کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بانگه‌وازێک بۆ کوردستانیانی‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات... دەستەی گۆرانخوازان لەدەرەوەی ووڵات

Tuesday, 02/07/2013, 12:00


کوردستانیانی به‌ئه‌مه‌ک و دڵسۆز به‌ خاک و نه‌ته‌وه‌
پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی ڕۆژانی سه‌ختی خه‌بات و فیداکاری
کادر و ئه‌ندامه‌ دڵسۆزه‌کانی هه‌موو هێزه‌ کوردستانیه‌کانی کوردستانی گه‌وره

ئه‌مڕۆ ڕۆژێکی ڕه‌شی پڕ شه‌رمه‌زاریه‌ بۆ‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی دوو حزبی فه‌رمانڕه‌وا له‌ باشووری کوردستان‌، به‌تێپه‌ڕاندنی دوو پڕۆژه‌ یاسا که‌ له‌ خزمه‌تی بنه‌ماڵه‌ و حوکمی دکتاتۆری بارزانیدا بە تایبه‌تی لاده‌ر و تەسلیم بووەکانی ناو مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ئه‌نجامیان دا، سه‌لماندیان که‌ ئه‌وان له‌ به‌ره‌ی میلله‌ت ده‌رچوون و ده‌بێت حسابی تریان بۆ بکرێت.
ئه‌م ده‌سته‌ خۆپه‌رست و چاوچنۆک و تێرنه‌بووه‌ بۆ چنگێک دۆلار و چه‌ند به‌رمیلێک نه‌وت هه‌رچی‌ به‌ها پیرۆزه‌کانی کوردایه‌تی ڕه‌سه‌ن و خوێنی شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستانه‌ کردیانه‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ تایبه‌تیه‌کانی خۆیان و ده‌ست‌ و پێوه‌ندە به‌کرێگیراوه‌کانیان. ئه‌مانه‌ به‌م کاره‌یان جه‌ختیان له‌ ناڕه‌سه‌نی کەسێتی خۆیان و خواسته قێزه‌وه‌ن و ناڕه‌واکانیان کرده‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ده‌ستی چەپەڵی خۆیان ئومێد و هیواکانی یه‌که‌م ئه‌زمونی هیوای به‌ده‌ستهێنانی دیموکراسیه‌ت و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌روه‌ری یاسایان له‌ به‌شێکی کوردستان زینده‌ به‌چاڵ کرد.
هه‌ر ئه‌م بانده‌ تاوانباره‌ بوون که‌ ئاره‌زومه‌ندانه‌ شه‌ڕی تێکۆشه‌رانی باکوور و خۆرهه‌ڵاتیان کرد و ئه‌مرۆش به‌ فه‌رمانی فاشیسته‌ ئه‌تاتورکیه‌کانی سه‌رده‌م خوێنی تێکۆشه‌رانی خۆرئاوای کوردستان ده‌که‌نه‌ شه‌رابی مه‌ستی ئاغاکانیان.
له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌دا نابێت بێده‌نگ بین و به‌ ته‌واوی توانا و ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆمان بخه‌ینه‌ کار بۆ ڕیسواکردنی ئه‌م بانده‌ و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانیان. له‌ هه‌ر ووڵاتێک و له‌ هه‌ر شوێنێک سێبه‌ری ئه‌م ده‌سته‌ تاوانباره‌ به‌رچاوکه‌وتن سو‌ک و ڕیسوایان بکەن ، ئه‌وانه‌ی‌ به‌ کۆیلایەتیان بۆ ئه‌و بانده‌ سوودمه‌ندن له‌و ووڵاتانه‌، به‌ناو و به‌ڵگه‌وه‌ ئاشکرابکرێن تاچی زیاتر سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌ت تاڵان نه‌که‌ن. هه‌روه‌ها پێویسته‌ ڕێکخراوه‌ کوردی و کوردستانیه‌کان سه‌رجه‌م به‌کرێگیراوانی ئه‌و تاقمه‌ تاوانباره‌ له‌ خۆیان دورخه‌نه‌وه‌ و به‌فه‌رمی‌ ڕێگه‌یان پێنه‌ده‌ن به‌ناوی کورد و کوردستانه‌وه‌ هیچ زیاده‌‌ڕۆییه‌ک ئه‌نجام بده‌ن و حزب و ڕێکخراو و په‌ڕله‌مان و ده‌زگا فه‌رمیه‌کانی وڵاته‌کانیان لێ ‌ئاگادار بکرێنه‌وه‌.
ئه‌مڕۆ له‌ هه‌موو کاتێک زیاتر کورد له‌ ده‌ره‌وه‌ پێویستی به‌ته‌بایی و هاریکاری ڕاسته‌قینه‌یه‌ که‌ دوور بێت له‌ ده‌ست تێوه‌ردانی به‌کرێگیراوه‌کانی ئه‌و تاقمه‌ تاوانباره‌.

ئه‌ی کوردستانیانی به‌ئه‌مه‌کی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات:
له‌م ڕۆژه‌دا تاکه‌ ڕێگای به‌رده‌ممان دوای کوژانه‌وه‌ی هیوا ‌ له‌ باشوری کوردستان گرتنەبەری ڕێگه‌ی به‌رهه‌ڵستیکردن و به‌ره‌نگابوونه‌وەیە دژی ئەو‌ ده‌سه‌ڵاته‌ تاوانباره‌‌‌، چیتان لەدەست دێت درێخی مەکەن .
سه‌رکه‌وتن بۆ میلله‌ت
نه‌مری بۆ شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان
ده‌سته‌ی گۆڕانخوازان له‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات

2-07-2013

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە