وەڵامێک بۆ کاک فازل میرانی

Wednesday, 25/01/2012, 12:00



 
وەکو هەموومان بینیمان و خوێندمانەوە کە فازیل میرانی لە رۆژنامەی هاوڵاتی نوسیبوی کە ئەگەر دوکتۆر بەرهەم نەوەی مەلا مستەفا بوایە قورسایی زیاتری دەبوو

بەریزان ئەم لێدوانەی فازیل میرانی وا دەردەخات کە هەر کەسی لەم کوردوستانەدا نەوەو خزمی مەلا مستەفا نەبیت هیج قورسایی و قیمەتیکی نیە هەر بۆیەش ئەو کوردە سۆرانیانەی کە لەگەڵ پارتین و خۆیان بەکوشت داوە بۆ پارتی یان ئامادەن خۆیان بە کوشت دەدەن دیارە بێ ئاگان لەوەی کە ئەوانیش هیج قوسایی و سەنگ و قیمەتیان نیە جونکە هیجیان نە نەوەو نە خزمی بارزانی نین و نە بون تەنها دڵسۆزی ئەو حیزبەن بەلام زۆر بەداخەوە ماوەیەکە فازیل میرانی هەندی شەکر دەشکینی بۆخۆشی نازانێ جی دەڵێ ئایا ئەم قسانەی فازیل لە جەمارو لایان گرانی پارتی کەم ناکاتەوە بێ گومان ئەم لێدوانەی فازیل ئەگەر سۆرانیەکانی ناو پارتی تۆزێ هەستی نەتەوایەتیان هەبێ ئەبی جاک بزانن کە ئەمە نەک هەر رووی لە دوکتۆر بەرهەمە بەڵکو روی لەهەموو سۆرانیەکانی ناو پارتیە لە هەموو ئەوانەی کە نەوەو خزمی بارزانی نیین و نە بوون هەر بۆیەش واباشە مەسعود بارزانی و نیجیر بارزانی تۆزێ ئەم برادەرە دەم کوتی بکەن ئەگینا پارتی دڵنیام وەکو حیزبەکەی کاک قادر عزیزی لێ دیت ئەىیتە جەند پارجە بۆ ئێمە وەکو دەستەیەک لە پێشمەرگە دیرینەکان و کۆمەڵیکی زۆریش بیلایەن داوا دەکەین کە کاک فازیل لەپێش هەموو کەسەوە سەنگی خۆی و قورسایی خۆی راگرێ جونکە دڵنیام ئەم لێدوانانەی ئەو نەک هەر خزمەت بە گەلی کورد ناکات بەڵکو دەبێتە هۆی لەدەست دانی زۆریک لە لانگرانی پارتەکەی بۆیە ئیمە هەموومان مرۆڤین هەموشمان سەنگوو قورسایی خۆمان هەیە پیم وابی بارزانیش هەر خوا دروستی کردووە هیجی زیاتر نیە لە خەڵک وەهەروەها هەر کەس سەنگ و قورسایی بەدەست خۆیەتی نەک بەدەست کەسێکی تر من لێرەدا بەرگری لە دوکتۆر بەرهەم ناکەم بەلام پیم وایە کاک بەرهەم هەر خۆی سەنگین بووە لە بنەماڵەیەکی سەن گین بووە وە ئەم سەنگینییەی بەهۆی کەسەوە بەدەست نەهیناوە وە بریان هەڤالان ئیمەی مرۆڤ کە دروستکراوی خواین خوای گەورە زۆر بە جوانی و بە ریزو حورمەت مرۆڤەکانی دروست کردوە هەروەک لە قورئانی پیرۆزدا باسی دەکات دەفەرموی ئیمە مرۆڤمان بە جوانترین شیوە دروست کردوە *ئنا خلقننا ئنسان فی ئحسن تقویم هەربۆیە رەنگە مرۆڤ لە عەقل لە خویندن لە دەسەلات وەکو یەک نەبن بەلام لە جۆنیەتی فیترەتی مرۆڤایەتی جۆن یەکن وە هەر خوای گەورە سوکمان دەکات و قورسیشمان دەکات بەوەی کە گوێ رایەڵی فەرمانەکانی بین نەک شیخیک ،دەسەڵات داریک،یان مەلایەک بتوانن مرۆڤەکانن قورس بکەن یان سوکیان بکەن هیوادارم سەرکردایەتی پارتی ئەم لیدوانانەی میرانی بەهەند وەرگری وە سنووریکی بۆ دانیت ئە گینا دلنیام ئەوە زۆر لەسەر پارتی و بارزانی دەکەویت ئیتر ئەبێ لەمەودوا دەستی نزا بەرز بکەینەوە کە ئێمەش بوباین لەیەکیک لە نەوەکانی بارزانی



دەستەیەک لە پیشمەرگە دیرینەکانی پارتی
دەڤەری سلیمانی و پشدەرو بیتوین


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە