ئازادییخوازانی مه‌یدانی ئازادیی سڵاوتان لێ بێت ..
Thursday, 03/03/2011, 12:00
ئازادییخوازانی مه‌یدانی ئازادیی سڵاوتان لێ بێت ..
به‌ڵێ ئێوه نموونه‌ی مرۆڤی ئازادییخوازن و ئه‌مڕۆژانه سه‌ری میلله‌تی کوردتان له هه‌موو جیهاندا به‌رزکردووه و نموونه‌یه‌کی زۆر شارستانیی خه‌باتی سیاسییتان پیشان داوه و، سه‌لماندووتانه که کورد خه‌ڵکێکن دیکتاتۆرییه‌ت ته‌نانه‌ت له خه‌باتگێڕه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی دوێنێی خۆشیان قبوڵ ناکه‌ن.
ئێوه شانازیی گه‌وره‌تان بۆ ئه‌و کوردانه دروست کردووه که له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن و زۆرێک له‌وانه‌ی من په‌یوه‌ندییم پێیانه‌وه هه‌یه باسی ئه‌وه ده‌که‌ن که ڤیدیۆی ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ی ئێمه پیشانی ڕه‌فیقه ئه‌وروپییه‌کانیان ده‌ده‌ن و به‌شانازییه‌وه ده‌ڵێن میلله‌ته‌که‌ی منیش له خه‌باتی سیاسیی‌دا ئه‌وه‌نده شارستانییه.
بیرمان نه‌چێت ئه‌م ناوچه‌یه‌ی ئێمه که‌وتۆته ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه. ئه‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌ی که له‌هه‌ر وڵاتێکی غهربییدا ناوی دێت، هه‌موو خه‌ڵکه‌که ته‌نها چه‌ک و کوشت‌وبڕ و خوێن و دیکتاتۆرییه‌ت و خێڵه‌کایه‌تیی و پیاوسالاریی و دواکه‌وتوییان به مێشک‌دا دێت. به‌ڵام ئێمه‌ی کورد له‌م هه‌رێمی کوردستانه دوو هه‌فته‌یه نموونه‌یه‌ک له خه‌باتی سیاسیی پیشانی جیهان ده‌ده‌ین که هاوڵاتییانی وڵاته هه‌ره دیموکراسییه‌کانیش هه‌ر ئه‌وه‌نده مه‌ده‌نییانه سیاسه‌ت ده‌که‌ن.
میلله‌تی کورد له‌پاڵ خه‌باتی درێژی دژ به زوڵم و چه‌وسانه‌وه، ئه‌گه‌ر شانازییه‌کی گه‌وره‌ی له مێژووی خۆیدا هه‌بێت ئه‌وا ئه‌و شانازییه‌یه که ئێمه میلله‌تێکی شارستانیین. بڕۆن کتێب و ڕاپۆرته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌کان بخوێننه‌وه و ببینن چۆن به‌به‌راورد به میلله‌ته‌کانی تری ناوچه‌که، هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌کان سه‌رسوڕمانی خۆیان ده‌رده‌بڕن له‌ئاست ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی شه‌خسییه‌تی ژنی کورد و چۆن باسی پێشکه‌وتویی پیاوی کورد ده‌که‌ن له تیڕوانینیاندا بۆ به‌شداریی ژنان له کاروباری سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی کۆمه‌ڵگادا. ئاماده‌یی سیاسیی حه‌پسه‌خانی نه‌قیب و قه‌ده‌م خێری فه‌یلیی و له‌یلا قاسم ئه‌وه‌نده‌ی ئازادییخوازیی کاوه‌ی ئاسنگه‌ر سه‌ری کوردیان له ناوه‌نده جیهانییه‌کاندا به‌رز کردووه.
من ده‌زانم ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌که له‌به‌ر باری ئه‌منیی خۆپیشاندانه‌کان و له‌به‌ر ئه‌و ته‌قه‌کردن و چاوترساندنانه‌ی هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کان دژ به خۆپیشانده‌ران ئه‌نجامیان دا، زۆرێکتان پێتان باش نه‌بووه کچ و خوشک و هاوسه‌ره‌کانتان بێنه سه‌رای ئازادیی و ئه‌وانیش پیشانی بده‌ن که ناڕازین له گه‌نده‌ڵیی و حوکمی فاشیلانه‌ی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان. به‌ڵام ئێستا ئیتر هیچ ترسێکی ئه‌منیی نه‌ماوه و له‌م دوو هه‌فته‌یه‌دا تۆبه‌یه‌کی وا به ده‌سه‌ڵات کرا که جارێکی تر نه‌وێرێت به‌ڕووی خۆپیشانده‌رانا بیر له هێنانه‌نه‌وه‌ی میلی تفه‌نگه‌که‌ی بکاته‌وه.
تکایه وه‌رن با سیمای خۆپیشاندانه‌کانمان جوانتر بکه‌ین و له جیهاندا شانازیی زیاتر بۆ کورد به‌ده‌ست بێنین. تکایه سبه‌ی هه‌ر کامتان هاتن بۆ خۆپیشاندان، به هاوڕێتیی کچ و خوشک و هاوسه‌ره‌کانتان وه‌رن. پێکه‌وه وه‌رن و ئه‌م به‌رده‌رکی سه‌رایه پڕخهڵکتر، پڕڕه‌نگتر بکه‌ن. پێکه‌وه وه‌رن و پیشانی ده‌سه‌ڵاتی بده‌ن که ئه‌وه هه‌ر پیاوان نین که دژی سیاسه‌تی فاشیلانه‌ی ئه‌وانن. با ده‌سه‌ڵاتداران ببینن که کچان و ژنان له ئێوه تووڕهترن له‌وه‌ی که خۆیان و مێرده‌کانیان و براکانیان و کوڕه‌کانیان بێکارن و که‌چی ده‌سه‌ڵاتداران به ملیۆنه‌ها دۆلار سه‌روه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه ده‌به‌ن و له حیسابه بانکییه شه‌خسییه‌کانی خۆیاندا له سویسرا دایده‌نێن. با ده‌سه‌ڵاتداران ببینن که کچان و ژنان ئه‌و کائینه زه‌لیله نین که ئه‌وان دڵیان پی خۆش بێ و وابزانن کچان و ژنان نایانه‌وێ یان ناتوانن ڕووبه‌ڕوویان ببنه‌وه. ده‌سه‌ڵاتداران پێیان خۆشه ئێوه ته‌نیاباڵ بن و نیوه‌ی کۆمه‌ڵگا پشتگیرییتان نه‌کات. ئێمه هه‌موومان، به ژن و پیاوه‌وه دژی گه‌نده‌ڵیی و چه‌ته‌یی دهسهڵاتدارانین.
دوایین تکام له ئێوه ئه‌مه‌یه. تکام وایه سبه‌ی ژماره‌ی کچان و ژنان لیره‌دا زۆر زۆر زیاتر بێت له‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ هه‌یه.
بۆ ئه‌و کچ و دایکانه‌ی که له ته‌له‌فزیۆنه‌وه گوێیان له‌م قسانهمه: ئه‌مڕۆژانه ڕۆژانێکی مێژووییه و تا ده‌یان و سه‌دان ساڵی تر نه‌وه‌کانی دوای خۆمان له کتێبه‌کانی مێژوودا له قوتابخانه ده‌یخوێنن. نه‌وه‌کانی داهاتوومان شانازییان به‌وه‌وه ده‌بێت که له‌م سه‌رده‌مه‌دا ژنانی ئێمه ئاماده‌یی سیاسی‌یان هه‌بووه له کۆمه‌ڵگادا.
تکایه سبه‌ی وه‌رن بۆ سه‌رای ئازادیی و شانبه‌شانی ئه‌م هه‌موو گه‌نج و پیاوه شۆڕشگێڕه ناره‌زایی خۆتان پیشان بده‌ن. وه‌رن و شانازییه‌ک بۆ کوڕ و کچ و خوشک و براکانتان دروست بکه‌ن که له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، وه‌رن و شانازییه‌ک بۆ نه‌وه‌کانی داهاتووی میلله‌تی کورد دروست بکه‌ن.
به‌هیوای ئه‌وه‌ی سبه‌ی به‌رده‌رکی سه‌رای ئازادیی، پڕخهڵکتر، پڕڕه‌نگتر ببینم.
بژی ئیراده‌ی خه‌ڵک! بژی جۆش و خرۆشی پیاوان و ژنانی کورد بۆ ئازادیی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست