتا عه‌ره‌ب له‌ لایه‌ن نوێژوه‌ په‌یامی به‌ ئیسلام بوون خۆی فه‌رزده‌کات به‌سه‌ر جیهان و سرووشتدا.واتا ژووری نه‌ته‌وه‌یی کوردی ده‌بێت‌ یه‌ك چه‌مك هه‌ڵبژێرێت یان نه‌ته‌وه‌یی بوون یان ئیسلام بوون .ناکرێت تۆ نه‌ته‌وه‌یی بیت و ئیسلامیش بیت،ده‌کرێت تۆ نه‌ته‌وه‌ بی ئیسلامیش بی.به‌ڵام لێره‌دا ئیسلام بوون ئیشی کورد نیه‌ به‌ڵکوو کورد بوون وه‌ك نه‌ته‌وه‌یی ئیشی کورد

تاکی کورد وه‌ك ئیسلام
کاتێك له‌ کوردێك ده‌پرسی تۆ کوردی له‌وه‌ڵامدا بێ گومان ده‌ڵێت به‌ڵی کوردم لێی ده‌پرسی میژووی کورد ده‌زانی یان ساڵی کوردی ده‌زانی بێگوومان ده‌کرێت بڵێن که‌مێك شاره‌زای هه‌یه‌ له‌ مێژووی کوردی. به‌ڵام هه‌ر لێشی پرسه‌ سوره‌تی به‌قه‌ره‌ت له‌ به‌ره‌ پێت ده‌ڵێت هه‌موو قورئانم له‌به‌ره‌ کاتێك له‌به‌ر ده‌می ئه‌و ره‌خنه‌ له‌ ئیسلام ده‌گری یان له‌ قورئانه‌که‌ یه‌کسه‌رڵێت ده‌بێت به‌ عه‌ره‌بێکی کۆپی کراو هه‌ڵ ده‌چێت وو رووبه‌ڕووت ده‌بێته‌وه‌ نه‌ته‌وه‌ بوون ده‌خاته‌ ته‌نه‌که‌ی خۆڵه‌وه‌ لێت ده‌بێت به‌ ئیسلامیه‌کی سه‌له‌فی ده‌سته‌مۆ نه‌کراو .ئیتر کورد له‌ کۆی ده‌توانێ نه‌ته‌وه‌یی بێت .بۆیه‌ کورد تا ئێستا به‌ ئازاره‌کانی کوردبووندا تێ نه‌په‌ڕیوه‌ ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه‌ یه‌ك مۆدێله‌ ئه‌ویش ئیسلام بوونه‌ ڕاکردنه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌یی بوون

تاکی کورد وه‌ك کۆمه‌نیست
کاتێك کوردێك هه‌ڵگری مه‌نه‌فێستی کۆمه‌نیستیه‌ .له‌ کاتێکدا تووشی خه‌مۆکی ده‌بێت هاوار ده‌کات ئه‌ی خوایه‌ گییان چیت به‌سه‌ر هێنام یه‌کسه‌ر ده‌بێت به‌ که‌سێکی لاهووتی واته‌ که‌سێکی ئاینی له‌ لۆژیك ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ نێوو چه‌قی میتافیزیکدا خۆی ده‌دۆزێته‌وه‌ .ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدا له‌ بیری کردوه‌ که‌ قوتابخانه‌ی کۆمه‌نیستی ته‌واو کردوه‌. بۆیه‌ ده‌کرێت بڵیین هه‌ڵگری هه‌ندێك فکره‌ته‌نها عنوانه‌ و ڕاکردنه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ بوونی خۆت هه‌ر وه‌کوو ئیسلامی سیاسی وکۆمه‌نیست
‌‌‌
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە