زیادبوونی موچه سه‌ری حکومه‌ت ده‌خوات
Sunday, 08/02/2009, 12:00
سیسته‌می مووچه له‌هه‌ر وڵاتێک‌دا به گوێره‌ی باری ئابووری ئه‌و وڵاته داده‌نرێت، له وڵاتێک‌دا که هیچ سامانێکی سروشتی ئه‌وتۆیان نیه که بتوانن هه‌نارده‌ی وڵاتانی تری بکه‌ن ئه‌وا حکوومه‌ت به‌رده‌وام به‌دوای ئه‌وه‌دا وێڵه چۆن بوودجه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌کا‌نی دابین بکات، زۆریش گرنگی ده‌دات به‌وه‌ی له که‌رتی تایبه‌ت دا هه‌ڵی کار بۆ هاوڵاتیان بره‌خسێنێت و که‌متر له فه‌رمانگه حکوومیه‌کان دایان ده‌مه‌زرێنێت.
گه‌ر بێینه سه‌ر حکوومه‌تی عێراق ئه‌وه له دوای روخانی رژێمه‌وه گۆڕانکاری به‌سه‌ر سیسته‌می موچه‌دا هاتووه به‌ڵام گه‌ر به‌راوردی بکه‌ین له‌گه‌ڵ سیسته‌می موچه‌ی وڵاتانی ده‌وروبه‌ری خۆی که وه‌کو عێراق خاوه‌ن نه‌وتن هێشتا زۆر که‌مه، سیسته‌می موچه‌ی هه‌رێمی کوردستانیش له سه‌ر هه‌مان سیسته‌می عێراقیه به‌ڵام یه‌ک جیاوازی هه‌یه ئه‌ویش ئه‌گه‌ر حکوومه‌تی عێراقی موچه‌ی زیاد کرد ئه‌وه تا چه‌ند مانگێک جێبه‌جێی ناکه‌ن چونکه کتابه‌که‌یان به ده‌ست نه‌گه‌یشتوه!! به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌ک فلس ببڕن ئه‌وه هه‌ر که له به‌رپرسێکی عێراقیان بیست راسته‌وخۆ ده‌یبڕن به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌رێی کتابی ره‌سمی به‌غدا بکه‌ن چونکه حکوومه‌ته‌که‌مان زۆر فه‌قیره به چی نه‌سریه‌ی وه‌زیر و مدیر عامه‌کان بدات؟!!!
ماوه‌یه‌که مووچه‌ی وه‌زیره‌کان زیادکرا بوو به زیاتر له 10 ملیۆن دینار ، بێ هیج یاسا وریسایه‌ک مووچه بۆ خۆتان زیاد ده‌که‌ن بێ ئه‌وه‌ی گوێ به مووچه‌ی خه‌ڵکی خواره‌وه بده‌ن ، دۆم بێت و کڵاش بۆ خۆی بکات ، ئه‌م جۆره هه‌ڵسوکه‌وته به‌رزترین راده‌ی خه‌مساردی و خیانه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی خه‌ڵکی کوردستان نیشانده‌ده‌ن.
ئاخر حکوومه‌ت چی بکات تازه 500هه‌زاری بۆ مدیر عامه‌کان زیاد کردووه له کوێ بێنێ؟ کاکه وه‌ڵڵا ئه‌و مدیر عامانه زۆر هه‌ژارن به‌چی منداڵه‌کانیان به‌خێو بکه‌ن؟!! کچ و کوڕه‌کانیان له قوتابخانه‌و زانکۆ تایبه‌تیه‌کانن به‌چی ساڵانه‌کانیان بده‌ن؟!!
دوا بڕیاری وه‌زاره‌تی دارایی حکوومه‌تی هه‌رێم بریتیه له برینی 25% ی موچه‌ی ترسناکی ئه‌ندازیاران و په‌مانگا ته‌کنیکی و پیشه‌ییه‌کان که له حکوومه‌تی عێراقی له لایه‌ن دانراوه که‌چی حکوومه‌تی هه‌رێم ده‌یبڕێت تا موچه‌ی وه‌زیرو مدیر عامه‌کانی پێ زیاد بکات.
نازانم بۆچی عه‌ره‌بێکی عێراقی ئه‌م مافه‌مان پێ ره‌وا ده‌بینێت که‌چی حکومه‌تی هه‌رێم لێمان ده‌بڕێت؟ ئایا زیادبوونی موچه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نه‌ته‌ییمان ده‌کات؟ یان ئه‌گه‌ر موچه‌مان زیاد بێت سه‌ری حکومه‌ت ده‌خۆین؟
وه‌زیرو مدیرعامه‌کان نۆشی گیانتان بێت، به حه‌ب و ده‌رمانی بده‌ن و له پشت سه‌رتانی دابنێن.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست