پەیامێك لە ئەنجومەنى كاتى مەیدانى ئازادى بۆ ڕاى گشتى
Friday, 01/04/2011, 12:00
دوابەدواى ڕاگەیاندنى هەینى توڕەیى لەلایەن جەماوەرى خۆپیشاندەرى هەرێمى كوردستانەوە ئێمە بە هەموو هێز و توانامانەوە لە هەوڵى راگرتنى سیماى ئاشتیانەى خۆپێشاندانەكان بووین بۆ دەربڕینى توڕەییمان بەرامبەر بێباكى دەسەڵات لە هەرێمىكوردستان ,بەڵام ئەمڕۆ 1/4/2011 لەدواى نوێژىهەینى لەكاتێكدا ئێمە سەرقاڵى چالاكیەمەدەنیەكانمان بوین وەك ڕۆژانى پێشوو بەشێك لە خۆپیشاندەران لەشوێنێكى دیكەوە لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە توندو تیژیان بەرامبەر كرا بە لێدان و تەقەكردن بەئاراستەى مەیدانى ئازادى .
لەكاتێكدا ئێمە جەخت لەوە دەكەینەوە كە بەردەوام دەبین لە خەباتى مەدەنیمان دور لە توندوتیژى ئەوەش ڕادەگەیەنین كە جەماوەرى خۆپیشاندەر لە هەرشوێنێكى ئەم وڵاتەدا بن هاونیشتیمانین ودژى هەر هەوڵێكین بۆ ناوزەندكردنیان بە ئاژاوەگێر و ئەركى پاراستنى سەلامەتیان لە ئەستۆى دەسەڵاتدایە وە ئیدانەى هەموو مامەڵەیەكى نا یاساییانەى دەسەڵات دەكەین بە تەقەكردن لە خۆپیشاندەران و دەستگیركردنیان ئەوەش دوپات دەكەینەوە كە دەسەڵات بەم كردەوەیەى ئەمرۆ جارێكى تر پیشانىداینەوە كە بە هیچ جۆرێك ویستى ڕاستەقینەى نیە بۆ پابەندبون بە یاسا و جێبەجێكردنى داواكارى جەماوەرى كوردستان .
لێرەوە ڕایدەگەینین كە ئەم جۆرە سەركێشى و تاوانانەى دەسەڵات دەرحەق بە جەماوەرى خۆپیشاندەر ئێمە تورەتر دەكات و ئیرادەمان بەهێزتر دەكات بۆ بەردەوامبون لەسەر خۆپیشاندانەكانمان تا بەدستهێنانى تەواوى مافەكانمان و هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە لەوەى كەبەرامبەر بەم تاوانانەى دەسەڵات بێدەنگ نابین و هەڵویستى یەكلاكەرەوە لەم بارەیەوە ڕادەگەیەنین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست