یه‌کێتیه‌کان تۆزێک غیره‌ت ...

Friday, 03/07/2009, 12:00


تاڵه‌بانی بێ پرسی ئێوه‌ی یه‌کێتی چووه‌ سه‌ر گۆڕی بارزانی و ئیدریسی بکوژی عه‌لی عه‌سکه‌ری و حسێنی بابه‌شێخ و دکتۆر خالیدو سۆلاقه‌ تۆماو حه‌وت سه‌ت پێشمه‌رگه‌ی سه‌رڕاسترین هاوڕێکانی ئێوه‌.
تاڵه‌بانی بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئێوه‌ خوێنی حه‌سه‌ن کوێستانی و مه‌لا سڵێمان و عه‌بدولڕه‌زاق و شه‌هید ڕێبازی خسته‌ سه‌ر سینیه‌ک و وه‌ک بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌به‌خشینی 50000 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر یه‌کێک له‌ نه‌وه‌کانیان‌ ئه‌و نه‌مرانه‌ی کرده‌ ڕێکڵامه‌ی ده‌نگ دان به‌ ژماره‌ 12 به‌ قازانجی مه‌سعودی بکوژیان.
تاڵه‌بانی له‌ مه‌لعه‌به‌که‌ی فرانسۆ حه‌ریری ئێوه‌ی له‌ خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی داماڵی و جاشێکی وه‌ک مه‌سعودی لێکردنه‌ پێشمه‌رگه‌ی دێرین.
له‌ناو ڕیزه‌کانی ئێستای یه‌کێتدا به‌ئاسته‌م ملکه‌ڵی تێداماوه‌، بانگه‌وازم بۆ کڕنووشبه‌ره‌ داماوه‌کانه‌ که‌ به‌ڵێنی پارچه‌ زه‌ویه‌ک یان موچه‌یه‌کی خانه‌نشینیان پێداوون، دڵنیابن نه‌ زه‌وی به‌ده‌ست ئه‌وانه‌ نه‌ مووچه‌، چونکه‌ تاڵه‌بانی و بارزانی بڕیارو یاساکانی کوردستانیان خستۆته‌ به‌رده‌م مه‌رحه‌مه‌تی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی به‌ناو حکومه‌تی عێراق.
هه‌ر یه‌کێتیه‌ک گه‌ر تۆزێک غیره‌ت و ویژدانی تیا مابێت با ئه‌م پرسیارانه‌ بکات له‌ مه‌سعودی ژماره‌ 12:
_ با گۆڕی عه‌لی عه‌سکه‌ری و هاوڕێکانی له‌ کاره‌ساتی هه‌کاری ئاشکرا بکات و مه‌رقه‌دی گۆڕه‌کانیان به‌ که‌سوکاریان بڵێت.
_ با گۆڕی شه‌هید براهیم عه‌زۆو هاوڕێکانی ئاشکرا بکات.
_ با دان بنێت به‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌ شه‌هید کردنی غه‌فور ئاغجه‌له‌ری و هاوڕێکانی.
_ با مه‌سعود وه‌ک نه‌ریتی خێڵ ئازا بێت و بڵێت ئه‌وه‌ من بووم حه‌مه‌ خانی حاجی دارام ڕاسپارد تا سیروان تاڵه‌بانی و حه‌سه‌ن خاوێی و حاجی چاوشین و عه‌لی چه‌له‌بی شه‌هید بکه‌ن.
_ با بچێته‌ سه‌ر گۆڕی سه‌رکرده‌ی سه‌رکرده‌کان کاکه‌ ئارام له‌ ته‌نگیسه‌رو به‌ خه‌ڵکی ته‌نگیسه‌ر بڵێت من بووم ته‌حه‌و عاسه‌م به‌ هاوکاری به‌عسیه‌کان هاندا تا کاک ئارام شه‌هید بکه‌ن.
_ با ڕاشکاوانه‌ بڵێت هه‌باسی بایزی بالوی بکوژی مرۆڤه‌ شۆڕشگێره‌کان لای منه‌.
_ با به‌ وه‌زیری شه‌هیدو ئه‌نفالکراوه‌کان بڵیت مووچه‌ی ته‌حسینی خائینی بکوژی هه‌ڵۆکه‌ی گه‌رمیان ببڕێت .
_ با بڵێت من فه‌رمانم ‌داوه‌ به‌چه‌کداره‌‌کانم له‌ شاوه‌یس و پیرزین و که‌پکی حه‌مه‌د ئاغاو هه‌ڵه‌بجه‌، مێشکی لیوای تایبه‌ت و ئه‌و پێشمه‌رگانه‌یان بپژێنن که‌ نه‌داری خێزانه‌کانیان کردنی به‌ سوته‌مه‌نی شه‌ڕی ناوخۆ.
ئه‌ی ئه‌و یه‌کێتیانه‌ی قه‌ت مل شۆڕکردن پیشه‌تان نه‌بوه‌، داوای وه‌ڵامی پرسیاره‌کان بکه‌ن، گه‌ر وه‌ڵام نه‌بوو با هه‌موومان ژماره‌ 12 وه‌ک پێڵاوی لاستیک و ئه‌دیداسی جارانی پێشمه‌رگه‌ لێ بڕوانین و ئه‌و کاراکته‌رانه‌ زیندوو که‌ینه‌وه‌ که‌ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ده‌کاته‌وه‌ به‌ حیزبی خه‌ڵک و قوتاری بکه‌ین له‌ چه‌پۆکی بنه‌ماڵه‌.
1-7-2009


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە