با کۆمەک بۆ شارى وان کۆ بکەینەوە
Monday, 24/10/2011, 12:00
بەڕێزان دیارە شارى وان لە باکورى کوردستان بەهۆی بومەلەرزەوە دووچارى وێرانییەکى گەورە بۆتەوە ئەمە جگە لە شەهید و برینداربوونى هەزاران، وەک ئەرکێکى مرۆیی وز نەتەوەیی با هەرکەس و گروپ و لایەنێک لەلایەن خۆیەوە هەوڵى ئەوە بدەین کە سبەى لەشارى هەولێر کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەین و میکانیزمێکى گونجاو بدۆزینەوە بۆ کۆکردنەوە و ناردنى کۆمەک و هاوکارى بۆ باکورى کوردستان، با سنورە دەستکردەکان تێک بشکێنین و رووى ئیسلامیەکانى تورکیا و ئۆردۆگانیش رەشتر بکەین کە بەهەزاران کیلۆمەتر دوور لە تورکیا دەچێت هاوکارى و کۆمەکى پاکستانى و سۆماڵى و هتد دەکات کەچی سەرەڕاى ئەوەى کە ئەو پارچەیەى کوردستانیان داگیرکردووە و ساڵەهایە سەرخان و ژێرخانى شارەکانى باکور دادەدۆشن و جینۆسایدى دەکەن کەچی بەهۆی رەفتارى نامرۆییان کە بیناکردن و دروستکردنى شارەکان ئەوپەڕى نا عەدالەتى و نا ئینسانى بەکاردەهێنن لەپێناو نەهێشتن و قڕکردنى کوردان بۆیە بە بچووکترین کارەساتى سروشتى ئەمڕۆ بەهەزاران کورد لەماڵەکەى خۆیدا دەبێتە قوربانى کە بۆ ئەوان دەستکەوتیکى مەزنە، بۆ ئەوەى کورد هەمیشە ترسی لە هەموو شتەکان بێت و بەهەموو شتەکانەوە سەرقاڵ بکرێت.
هاونیشتمانانى کوردم:
تکا دەکەم لەهەموو کوردێکى دڵسۆز کە هاودەنگم بێت بۆ ئەوەى بەهەموو لایەکمان هەوڵ بدەین بەهەموو و رێگا و شێوازەکان ئەم پەیامە بڵاوبکەینەوە بۆ ئەوەى بتوانین بەهاناى براکانمان بچین لە باکور... من لەلایەن خۆمەوە بری ١٥٠٠ دۆلار دەکەمە کۆمەک و هاوکارى بۆ شارى وان تکایە هەر کەسێکى تر بیرۆکەى باشتری لەلایە یاخود هاودەنگ و هاوبیرم دەبێت تکایە بۆ زیاتر زانیارى پەیوەندى بەو ناونیشانە بکە:
شیرزاد عومەر/ بەڕێوەبەرى نووسینى گۆفارى ئیسرائیل-کورد
07504632628
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست