کورتە باسێک دەربارەی هەواڵگری و چالاکییە هەواڵگریەکان لە هەرێمی کوردستان
Wednesday, 02/10/2013, 12:00
قسەکردن لە سەر بارودۆخی هەواڵگری لە هەرێمی کوردستان لەمرۆدا کارێکی ئاسان نیە،لەبەرئەوەی هەرێمی کوردستان جیاواز تر لەهەر جێگایەکی ترو چوارچێوەیەکی رێکنەخراوە لە سەرجەم بوارەکاندا،ناتوانرێت بە ووردی ئەوقۆناغانە دیاری بکرێت کە پیایدا تێپەڕدەبێت و ئاراستە و گەشەکردنییان بزانرێت.
پێش ساڵی ١٩٩٤دەزگای هەواڵگری عێراق وەک چالاکترین دەزگای هەواڵگری لە هەرێمی کوردستان دەهاتە ئەژمار،بەڵام لەدوای ساڵی ١٩٩٤ ،پاش ئەوەی هەرێمی کوردستان بووە خاوەنی نیمچە سەربەخۆییەک(هەرچەندە وەک بەشێک لە عێراق مایەوە) ئەمەش وای کرد کە دابڕاو بێت لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراقی ئەوکات،لەهەمان کاتدا لەسەر ئاستی نێودەڵەتی خاوەنی هیچ پێگەیەک نەبووە و هەمیشە وەک بەشێک لەعێراق ناسراوە ، ئەمەش بووە هۆکاری جێگیربوونی وێستگەی چالاکیی زۆرێک لەدەزگا هەواڵگریەکانی ئەودەوڵەتانەی کە خاوەنی ستراتیژی بەهێزن،لێهاتووانە توانییان ئەو دەرفەتە بۆ سوودی خۆیان بەکاربهێنن،وەبوونی هەریەکێکیشیان بەرژوەندیی خواستراوی خۆی لەپشتە کە جیاوازە لەوەی تر،هەروەها هەندێکیان لەکارکردندا هاوپەیمانن ،ئەمە جگە لەوەی کە هەرێمی کوردستان خاوەنی پێگەیەکی ستراتیژیە لە ناوچەکەدا.کە ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکان و وای کردووە کە لەلایەن هەندێ لەو دەزگایانەوە وەک پردی پەڕینەوە و دزەکردن بۆ ووڵاتانی تر بەکار بهێنرێت.
بەشێوەیەکی گشتی دەتوانین ئەو دەزگا هەواڵگرییانەی کە لە هەرێمی کوردستان هەن دابەش بکەین بۆ دوو جۆر:
١-دەزگای هەواڵگری ئەو ووڵاتانەی دراوسێی هەرێمی کوردستانن، کە لە رابردوودا پەیوەندی سیاسی و سەربازیان هەبووە لە گەڵ حیزبە کوردییەکانی هەرێمی کوردستان.وەک میت و ئیتلاعات.
٢-ئەو دەزگا هەواڵگرییانەی کە لە دوای ساڵی ١٩٩٤ وە دەرفەتی لەباریان بۆ رەخساوە بۆ جێگیربوون و سوود وەرگرتن لە هەرێمی کوردستان.بۆ ئامانجەکانیان.وەک CIA ، مۆساد و.....هتد.
لەتێڕوانینمان لەو دەزگا هەواڵگریانەی کەلەهەرێمی کوردستان جێگیر بوون جیا لە ستراتیژی و ئاراستەی دیبلۆماسی نێودەوڵەتی ئەو دەوڵەتەی کاری بۆ دەکەن، نابێت ئەوە لەبیر بکەین کە بۆ هەریەکەیان هۆکارێکی رێخۆشکەر هەیە بۆ جێگیربوونیان لە هەرێمی کوردستان کە جیاوازە لەوەی تر،دەزگایەکی وەک ئیتلاعات خاوەنی ئەزمونێکی پێشینەیە لەمەڕ کارکردن لە هەرێمی کوردستان.
http://www.lvinpress.com/newdesign/Dreje.aspx?jimare=46لەدوای شەڕی ناوخۆو بە هۆی بەهێز بوونی پەوەندیەکانی یەکێتی و ئێران،دەرفەت بۆ ئەم دەزگایە رەخسا تا چالاکییەکانی لەکوردستانی باشوور پەرە پێبدا بەتایبەتی لە ناوچی سەوزی ژێر دەستی ئەم حیزبە.،ئەمەش ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی نیشتیمانی کرد بە مەیدانی تەراتێنی بەکرێگیراوانی ئیتلاعات،
لە دوای یەکێتی، لەسەر ئاستی حیزب کۆمەڵی ئیسلامی لەگەڵ ئیتلاعاتی ئێراندا پەیوەندی هەیە.ئیتلاعات بەسوودوەرگرتن لەکۆمەڵی ئیسلامی توانیویەتی چەندین ئەندامی حیزبی دیموکرات تیرۆر بکات و هەروەها چەندین ئەندامی تریشی تەسلیمی ئێران کردووە.کۆمەڵی ئیسلامی یەکێکە لەو حیزبانەی کە لەرابردوو و ئێستاشدا پەیوەندی نهێنی وئاشکرای لەگەڵ ئێراندا هەیە.
بەڵام دەزگایەکی وەک CIA توانیویەتی ئازادیەکی تەواو بۆ خۆی دەستەبەر بکات لەمەڕ سوود وەرگرتن لە هەرێمی کوردستان، ئەویش بەڕێککەوتن لەگەڵ سەرانی حیزب و بنەماڵە فەرمانرەواکانی کوردستان، بەرامبەر بەخشینی سەرمایەیەکی زۆر ،لێرە دا سەدان ملیۆن دۆلاری بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی کەلە بانقەکانی ئەمریکا هەڵگیراوە دەرخەری ئەم راستیەن و یەکەم کەسیش کە ئەم نهێنیەی ئاشکرا کرد،نووسەرو لێکۆڵەری ئەمریکی (مایکڵ رۆبن)بوو،ئەمەش هەلێکی گرنگی بۆ CIA رەخساندووە بۆ سوود وەرگرتن لە هەرێمی کوردستان کە لەم خاڵەدا جیای دەکاتەوە لە دەزگا هەواڵگریییەکان تر.
،ئەگەر لە مەسعود بارزانی لە رابردوودا تۆمەتبار بێت بە ئەنجامدانی ٣١ی ئاب،ئەوا لەمڕۆدا تۆمەتبارە بە کردنی هەرێمی کوردستان بە مەیدانێک بۆ دەزگا هەواڵگرییەکانی جیهان، بێ گومان ئەمەش لە پێناو بەرژەوەندیی تایبەتی و بنەماڵەیی خۆی و.بێ گوێدانە ئاسایشی نەتەوەیی و گیانی هاوڵاتیان.
ئەمەش وای کردووە کە CIA ببێتە یەکێک لە دەزگا چالاکەکانی لە هەرێمی کوردستان و وە خاوەنی چەندین بارەگایە کە هەندێکیان بە هاوبەشی لەگەڵ مۆساد بەرێوەدەبرێن.بارەگا سەرەکیەکانیان لە لایەن زێرەڤانی یەوە پاسەوانی دەکرێت،ئەفسەرە پلەبەرزەکانیشیان پاسەوانیان بۆ دابین کراوە.بەڵام ئەوەی جێگای سەرسورمانە لەسەر هەندێ لەبارەگاکانیان ئاڵای کوردستان و ئاڵای حزبە کوردییەکان هەڵکراوە،رەنگە ئەم کارە تەنها بۆ چاوبەستن بێت.
لەنێوان ئەو دەوڵەتانەی کە لە هەرێمی کوردستان بە نهێنی جێگیر کراون بوونی ئیسرائیلیش وەک تاکە هاوپەیمانی هەریمی کوردستان شتێکی ئەستەم نییە، رووداویتیرۆرکردنی زانا ئەتۆمییەکانی ئێران ئەو راستییە دەردەخات کە هەرێمی کوردستان یەکێکە بنکە ئارامەکانی مۆساد،لەدانپیانانی ئەو تۆمەتبارانەی کە لە کوشتنی زانا ئەتۆمییەکاندا دەستییان هەبووە ناوی هەرێمی کوردستانیان هێنا وەک جێگایەک کە تێیدا کەو توونەتە داوی مۆسادەوە.
لە ناوخۆی عێراقیش مۆساد هەرچی لە دەست بێت دەیکات لە یارمەتی گروپە توندرەوە مەزهەبییەکان بۆ بەرەنگار بوونەوەی یەکتری.
یەکێکی تر لەدەزگا چالاکەکانی هەرێمی کوردستان میتی تورکیە،
http://www.lvinpress.com/newdesign/Dreje.aspx?jimare=45http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=8b7e4c46هەرچەندە لە ئێستادا لەسەر ئاستی دیبلۆماسی تورکیا بە هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان دێتە ئەژمار،بەڵام هۆکاری ئەمەش تەنها ئەو سوودە ئابووریە نیە کە نەوتی هەرێمی کوردستان بە تورکیای دەگەیەنێت،بەڵکو ئەو دەرفەتە لەبارەیە کە بۆ میت رەخساوە بۆ ئەوەی لەرێگەی هەرێمی کوردستانەوە چالاکی دژی پەکەکە ئەنجام بدات و ئەو سەربازگانەی کە لەسنوری هەرێمی کوردستان جێگیری کردوون لەراستیدا بارەگای هەواڵگرین و سیخورەکانیشیان دەتوانن سەردانی پارێزگاکانی هەرێم بکەن.
هەروەها یەکێک لە و هۆکارانەی کە وای کردووە دزەکردنی دەزگا هەواڵگرییەکان بۆ هەرێمی کوردستان ئاسان بێت ئەوەیە کە هەندێ لەو دەوڵەتانە سەرەرای بارەگاکانیان خاوەنی چەند دامەزراوەیەکن، کە بۆ ئەو مە بەستە سوودی لێ وەردەگرن و لەژێر ناوی کۆمپانیاو کاری بازرگانی،. وەک هەندێ لە کۆمپانیا تورکی و ئێرانیەکان،کە بوونەتە بنکەی چاودێری کردنی جموجۆڵی پارتە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکانی وەک پژاک و پەکەکە ،هەروەها خوێندنگەو زانکۆکانی دەزگای فەزالەری عەبدوڵا گولەن و ،هەروەها زانکۆی ئەمریکیش لەسلێمانی بووەتە مۆڵگەی خۆحەشێردانی سیخورو هەواڵگرەکانی CIA،بەناوی پرۆفیسۆرو کەسی ئەکادیمی جێگیر کراون ،کە تێیدا کار بۆ راهێنانی هێنانی هەندێ لە خوێندکارەکانی ئەم زانکۆیە دەکەن تا لە داهاتوودا وەک سیخور سوودیان لێوەربگیردرێن.
کەواتە دەتوانین بڵێین دیارترین ئەو دەزگا هەواڵگرییانەی کە لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان بە پلەی یەکەم چالاکن، ئەمانەن:
CIA
مۆساد
میتی تورکی
ئیتلاعات
هەروەها دەزگای هەواڵگری هەندێ لە دەوڵەتانی تری وەک چین و رووسیا.
ئەگەر سەیرێکی ئەو ناوانەی سەرەوە بکەین بۆمان دەردەکەوێت کە هەرێمی کوردستان بووە شوێنی جێگرتنی چەند دەزگایەکی هەواڵگری کە لە سەر ئاستی جیهان دژی یەکترن و بوونی هەریەکێکیشیان کاریگەری بۆ سەر ئەوی تر دەبێت، وە بێگومان ،ئەمەش کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر ئاسایشی هەرێمی کوردستان.
کاتێ بەکرێگیراوەکانی ئیتلاعات ئوتێل سۆمایان سووتاند وەک چالاکییەک بۆ تیرۆر کردنی کەسانێک کە بۆCIA کاریان دەکردو بۆ بەسەربردنی شەو لەو ئوتێلە دا مابوونەوە،چەندین هاوڵاتی بوونە قوربانی ،ئەم رووداوە بەشێوەیەکی هێندە زەق جێدەستی ئیتلاعاتی پێوەدیار بوو تەنانەت پۆلیسیش بە کەسووکاری قوربانییە کوردەکانی ووتبو خۆتان ماندوو مەکەن،لە گرتنە بەری رێوشوێنی یاسایی و شتی لەو جۆرە.وەک هەر چالاکییەکی تری ئیتلاعات بکەرەکەی بە نادیاری مایەوە.
یەکێک لە شێوازەکانی کارکردنی CIAلە ناوخۆی هەرێمی کوردستان سوود وەرگرتنە لەوپەنابەرە کوردانەی کە لە ئەمریکا بە شێوەیەکی بەرچاو،هەندێک لەمانە بەکرێگیراوەی (ئاژانسی هەواڵگری ئینجیلی گەردوونی)ن کە دەزگایەکی هەواڵگری تەبشیریە وکە بەوە ناسراوە پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ CIA دا هەیە، تۆرەکانیان لەسەرانسەری دنیادا بڵاون و پێکهاتوون لە شانەی مەیدانی ئامێری لاپتۆپ لە جۆری hp رەنگ رە ساسی هەڵدەگرن و زانیاری دیمۆگرافی کۆدەکەنەوەو دەیگوێزنەوە و بۆ ئەو مەبەستە راهێنراون،ئەو پەنابەرە کوردانەی کە پێشتر و بۆ ماوەیەکی زۆر لە ئەمریکا نیشتەجێ بوون و لە لایەن CIAیەوە وەک سیخور و هەواڵگر سوودیان لێ وەردگیردرێت ئەمانە پاش گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان سەرەتا هەوڵدەدەن پێگەیەکی کۆمەڵایەتی بۆ خۆیان دەستەبەر بکەن،لە کۆمپانیا یان دەزگایەکی حکومی دەست بەکاردەبن،پاشان کار بۆ پێکهێنانی تۆڕە سیخوریەکانیان دەکەن،سەرەتا لە خزم و ئەو کەسانەی کە دەیانناسن دەست پێدەکەن پاشان هەر کەسێک کە باری ئابووری لاواز بێت یان هەر خاڵێکی لاوازی هەبێت.CIA بەم جۆرە تێکەڵی ژیانی کۆمەڵایەتی خەڵک دەبێت لە پێناو کۆنترۆڵکردن و بە کارهێنانی بۆ ئامانجەکانی خۆی.
بوونی ئیتلاعات بەو شێوە بەربڵاوە وای کرد کە دەزگاهەواڵگرییە نەیارەکانی بیر لە رێگایەک بکەنەوە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری بوونی ئیتلاعات لەسەریان،بەسوود وەرگرتن لەو بارودۆخەی کە لەساڵی ٢٠١٠ ووڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوراستی گرتەوە،کە تێیدا لە زۆرێک لە ووڵاتە عەرەبییەکان تەقینەوەی جەماوەری روویداو خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجامدرا،ئەمەش کاتێکی گونجاو بوو بۆ CIA تا ئاژاوەیەک بسازێنێت لەو ناوچەکانی دەستی یەکێکی نیشتیمانی وەک هاوپەیمانێکی مێژوویی ئیتلاعات و سوپای قودس لەهەرێمی کوردستان و بۆ ئەوەی لەرێگەیەوە کار بکاتە سەر رۆڵی ئیتلاعات لە ناوچەکەدا،ئەوەبوو لەرێگەی تۆڕە نهێنیەکانیانەوە توانیان ئەم کارە بکەن و لە بەرواری ١٧ی شوباتی ٢٠١٠داو لە شاری سلێمانی کۆبوونەوەیەکی جەماوەریان رێکخست،هۆکاری هەڵبژاردنی شاری سلێمانیش ئاشکرایە.لە و رۆژەدا چەندین کەس بەتەقەی پاسەوانەکانی لقی چواری پارتی بوونە قوربانی،دواتر ئەم رووداوە بە ١٧ی شوبات یان پێنجشەمەی خوێناوی ناسرا،خۆپیشاندانەکە بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام بوو،چەندین کەسایەتی جیاواز بەشدارییان تێدا کرد بێ ئەوەی ئاگاداربن لە دیووە راستەقینەکەی ،لەبەرئەوەی ئەو خۆپیشاندانە هەڵقوڵاوی خۆرسکانەی ناو جەماوەری کوردستان نە بوو،هەر زوو بەو شێوەیە کۆتایی هات کە بینیمان.
بەسەرکوت کردنی خۆپیشاندانەکە بە فەرمانی جەلال گالەبانی ئەم پلانەی CIA شکستی هێنا،هەرچەندە ئێران لەسەرەتاوە دژی وەستایەوەو ئەمەریكاش پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندەران راگەیاند،ئەم رووداوە بەهێزی CIA دەسەلمێنێت لە هەرێمی کوردستان کە لەبەر ئەو هۆکارانەی کە پێشتر باسمان کرد بەتەواوەتی رەگی داکوتاوە.
لەسەرو هەموو ئەوانەی کە باسکران لە ئێستادا دەنگۆی گەرانەوەی دەزگای هەواڵگری عێراقیش هەیە.
هەرێمی کوردستان لەمرۆدا ناتوانێت ببێتە خاوەنی دەزگایەکی هەواڵگری بەهێز.هەردوو دەزگای پاراستن و زانیاریش دوو دەزگای حیزبی و بنەماڵەیین،پیشەیان تیرۆرکردنی نەیارەکانیانە لە هەرێمی کوردستان،کردنی هەرێمی کوردستان بە جاسوسخانەیەکی گەورە تاوانێکە لە ئەستۆی بەرپرسانی ئەمرۆی هەرێمی کوردستان چونکە سەروەری ئەم هەرێمە دەخاتە ژێر پرسیارەوە و ئەو مەترسییەمان بیردێنێتەوە کە بە هۆی ئەم دەسەڵاتەی ئەمرۆ درووست دەبێت لە سەر چارەنووسی ئەم ووڵاتە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست