فازل میرانى لەكۆبونەوەیەكى تایبەتد پاش ئەم هەڵبژاردنە چیتر مامەڵە لەگەڵ حزبى دۆڕاودا ناكەین
Tuesday, 02/03/2010, 12:00
سەرچاوەیەكى ئاگادار ناو حزبەكەى مەسعود بەرزانى وتى: فازل میرانى لە كۆبونەوەیەكى تایبەتدا وتویەتى پاش ئەم هەڵبژاردنە چیتر مامەڵە لەگەڵ حزبى دووەم دەكەین لە كوردستاندا نەك حزبى دۆڕاو كە مەبەستى گۆِران و یەكێتییە، هەروەها ئاماژەى بەوە كردووە كە كاتى خۆى یەكێتى ئەنجامى هەڵبژاردنى قەبوڵ نەكردووەو ئەوەش بووەتە هۆى شەڕى ناوخۆ.
هەروەها ئەو كادرەى پارتى وتى كەس ئامادە نییە بێت بۆ ئەو كۆڕانەى كە كاندیدەكانى پارتى دەیكەن، بۆیە ناچار دەبێن حزب چەواشە بكەین و كۆڕەكان بخەینە ئەو كاتانەى كە موچەى پێشمەرگەى ئەیلول یان كەم ئەندامان دێت یان هەر موناسەبەیەكى ترى لەو شێوە.
هەروەها ئاماژەى بەوە كرد كە بە بەرچاوى خۆیەوە (عارف تەیفور) پارەیەكى زۆرى بە كۆنە سەرۆك جاشێك داوە بۆ ئەوەى دەنگى پێ بدات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست