ڕونكردنەوە یەك لە مەیدانى ئازادیەوە
Saturday, 05/03/2011, 12:00
ئەمڕۆ 5/3/2011 مانگرتن لە كاركردن وەك ڕاگەیەندرابوو لە كوردستان بەڕێوەچوو. زۆرێك لە شارو شارۆچكەكانى پارێزگاى سلێمانى و كۆیە و سەرجەم ناوچەكانى گەرمیان پەیوەست بوون بە مانگرتنەكەوە، بە داخەوە هەولێر و دهۆك بە هۆى ئابڵوقەدانى سەربازى و پێشێلكردنى مافە سەرەتاییەكانى مرۆڤ بۆ كۆبونەوەى ئازادانە بۆ ڕا دەربڕین و پشتیوانى لە داواكاریە ڕەواكانى جەماوەرى كوردستان نەیانتوانى ئەمڕۆش لەگەڵمان بن. ئەمڕۆ پاشنیوەڕۆ وەك فۆرمێكى جیاواز لە ناڕەزایەتى دەربڕین و بۆ درێژە دان بە داكۆكیكردن لە داواكاریە ڕەواكانى خەڵكى كوردستان بڕیارمان دا بە هەڵدانى چادر لە مەیدانى ئازادى شارى سلێمانى. ئێمە وەك ئەنجومەنى كاتى مەیدانى ئازادى تا ئەو كاتەى وەڵامى داواكاریەكانمان دەدرێتەوە شێوازى جۆراوجۆر لە ناڕەزایەتى دەربڕینى مەدەنیانە دەگرینە بەر.
2011/3/5
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست