زریان , وەزیرە سووكەكەى یەكێتى لە وەزیرى بۆ كارى (عریف حفلى)وبەربوكى

Monday, 06/07/2009, 12:00


داوەشینە , داڕزینە مرۆڤ سوكایەتى بە كەرامەتى خۆى بكات ,بانگەشەوپاساو بۆ خەیانەتكارى ووڵات بكات .
ماوەیەكە دكتۆر ڕەحمان لە هەر شوێنێك قیت دەبێتەوە ,بانگەشەى چەواشەكار بۆ دەستەڵات دەكات ,ئەو پەیڤە دووبارە دەكاتەوە (كە دەڵێن هیچ نەكراوە) ئیتر قەوانە سواوەكەى لێدەداتەوە هێندە CT scan و MRI ودەرمانى ئێكس پایەر و , وەك بە پارەى باوكى خۆى و مەسعود كڕابێ منەت بەسەر خەڵكى نەزان و ڕەش و ڕووت دەكات, مەگەر ئێمەى دكتۆر نەزانین ,زۆربەى نەخۆشیەكانى ئێستاى هاووڵاتیان لە SIDE EFFECT دەرمانى عەلى قەمبوورو هاو شێوەكانى بوونەتە دەرد و عیللەت ى هاووڵاتیان.
ئێستا قسەكانى ئەمیرە خانى زەنگەنەم پێ ڕاستە كە بە كۆسرەتى گووت كورە زریان بە كەلكى هیچ نایەت.
حەیف بۆدكتۆرەكان , ئەمانە چارەسەركارى میللەت بن , توخوا چۆنیان بردن بۆ مەسیف , توخوا چۆن مۆبایل و قەلەمیا پێ دانان, توخوا بە ژنەكانیشەوە كوێتان ما نەپشكنرێت ؟ بۆ ئێوە بۆ حزورى خوا چوون , یان بۆلاى كەسێكى نەخۆشى خائین , سەیرى پاڕانەوەى دكتۆرە عەتۆل و سیروان بكەن , ئاى ئەگەر دەزانن ئەو شەوە چەند تف ،لە شاشەى تەلەڤزیۆنەكان كرا , ئێوە دكتۆرن بۆ هێندە خۆتان لا بچوك ببۆوە ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە