ئایا كاتی لێدانی ئیمپراتۆریەتەكەی سەری رەش نەهاتووە؟؟
Sunday, 16/05/2010, 12:00
گومان لەوە دانیە چەندین ساڵە لە كوردستانی داگیركراو ئیمپراتۆریەتێك لە ژیر فەرمان رەوایی ئیمپراتۆریەتی بارزانی و بنەماڵەكەی لە تەواوی شارەكانی ژیر دەسەلاتی خۆیان فەرمان رەوایی و گەندەلی و ئاغایەتی بە سەر خەڵكانی ئەم ناوچەیە داگیر كراوە دەكەن. سەری رەش كە دەكەوێتە نێو بازنەی مەسیف و ناوچەی شە قلاو بە درێژای چەندین كیلۆمەتر لە هەولێرەوە دورە سەر بە جامانە سورەكانی پارتی و بارزانی لەم ناوچەیەیان لە كاتی خۆی بە زووڵمو زۆری و تەحداوە لە خەڵكانی ئەم ناوچەیە سەندوە كردویانە بە هەرێمێكی تامپۆنی بۆ بنەماڵەكەیان. لە و هەموو سەروەت و سامانە سروشتی و دەوڵەمەندەی خاكی كوردستان بە شێكی هەرەزۆری لە سەری رەشی ئیمپراتۆریەتەكەی بارزانی و بنەماڵەكەوی پەنگی خواردۆتەوە، ئەو تەعداو زووڵمو زۆرداریەی بنەماڵەیی بارزانیەكان لە خەڵكی كوردستان كردویانە لە هەر لە سەردەمی مەلامستەفای بارزانیەوە بگرە تاكو كورەكانی و نەوەكانیەوە گەورەتیرین زووڵمیان لە خەڵكانی ئەو ناوچانە كردوە تاكو ئێستاش چەندین كەسیان لەخەڵكانی ئەو ناوچانە بەبێ هۆ بێ سەرو شەوێن كردو هەر لە كاتی شەری نێو خۆیە وە بگرە تاخیانەتەكانی حیزببەكەی بارزانی وە بگرە تا رۆژگاری ئەمرۆشەوە ئەو خیانەتانەی كە لە خەڵكی كوردستان كردویانە ئەگەر سەد جاریش بەئاوی پاك مێژووی خیانەتەكانیان بشۆرینەوە ئەوا بۆمان پاك ناكرێتەوە.
بنەماڵەی بارزانی و ئەوكەسانەی كە تاكو ئێستاش نۆكەرایەتی ئەم بنەماڵەیەو چڵپاو خۆری ئەم بنەماڵەیەن ئەبێت رۆژێك بێت لە بەردەمی دادگای خەڵك دا كۆ ببنەوە ئەو پارەو مۆنیكای جام رەش وئەو گەڵایانەی كە لە كێفی گیرفانەكانیان خەزنیان كردوە بیهێنە دەرەوەو. ئیمپراتۆرەكەی سەری رەش هەر لە نەوەكانیانەوە بگرە هەتاو یەك بەیەكی كەسەكانیان ئەوانەی پارێزوانی لە دەسەلاتی ئەوان ومانەوەی ئەوان دەكەن ئەبێـت خۆیان وئەو ناحەقی ونا كلتوریەی كە بەسەر خەڵكی كوردیان داهێناوە ئێستاش خۆیان كردۆتە بە خوای خەڵك هەر لە دەزگای پاراستنی پارتیەوە بگرو هەتاكو میتی توركیەوە بگرە خۆیان خزاندۆتە نێو هەرێمەوە بە بیانووی جۆراو جۆر خەلًَك تەهدید دەكەن و رۆژنامەوانان تەهدید دەكەن و دەیان كوژن هەر لە ناوچەكانی سۆران وە بگرە هەتاكو بادینان بریتین لە ناوچەی داگیر كراو لە ژێر سوڵتانی سوڵتەنەتی بارزانی كە هێشتا تروسكەی ئازادی و بۆمبی ئازادی لەم ناوچانە لە ژێر هەرەشەی مەترسی دایە.پەیوەندیە بازرگانی و سیاسیەكانی ئەم ئیمپراتۆریەتە خوێن مژە لە گەڵ هەریەكە لە ئەمریكاو توركیا وئیسرائیل پەیوەندی ژەهراوی سەركوت كەرن لە سەر گەلی كوردستان بە تایبەت پەیوەندیە دیبلۆماسیەكانی نێچیربارزانی لە گەل توركیا و میتی توركی وژیتەم هاتنە ناوەوەی دەیان ئۆتۆمبێلی ژیتەمی توركی ودەزگای هەواڵگری موساد بۆ ناو خاكی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەیان لە شاری هەولێر ئەم بیرو بۆچوونە دەخاتە ژێر پرسیارەوە؟ پەیوەندیە دوقۆلییەكانی نێوان ئیمپراتۆریەتی بارزانی لە گەڵ توركیا نیەت خراپی ئەوان لە بەرامبەر دانیشتوانی هەرێم روونتر دەكاتەوە. بگرە لە هێنانی ئەو هونەرمەندە نۆكەرانەی كە سەدان جار سوكایەتی بە نەتەوەكەمان دەكات هێنانی بۆ هەولێر لە رێگەی كۆمپانیا بازرگانیەكانیانەوە كارێًكە دەبێت خەڵك قەبوولی نەكات ئیبراهیم تاتلیساس كە هونەرمەندێكی بێشەرەفە دەیهێنن رێكلامی بۆ دەكەن ئیسماحیلیە كە هونەرمەندێكی فاشیستی توركە لە مەجالێك دا ووتبووی ئەو كوردەی كە گوی لەمن بگرێت بێشەرەفە و بێناموسن ئێستاش بە هاوكاری پارتی دێتە هەولێر كۆنسێرت دەكات لە رێگەی كۆمپانیایەكی بیانیەوە هێنانی هونەرمەندانی فارس و پێدانی برە پارەیەكی هەرە زۆر لە كاتی حكومەتەكەی نێچیرەوە دیسان بنەمالەی بارزانیشمان بۆ دەخاتە ژێر نیشانەی سەرسورمانەوە.
دەزگای پاراستنی ئیمپراتۆریەتەكەی پارتی لە سەری رەشەوە بگرە هەتاكو نازانم كوێوە بچیت مێشولەیەك ناتوانێت دەرباز بكرێت بە ڵاًم رۆژنامەنوسێكی خوێندكار بە رۆژ لە پێش زانكۆی سەلاحەدین كولێژی زمان قۆناغی چوارەم لە سەر نوسینی بابەتێك بە هەرەشەی مەرگ وەڵامی دەدرێتەوە ئەمە نیشانەی چیە؟ ئایا پاراستن ئەركی چیە؟ ئەركی پاراستنی سەری رەشو دەڤەری بارزانیەكانە یان ئەوەتا ئەوكەسەی كە دەچێت بۆ نێچیركردنی بزنە كێوێك دەكوژێت دەست بە جێ دەیكوژنەوە لەم شوێنەی كە بزنەكەی لێ كوشتوە بە ڵام خۆ رۆژنامەنوسە خوێندكارەكەی زانكۆی ئاداب زەردەشت عوسمان حیسابی بزنە كێویەكیشیان بۆ نەكرد سەدان مخابن ئەم وولاتەی ئێم پریەتی لە بەكرێگیراو نۆكەرو خائین كە رۆژانە هەتاكو بەیانی ئێواران بازرگانی بەسەر خوێنی هەزاران شەهیدی ئەنفال و كیمیا باران و دەربەدەری و برسیەتیەوە دەكەن، رۆژانە بە سەدان بەرپرسی پاراستن و ئاسایشی حیزبی پارتی یەكێتی تا دوارادە كار بۆ ئیتلاحاتی ئێران دەزگای ساواك میتی توركی ژیتەم و دەزگای موسادو ئەو دەزگایانە دەكەن كە دەنگی ئازادی كپ دەكەن.ئیمپراتۆرە خوێن مژەكەی سەری رەشیش یەكێكە لەم بكوژە نهێنیانەی كە بە سەدان رۆلەی كوردیان بێ سەرو شوێن كرد و خۆیان كردە خوای خەڵك ئەمرۆش دەبینین قەلەَمی ئازاد بەمەرگ وەڵامی دەدرێتەوە لە سایەی ئەو حكومەتە گەندەلەو ناعەقی و زۆردارەی بە سەر نەتەوەكە مان دێت با پێنوسەكانمان بێ دەنگ نەكەین لە بەرامبەری ئەم دو كۆمپانیا بازرگانانەی لە هە ولێرو سلێمانی ئەمرۆش هەولێر بێت دوو بەیانی سلێمانی بۆ دەبێت موچەی مانگانەی بەرپرسێكی پاراستن و پارتی و دەزگای زانیاری نیوەی موچەی ووڵاتێك بێت بۆ دەبێت هی كە سێكی هەژاریش ئەوندەی بەس نەبێت تا زیادی بە ژیادی نەبێت.با ئیدی بڵێیت بەی بێت بۆ ستەمو زۆر رەوی بێ ئەنجام با هەموو خەڵك باش بزانێت كە ئەو گڵاسەی كە سەری رەش قەلاچولان ئاوی تیا رژاوە ئەوەندەتان نەماوە وەكو سەدام حوسێن ئیمپراتۆریەتی رۆژهەلاتی ناوەراست لە قەفەزەی زیندان دەتان بینینەوە.كاتێكی ناشاد بۆ هەردوئیمپراتۆرەكە دەخوازیت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست