کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەیاننامەى ئیدانەكردن

Monday, 04/04/2011, 12:00



جەماوەرى خۆڕاگرى كوردستان/
ئاشكرایە لاى هەموان كە دەسەڵاتى هەرێمى كوردستان بەردەوامە لە پێشێلكاریەكانى بۆ مافى مرۆڤ و درێژە دان بە كردارە توندو تیژەكانی بەرامبەر خەڵكى ناڕازى كوردستان.
دوایین تاوانى ئەم دەسەڵاتە ستەمكارە بریتى بوو لەو هەڵمەتى دەستگیر كردنەى لە سلێمانى دەستیانپێكرد. لە دواى نوێژى خەوتنانى شەوى 3 لەسەر 4 ى مارسی 2011 دەستەیەك چەكداربە ناوى ئاسایشى سلیمانیەوە هەڵیانكوتایە سەر ماڵى مامۆستا مەلا محمد نێرالله ى پێش نوێژ ووتار خوێنى مزگەوتى عەلى كەمال ویەكەم وتار بێژى نوێژى هەینى مەیدانى ئازادى و بێ فەرمانى دادوەر و بەبەرچاوى ماڵ و منداڵەكانى ڕاپێچى زیندانیان كرد.
لە سیناریۆیەكى دیكەى ترسنۆكانەدا ویستویانە مامۆستا عوسمان عبدولڵا، وتارخوێنى مزگەوتى نەورەسى دەستگیر بكەن بەڵام پلانەكەیان سەرینەگرتوە.
بەم شێوەیە دەسەڵات بەردەوامە لە دەستگیركردنى زانایانى ئایینى و بێڕێزى كردن بەرامبەریان بە هۆى بەشداریان لە خۆپیشاندانەكان وپشتیوانیان بۆ داواكاریەكانى خۆپیشاندەران، مامۆستایانى بەشداربوو بوێرانە وتەى حەقیان بەرەو ڕووى دەسەڵاتى ناعادل و سەركوتكاردا وتوە.
ئێمە وەك ئەنجومەنى كاتى مەیدانى ئازادى لە سلیمانى بە توندى ئیدانەى ئەم هەڵمەتى ڕەشبگیر و كردەوە نایاسایی وناشارستانیەى دەسەڵاتى هەرێمى كوردستان دەكەین و هۆشداریان دەدەینێ كە بەم كردارانەیان هەموان توڕەتر دەكەن، بۆیە پێویستە مامۆستایانى ئاینى و سەرجەم هەموو ئەو هاوڵاتیانەى بە هۆى بەشداریان لە خۆپیشاندانەكاندا دەستگیر كراون بێقەیدو شەرت ئازاد بكرێن و ئەم هێرشانەیان بۆ سەر هاونیشتمانیان ڕابگرن.

ئەنجومەنى كاتى مەیدانى ئازادى
4-4-2011
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە