کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کێ سەرۆكى هه‌رێمی بە هەڵەدا برد ؟

Monday, 07/06/2010, 12:00


هەفتەى ڕابردوو سەرۆكى هەرێمى پێشوازیەكى گەرمى لە هاوڵاتى (نەریمان انور سالح) كرد كە دەڵێت فرۆكەیەكم دروست كردووە بەدەستى خۆم و پەیمانى پێدرا كە سەرۆكایەتى هەرێم تەواو پشتگیرى بكات و میهرەجانێكى گەورەى لە هەولێر بۆ ساز دەكات بەبۆنەى دروست كردنى فرۆكەكەیەوە!
فرۆكەكەى نەریمان كە دەڵێت دروستم كردووە لە جۆرى (ch701) كە دیزاینەرەكەى (كریس هانس)ى مەكسیكیە هەروەها بزوێنەرى لە جۆرى (رۆتاكس 912) كە بۆ خۆى هەتا ئێستا سەدان كەس لە ڕێ ى ئەنتەرنێتەوە ئەم جۆرە فرۆكەى لێكداوە (نەك دروست كردووە) لەزۆر ووڵاتانى جیهان دا .
سەیر لەوەدایە كە سەرۆكى هەرێم بۆ خۆى پارێزەرى یاساى دەستورە كەچى ئەم كارەى نەریمان دژى یاساى عیراقى ژمارە(148) ساڵى (1974) واتە یاساى فرۆكەوانى عیراقى و ڕێكەوتنى شیكاگۆى ساڵى (1944) كە بوارى فرین لە جیهان دا ڕێك دەخات نابێت بە بێ رەزامەندى (ده‌سه‌ڵاتی مدنى عیراقى) فرۆكە بچێتە ئاسمانەوە بەتایبەتى كە فرۆكە تۆمار نەكرابێت و فرۆكەوان لایسنسى نەبێت و ئەندازیارى رێگەپێدراو كارى فرینى بۆ ئەنجام نەدات . هەروەها ئەم كارە نیگەرانى دەسەڵاتى فرۆكەوانى عیر اقى لێكەوتۆتەوە و تەنانەت گەیشتۆتە رادەیەك هاوكارى فرۆكەخانەكانى كوردستان ناكەن و لە هەوڵى دواخستنى كارى فرۆكەخانەكاندان .
ئەوى جێگاى نیگەرانیە سەرۆكى هەرێم پشتگیرى لە کارێک دەكات كە به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌ سه‌ر بکات، له‌ کاتێکدا كە چەند پرۆژەى یاسایى و هونەرى بەپێ ى پێوەرى جیهان لەبارى فرۆكەوانى لە كوردستاندا بەهۆى ململانێ ى حیزبیەوە فەرامۆش كراوە !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە