مەرگ بەنرخی ژیان پێمان مەفرۆشن وازمان لێبهێنن با بژین وەك مرۆڤ هەناسە بدەین
Thursday, 29/03/2012, 12:00
کۆمەڵگای زیندوو دەبێت خاوەنی بەرەبەیانیەکی نوێ بێت گەر نا ئەوا قوربانیدان رۆژانە دەبێتە نەریت و دوبارە دەبێتەوە ژیان بەو مەرگە ساتە ئەوا ڕۆژانە بەسەر تەرمی یەکتردا باز دەدەین پێویستە ئەو
بانگەوازی هێزی سەرمایەداری کوردی ڕابگیرێت کە بەستراوەتەوە بە پێکهاتە سیاسەکەی کوردستان کەساتیە سیاسەکان بوون بەبازرگانی گەورەوی سەردەم و مەرگی گشتی ئێمەیان ڕاگەیاندوە کردیانە قوربانی شۆڕشەکەیان
ئه‌م دامه‌زراوه‌ی بۆرژوا کوردایه‌تی هۆکاروبهشداره له ده‌رکه‌وتنی ده‌سته و تاقمی تاڵانکه‌ر و فەرهوود چی و ئاودیوکهردا و قازانجێکی خه‌یاڵی له سه‌رمایه‌ی بازرگانی په‌یوه‌ست به سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌کیه‌وه ده‌خاته ته‌نکه‌ی باخه‌ڵیان. ئه‌م سه‌رمایه گوزارییه بازرگانیه مشه‌خۆره به‌ئه‌قڵی بیرۆکراسیانه‌ی ده‌وڵه‌تی بازرگانی نایاسایی و بازاری ڕەشی بێ مۆڵەت و کۆمپانیا گومان لێکراوەکان ئەوانەی لە لیستی ڕەشی جیهانیدان ، له نێرده و هاورده‌کردنی سووته‌مه‌نی بە بۆڕی قاچاخ و تەنکەر پڕۆژه‌ی کاری ڕکابه‌رێ و گرێبه‌ستی ئابووری و باج و قازانجدا به‌ڕێوه ده‌چێ. له‌لایه‌کی دییه‌وه چاوبڕینی سه‌رمایه‌دارانی بیانی له خستنه‌گه‌ڕی سه‌رمایه‌کانیان له‌عێراق و کوردستاندا له‌چوارچێوه‌ی گڵۆبالیزمی سه‌رمایه‌دارانه‌ی دڕنده‌دا به ئامانجی کۆنترۆڵکردنی سامان و توانایی ئابووری ئه‌م ووڵاته‌دا له‌ژێر هه‌زاران بیانووی جیاوزدا. ناکۆکی نێوان بنه‌مای ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی جیاوازبکەن له‌لایه‌ک و په‌یوه‌ندی کاڵایی سه‌رمایه‌داری تازه‌پێگه‌یشتوو له‌لایه‌کی تردرووست کردنی دکاتۆری خێرا بۆ بەرژوەندیەکانی خۆیان بۆ جەکوش لێدان لە چینی هەژاران و برسی کردن و منداڵ خستنە سەر جادە ،ئەوەش نیشانانه‌ی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگای له ههمووڕوویهکی ژیانی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سایکۆلۆژی و ڕه‌وشتی ڕۆشنبیریه‌وه دووفاقهکردووه. هه‌ربۆیه خه‌بات بۆ ڕزگاربوون له‌ده‌ست ئه‌م بارودۆخه پێکهێنانی سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی کوردستانه به‌دوور له ده‌سه‌ڵاتی میلیشیای ئیسلامی علمانی کوردی کە هەردووکیان هاوتەریبن بۆ لێك ترازانی ئەو کۆمەڵگایە کە بەو شێوە حیزبیە پەروەردە کرابێت بۆ بەریەك کەووتن و بەگژدادانی یەکتر
تاکی کوردیش له‌سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا ناتوانێت پێویستییه ڕاسته‌قینه‌کانی خۆی له بژێوی و گوزه‌ران و یه‌کسانی و ئازادی و ئاسوده‌یدا به‌ده‌ست بهێنێ و بنه‌مای ئه‌رک و مافه‌کانی خۆی هوشیارانه بناسێت. هه‌ر ئه‌م هۆکاره‌شه له گێژاوی ئه‌م به‌ناو حکومه‌ته‌دا گرفتی بۆ تێگه‌یشتن و هه‌ڵبژاردنی لایه‌نگیری سیاسی و ئایدیۆلۆژی چینه جیاوازه‌کان پێکهێناوه بۆ ئەوەش واری کردوە بۆ لەبارخستنی ژیان بە پیناسەی مەرگ کۆتای بێت . هەر ئەو هۆکارەش وای کردوە جیاوازی چینایه‌تی بنچینه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ناکۆکیه‌کانه و کەبۆته کۆسپی ڕێی گه‌شه‌کردن و نایه‌کسانبوونی نێوان مرۆڤه‌کان. مرۆڤی ئازادیخواز و یه‌کسانیخواز له نایه‌کسانی نێوان تاک و چین و ڕۆشنبیریه جیاوازه‌کان ناڕازیی و بێزار و توڕه‌یه. چونکێ هه‌بوونی ناکۆکیه کۆمه‌ڵایه‌تیان هۆکاری سه‌ره‌کی و بنه‌ڕه‌تی ده‌رکه‌وتنی نیشانه‌کانی خو و نه‌ریتی دواکهوتووانهیهو ڕێگا خۆشکه‌ره بۆ سه‌پاندنی یاسای کۆنه‌په‌رستانه و کۆمه‌ڵگاش دووچاری ڕه‌شبینی ده‌کات. فشاری ناسیونالیزم و ئیسلامی سیاسی نوێنه‌رانی سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر چینی کرێکار و توێژه هه‌ژاره‌کانی کۆمه‌ڵگه جیاوازی زیاتری هێناوه‌ته پێشێ بۆ تێکدانی سروشتی ئاگایی و تێگه‌یشتنی تاکی چه‌وساوه له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا، هه‌ر ئه‌مه‌شه بێبه‌شان ناچاری به‌ره‌وڕووبوونه‌وه و هه‌ڵچوون و ڕابوون و پرسیارکردن و جووڵاندنی خولیا فیکریه‌کانی ده‌کات تا په‌ی به ئاسۆیه‌کی ئایینده ڕۆشن بەرێ.پێچەوانەی ئەو ڕەوشەش ئەوەیە کە
ڕۆڵ و نه‌خشی ڕادیکالانه‌ی خۆیان ده‌به‌نه پێش، هه‌رچه‌ند وه‌ک پێویستی ڕۆژگار سه‌رکه‌وتوانه نهچۆتهپێشهوه. تووشی تێکشکان و سه‌رگه‌ردانی زیاتربووه و ژێرخانی ئابووری فشه‌ڵ و ته‌نیا پشت به‌ستوو به فرۆشتنی نه‌وته کۆتای نیە . گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داری له‌ڕووی بنیاتنان و په‌ره‌سه‌ندنی پیشه‌سازیه‌وه زۆر دواکه‌وتووه، ئه‌مه‌ش وایکردووه په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی دواکه‌وتوانه‌ی سه‌رده‌می فیئوداڵی و تێکه‌ڵاو له‌په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رمایه‌داری ببێته ڕووپۆشی په‌یوه‌ندیه‌کان له ته‌سکردنه‌وه‌ی ئاستی هوشیاری چینایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تی چه‌وسانه‌وه و خزمه‌تی زیاتری سه‌رمایه‌داران و ده‌سه‌ڵاته‌کانیان.ده‌بێ ناڕێکی و گرفته‌کانی ئه‌م قۆناغه‌ی بەناو خەباتە تێك بشکێت بۆ ئەوەی بتوانین بەیەکسانی هەناسە بدەین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست