بومه‌له‌رزه‌کان له ئاسمانه‌وه دێن "هاڕپ"
Tuesday, 01/11/2011, 12:00
له 23ـ10ـ2011 بومه لهرزهێکی 7.3 رێخته‌ری شاری وانی له باکووری کوردستان هه‌ژاند، به‌م بۆنه‌وه ده‌ستم به لێگه‌ڕین کرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی زانیاری له سه‌ر چۆنیه‌تی پێکهاتنی بومه‌له‌رزه له کوردستاندا، له‌م لێگه‌ڕینه‌دا به کۆمه‌ڵیک زانیاری گه‌یشتم به ناوی "هاڕپ ".
وێنه‌ی (1) شوێنی کۆبوونه‌وه‌کانی ناوه‌نده‌که
وێنه‌ی (2) ناوه‌ندی هارپ له ئالاسکا به رووبه‌ری (23) هه‌زار مه‌تر
هاڕپ چییه؟ هاڕپ پرۆژه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستییه سه‌باره‌ت به به‌شێک له ئهتمۆسفێڕ که پیێ ئایۆنسفێڕ(Ionosphere) ده‌گوترێت و له سه‌روترین ئاستی ئهتمۆسفێڕ دایه و به پرۆژه‌ێک که‌وا به (هاڕپ) "Harrp" ناسراوه، له باکووری ئه‌مریکا واته له ولایه‌تی ئالاسکا له سه‌ری لیکۆڵینه‌وه ده‌کرێت. ده‌بێت ئاماژه به‌وه بکه‌ین که هه‌بوونی ئهتموسفێڕ بۆ به‌رده‌وامی ژیان له سه‌ر زه‌ویدا زه‌رورییه، تا وه‌ک قه‌ڵغانێک له ده‌ربازبوونی تیشکه کوشنده‌کانی خۆر وه‌کوو سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی و... به‌رگری بکات. ئه‌مه بۆ ئه‌وه نییه که ئه‌م ناوه‌نده ژیانی به‌خشیوه‌ته زه‌وی، به‌ڵکو ژینگه‌ی راستینه‌ی زه‌وی که وڵاتانی سه‌مایه‌داری به ناوه‌نده ئۆتۆمییهکانیان تێک داوه، ده‌رنه‌که‌وێت و به‌م شێوه ده‌یشارنه‌وه و دووباره ئه‌مه به شێوه‌یه‌کی به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه به‌کار ده‌هێننه‌وه. به‌ڵام ئه‌م زانیاریانه‌ی لێره‌دا بڵاو ده‌کرێته‌وه، وه‌کوو سهرچاوکهیهکی بچوکى زانستییه، هه‌نگاوێکه بۆ تێگه‌یشتن له‌و رووداوانه‌ی که‌وا به‌م چه‌شنه رووده‌ده‌ن.
وێنه‌ی (3) موشه‌که‌کانی وڵاتانی زڵهێز به‌ره‌و کوێ وداهاتووی زنجیره‌ی ژیان... (ئێکۆسیستم)
هاڕپ چی ده‌کات؟ پرۆژه‌ی هاڕپ به جۆرێک پێشکه‌ش کراوه که راسته‌وخۆ له کاریگه‌رى ده‌کاته سه‌ر ئایۆنسفێڕ و ده‌بێته هۆی سوووربوونهوهی. ئه‌م سیستمه له 180 ئالێری ئه‌له‌منیۆمی به به‌رزایی (23.50) مه‌تر و به پانتایی (23000) مه‌تری چوارگۆشه له ئالاسکا دانراوه.
وێنه (4) راداره‌کانی سیستمی هارپ له ئالاسکا
ئه‌م رادارانه‌ی سه‌ره‌وه که له وێنه‌که‌دا به‌رچاوه شه‌پۆله‌کان بۆ که‌شی ئاینۆسفێر ده‌نێرن
ئه‌م پرۆژه به که‌ڵک وه‌رگرتن له شه‌پۆله‌کانی رادیۆیهکانی سه‌روو جۆری (ELF/ULF/VLF) ئایۆنسفێڕ سوور ده‌کاته‌وه و ئه‌و به‌شه سوورهبووه وه‌کوو لێدانی دڵی مرۆڤ شه‌پۆلی رادیۆییه‌کانی خواروو بۆ زه‌وی ده‌نێرێت و ده‌توانێت بۆ هه‌ر شوێنێک که بیه‌وێ هه‌نارده‌ی بکات. و ئه‌م شه‌پۆلانه نه ته‌نیا ده‌ڕوات ناو ئاوی ده‌ریاکان به‌ڵکو ده‌ڕواته قوڵایى زه‌ویه‌وه و له‌م میکانیزمه‌دا به هه‌ڵسوکه‌وتێکی ژێئۆلۆژیکیدا به ناوی رادیۆگرافی (Radio Thermography) ده‌توانێت سه‌رچاوکه کانزاییه‌کان وه‌کو نه‌وت، گاز، ... هتد بدۆزێته‌وه. به هۆی به‌رکه‌وتنى هه‌ریه‌ک له‌م شه‌پۆلانه له قوڵایى زه‌وی، ده‌نگێک له چینه‌کانى دێت، که هه‌ر یه‌ک له‌و جۆره ده‌نگانه بوونی هه‌ر چه‌شنه کانزایه‌ک دیاری ده‌کات.
بۆ تێگه‌یشتن له هێزى هاڕپ پێویسته ئاماژه به رادیۆگرافی بکرێت که سیسته‌مێکه به هێزێکی بچوک به ئه‌ندازه‌ی (30) وات چینه‌کانى زه‌وی ده‌له‌رزێنێته‌وه، له کاتێکدا هاڕپ سیستمێکه که ده‌توانێت هه‌ر هه‌مان چینى زه‌وى به که‌ڵک وه‌رگرتن له هێزێ (1) ملیارد تا (10) ملیارد وات بله‌رزێنێته‌وه !
پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌م هه‌موو هێزه بۆ چی به‌کار ده‌هێنرێت؟ وه‌ک له‌م وێنه‌دا ده‌یبنین ئایۆنسفێڕ چۆن سوور بوه‌ته‌وه و به‌م سوور بوونه‌وه‌یه وه‌ک دڵى مرۆڤ ده‌ست به لێدان ده‌کات. به‌و هۆیه‌شه‌وه شه‌پۆله‌کانی به‌ره‌و زه‌وی و ئه‌و شۆینه‌ی که‌وا ده‌ستنیشان کراوه، دهینێردرێن. ئه‌م وزه‌یه له چه‌کی ناوه‌کی هه‌زاران جار به هێزهتره و ده‌توانێت بۆمه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز پێک بێنێت. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات که ئه‌م پرۆژه ته‌نها بۆ دۆزینهوزهی سه‌رچاوه‌که کانزایه‌کان نییه، به‌ڵکو ئامانجی تری له پشته‌وه‌یه. ئه‌مڕۆ ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی که‌وا روو ده‌ده‌ن بۆ زۆربوونى ژماره‌ى دانیشتوان ناگه‌ڕێته‌وه. ئه‌و وشکهساڵیانه له لایه‌ک و لافاوی سونامی له لایه‌کیتر و بومه‌له‌رزه ماڵوێرانکه‌ره‌کان له‌م ساڵانه‌ی دوایی گوزاشت له کێشه‌یه‌کى مه‌ترسیدار ده‌که‌ن که پێویستیان به وڵامه...!
وێنه‌ی (5) خۆلێدانی گه‌رما له ئایۆنسفێڕ که به وێنه‌ی دڵ خۆلێدهدا
هاڕپ و ئه‌ره‌که دیارکراوه‌کانی:1_ دروستکردنی شه‌پۆلی Extreme Low Frequency ELF فریکوێنسى (1 ـ 20) هێرتس له ئایۆنسفێڕ که به شه‌پۆله‌کانی هاڕپ و ئاراسته‌کردنى بۆ قوڵایى (35) کیلۆمه‌تری زه‌وی که به لێدان له هه‌ر چینێکى زه‌وی، ده‌نگی تایبه‌تى هه‌ر جۆره کانزایه‌ک وه‌کوو (نه‌وت، غاز و ...) ده‌ستنیشان ده‌کات، واتا هه‌ر کانزایه‌ک ده‌نگى تایبه‌تى خۆى لێوه دێت. با باسى بومه‌له‌رزه‌ى ساڵی (2008) که له ئه‌یاله‌تی سیچوانی وڵاتی چین روویدا بکه‌ین. به‌ر له روودانى بومه‌له‌رزه‌که دانیشتوانى ناوچه‌که دیمه‌نێکى ره‌نگاوڕه‌نگیان له ئاسمانى ساماڵدا بینیوه له شێوه په‌ڵکه‌زێڕینه که هه‌مان سووربوونه‌وه‌ی ئایۆنسفێڕ بووه و دواى (30) خوله‌ک بومه‌له‌رزه به‌پله‌ى (8) به پێوه‌رى رێخته‌ر رووده‌دات، جێگای پرسیاره...!
وێنه‌ی (6) دیمه‌نێک له کۆبووه گه‌رما به پله‌ی باڵا له ئاسمانی ساماڵی ،لایه‌تی سیچوانی چین
2_ هاتنى، وشکه‌ساڵی، بورکان، لافاو، سونامی و تۆفان، نمونه‌ش تۆفانی کاترینا له ساڵی (2005) له (نیوارلیئان)ی ولایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا که که‌م وێنه بووه، رۆژنامه‌نوسان به وێنه‌ی فلیمه فانتازییه‌کان له کۆمه‌ڵێک هه‌وری ره‌ش تێکه‌ڵ به ئاگر و دووکه‌ڵ پێکهاتووه، باسیان لێوه کردووه.
3_گواستنه‌وه‌ى هێزى کاره‌بایی له شوێنی دام وده‌زگاکانی هاڕپ (ئالاسکا)ه‌وه بۆ هه‌ر شوێنێکى سه‌ر زه‌وی، هه‌روه‌ها ناردنى کاره‌بای له زه‌ویه‌وه بۆ مانگه‌ده‌ستکرده‌کان.
4_ به‌کارهێنانى بۆ تێکدانى وزه‌ی کاره‌بای شاره‌کان و نێوان شاره‌کان، هه‌روه‌ها تێکدانى سیستمى کۆمپیته‌رى که‌شتیه‌کان، فڕۆکه‌کان و خستنه‌وه خواره‌وه‌یان ... هتد.
5_ شێواندنى شه‌پۆله‌کانی مێشک له ئاستی شاره‌کان و کۆنترۆڵکردنی مرۆڤه‌کان له رێگای دووره‌وه، ئاراسته‌کردنی نه‌خۆشی وه‌کو (فێ) له مرۆڤ و هه‌روه‌ها دروستکردنی وههم له مێشکی مرۆڤ.
6_ به‌کارهێنانى له ته‌قینه ژێرزه‌وییه‌کاندا تا ئاستی بۆمبه ئه‌تۆمییه‌کان. بێ هه‌بوونى هیچ چه‌شنه تیشکى رادیۆئهکتیڤیتهکان. (Radioactive)
7_ له‌باربردنى و تێکدانى رۆڵى ئایۆنسفێڕ که سوڕانه‌وه‌ى زه‌وی به ده‌وری خۆی و خۆردا، واتا خێرایى سوڕانه‌وه‌ى زه‌وى که‌م و زیاد ده‌کات، به‌م هۆیه‌شه‌وه وه‌رزه‌کان تێکده‌چن.
با وا بیر بکه‌ینه‌وه که هاڕپ ته‌نها سیستمی کۆمپیته‌ری فرۆکه‌خانه‌یه‌ک تێک بدات، چی رووده‌دات ...؟
پرۆژه‌ی هاڕپ له ساڵی (1998) ته‌واو کرا و دوا به دواى ئه‌مه‌ش رێزه‌ى بومه‌له‌رزه‌کان به‌رز بوونه‌ته‌وه هه‌ر وه‌ک له خواره‌وه وه‌ک نمونه ئه‌یاله‌تى ئالاسکا و وڵاتی ئێران به‌رچاو ده‌که‌وێت.
وێنه‌ی (7) پۆلێنێک له بومه‌له‌رزه‌کان له پێش و دوای دامه‌زراندنی هارپ له ئالاسکا هه‌روه‌ها که له‌م وێنه‌یدا دیاره دوای ساڵی (1998) چۆن رێژه‌ی بومه‌له‌رزه کان به‌رز بۆته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌توانرێت له‌و شوێنانه به گوێره‌ى دۆخى سیاسی و ده‌ستێوه‌ردانی سیستمی سه‌رمایه‌داری به تایبه‌ت به پێشه‌نگایه‌تی ئه‌مریکا جێگای پرسیار بێت؟
وێنه‌ی (8) پۆلێنێک له بومه‌له‌رزه‌کان له پێش و دوای دامه‌زراندنی هارپ له ئێرانه
هه‌ر وه‌ک چۆن ده‌وترێ بومه‌له‌رزه له هه‌ر کوێ روو بدات په‌یوه‌ست به هێڵى "فاولت"ه‌وه‌یه(Fault lines)، به‌ڵام ئه‌و وێنانه‌ی خواره‌وه چیمان پێ ده‌ڵین؟
وێنه‌ی (9) وێنه‌ک له‌و دۆلفینانهیبه هۆکارێکی نادیاره‌وه سوتاون
هه‌روا که له وێنه‌که‌دا دیاره ئه‌وه له ساڵی (2005) ژماره‌ى (150) دۆلفینن له لێوارى که‌نداوی فارس به کۆمه‌ڵ کوژراون و سوتاون و خوێناوین! دیسان له هه‌مان مانگدا (73) دولفینیتر به‌م ده‌رده ده‌چن! به گوێره‌ی گروپێک کارناسى ئه‌و دوڵفینانه یان جار نا جار کۆمه‌ڵێک نه‌هه‌نگ ده‌که‌ونه لێوارى ده‌ریاکان ئه‌وه به‌و واته‌یه‌یه که خۆیان ده‌کوژن!؟ به‌ڵام له‌م وێنه و وێنه‌که‌ی سه‌ره‌وه که کارناسان بواری ژینگه و لێکۆڵه‌رانى ئاژه‌ڵ، که له وێنه‌که‌دا به‌رچاوه ئه‌و دولفینانه به جۆرێک سوتاون! ئاخۆ هۆکار چییه؟ ئه‌وه‌یه که به هۆی تێکچونی باری ده‌روونى دولفینێک بێت که هه‌موو دولفینه‌کان به دوای خۆیدا راکێشى ده‌ره‌وه‌ی ده‌ریاکه ده‌کات؟ هۆى ئه‌و سوتانانه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ وێنه‌کانی خواره‌وه که له هه‌مان شوێنی رووداوه‌که گیراون، زانیارى ترمان بۆ ئاشکرا ده‌که‌ن که گرته ویدوئۆیهکهشی له ماڵپه‌ره‌کان بڵاو بوه‌ته‌وه.
وێنه‌ی (10) تیمێک له هۆکاری سوتانی دۆلفینه‌کان ده‌کۆڵێته‌وه
هه‌ر به هه‌مان شێوه هه‌وره بروسکه له چه‌ند ناوچهتر ده‌رکه‌وتون که زۆر جیاوازترن له هه‌وره‌بروسکه‌ی ئاسایی، نمونه‌یان له بانکۆکی پێته‌ختی مالزیا ده‌یبینین!
وێنه‌ی (11) بروسکه‌یه‌کی نائاسایی له بانکۆک پێته‌ختی تایلاند
وێنه‌ی (12) دیسان بروسکه‌یه‌کی نائاسایی له بانکۆک پێته‌ختی تایلاند
بۆ به‌رگری له‌م رووداوانه چی بکرێت باشه؟ ئایا به‌رله‌وه‌ی بومه‌له‌رزه رووبدات ده‌توانین له‌م کاره‌ساته تێبگه‌ین؟ به گوێره‌ی ئایین وئایدۆلۆژیا میتافیزیکییه‌کان ئه‌مه له ئاستی هێزی مرۆڤ به‌ده‌ره، چونکه ئه‌وه هێزێکی ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خواوه‌ند، به‌ڵام مرۆڤ به که‌ڵکوه‌رگرتن له هێزی عه‌قڵی خۆی ئه‌مڕۆ گه‌یشتوه‌ته کوێ ده‌زانین، به‌ڵام بومه‌له‌رزه‌که‌ی ساڵی (2008) ئه‌یاله‌تی سیچوانی چین شتێکی تر ده‌ڵین و ئه‌م وێنانه‌ش هی (30)خوله‌ک به‌ر له ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه هه‌روه‌ک ده‌بینرێت ئاسمانێکى ساماڵ و له چه‌ند لاوه رهنگاوڕهنگییهک ده‌بینرێت که هه‌مان ئاینۆسفێڕه که سوربووه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا بومه‌له‌رزه‌یه‌کى (8) پلهیى به پێوه‌رى رێخته‌ر رووده‌دات.
وێنه‌ی (13) ئاسمانی ساماڵی به‌ر له هاتنی بومه‌له‌رزه
به هه‌مان شێوه له وڵاتى هایتی کیشوه‌ری ئامریکای ناوه‌ڕاست له ساڵی (2010) بومه‌له‌رزه‌یه‌ک (7.3)پلهیى به پێوه‌رى رێخته‌ر رووده‌دات که زیاتر له (100)هه‌زار که‌س به هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. بومه‌له‌رزه‌ى هاینى له کاتێکدا رووده‌دات که دواى (200) ساڵ ئه‌م وڵاته بومه‌له‌رزه‌ى به خۆیه‌وه نه‌دیتبوو.
وێنه‌ی (14) قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌ی هایتی
جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و وڵاته‌ش له نزیکی وێنزوئێلا و کوبا هه‌ڵکه‌وتووه و له سه‌رده‌مى خۆیدا له بوارى سیاسییه‌وه تێڕوانینی جیاوازی وروژاندوه. وه‌کوو ئه‌وه‌ی که هۆگۆ چاوێز سه‌رۆکی وێنزۆئێلا، ئه‌مریکای وه‌کو بکه‌رى بومه‌له‌رزه‌که‌ى هایتى به سیستمى "هاڕپ" تۆمه‌تبار کردووه.جێگاى بیرهێنانه‌وه‌یه یه‌کێک له‌و وڵاتانه که له ژێر په‌رده‌ى هاوکارى ده‌ستى به‌سه‌ر بانک و داراییه‌کانى ئه‌و وڵاته‌یدا گرت.
وێنه‌ی (15) هۆگۆ چاوێز، ئه‌مریکا تاوانبار ده‌کا به هۆکاری بومه‌له‌رزه به (هاڕپ) ده‌زانێ
بۆیه ئه‌و پرسیاره‌مان ئاراسته ده‌کات ئه‌و هه‌موو کاره‌ساتانه ئه‌مڕۆ رووده‌دات به تایبه‌تی له‌م (100) ساڵه‌ی دواییدا جێگای پرسیارن، زۆرجاریش به سروشتى له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن یاخود ده‌ڵین سروشت یاخی بووه و به‌تێکچوونی سروشت به‌ناو ده‌کرێت. بێ ئه‌وه‌ى له‌وباره‌وه شیکارییه‌کى ورد بکرێت، له راستیشدا هۆکاری سه‌ره‌کی هه‌مان کرداره‌کانى مرۆڤه. ئه‌وه‌ی(23 ـ 10 ـ 2011) له کاتژمێر (13:48) خوله‌ک له وان رویداوه و به گویره‌ی ئه‌و کاره‌ساتانه‌یه له دوای دامه‌زراندنى سیستمى "هاڕپ" واتا ساڵى (1998)ه‌وه‌یه. هاتنى ئه‌م بومه‌له‌رزه‌یه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و له کوردستان له نێوان کێشه‌کانى تورکیا و کوردستان و پێوه‌ندى سیاسى و سه‌ربازییه‌کانى ئه‌مریکا له‌م ناوچه‌یه جێى پرسیاره...
وێنه‌ی (16) کوردستان له پێگه‌ی ستراتیژیک که هاوشهپۆلهکانی ئه‌مریکا و تورکیا هه‌نگاو نانێ
وێنه‌ی (17) ئاماده‌یی تورکیا و دانانی سیستمی قه‌ڵخانی موشه‌کی ئه‌مریکا له کوردستانی ژێرده‌ست
وێنه‌ی (18) دیمه‌نێک له بومه‌له‌رزه‌ی پارێزگای وان
کتێبێک له‌باره‌ی هاڕپه‌وه
Angels Don't Play This HAARP کوردستانپۆست ئەم بابەتەی لە سایتی چەترپرێس وەرگرتووە
چهترپرێس - فه‌ڕشید هه‌وراز
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست