هەمووان ئاگادارن پیلانێکی مەترسیدار لەسەر گەلی کورد لە ئاستێکی دژواردایە لەلایەن دەوڵەتی تورکی فاشیست بەڕێوەدەچێت، لە چوارچێوەی ئەم پلانگێڕیەدا عەفرین کراوەتە ئامانج بۆ لەناوبردنی گەلی کورد و دەستکەوتەکانی، گەلی بەرخۆدێری عەفرین کە نزیکەی دوو مانگ دەبێت لە بەرخودانێکی بێوێنەدایە و لە ئێستادا ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی و ئاوارەیی بۆتەوە بۆیە ئەرکی هەر تاکێکی کورد و لایەنێکی خاوەن هەڵوێستە هەرچی زووە چالاکیەکانی خۆی بەرفراوانتر و ڕادیکاڵتر بکات بۆ پشتیوانی لە عەفرین، لە ئێستادا کۆمیتەیەک لە ئاستی نێونەتەوەییدا...
نا بۆ خوێنڕێژیی و سەرکوتکردنی خەڵکی کوردستان دیمەنە دڵتەزێنەکانی لاوانی لەخوێن خەڵتانکراوی کوردستان لە لایەن میلیشیاکانی پارتیی دیموکراتی کوردستانەوە هەموو کوردێکی ویژدان زیندووی تاساند. ئەو شێوازەی کە گەنجانی سیڤیلی سلێمانیی لە ١٧/٢/٢٠١١ تێیدا خەڵتانی خوێن کران رووی دیکتاتۆرە هەڵاتووەکانی وەک موبارەک...