چیتر بەسە ئەم ستەمكردنە لە كەركوك
Monday, 14/02/2011, 12:00
رۆشنبیران.. نووسەران و رۆژنامەنووسان..
هاووڵاتییانی خەمخۆری كەركوك و كەركوكییەكان لە دەرەوەو ناوەوەی كوردستان، وا چووینە ساڵی هەشتەمی رووخاندنی پەیكەرەكانی بەعسەوە، كەچی هێشتا كەركوك بەدەست بەعساندن و عەرەباندنەوە دەناڵێنێت، هێشتا كوردی كەركوكی لە كەركوكدا ئاوارەو بەدبەختەو رۆژانە كەرامەتی ئینسایی بریندار دەكرێت، هێشتا نەتوانراوە قەرەبووی ماددی و مەعنەویی ئەم هەموو تاوان و ستەمكارییە بكرێتەوە كە بەسەر دانیشتوانی ئەم پارێزگایەدا هاتووە: لە تەعریب و تەبعیس و ئەنفال و سڕینەوە. لەدوای هەشت ساڵ لە كەركوكدا دوو هەڵبژاردنی پوخت و بێگەرد بۆ ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك نەكراوە، سەرەڕای دەركردنی ماددەی (58)و دواتر دووبارەكردنەوەی لە ماددەی (140)ی دەستووردا، هێشتا لە كەركوكدا، نە بارودۆخ ئاسایی كراوەتەوە، نە گوندەكان ئاوەدانكراونەتەوەو نە زەویوزارە داگیركراوەكانی جووتیارانیش بۆ خاوەنەكانیان گەڕێندراونەتەوە، نە قەزاو ناحیە دابڕێنراوەكان گەڕێندراونەتەوە، نە سەرژمێری و نە راپرسیش، ئیدی كاتی ئەوە نییە، یان دەستبەجێ بەندی (140) بەهەموو بڕگەكانییەوە جێبەجێ بكرێت، یان بەدیلێكی باشتر بۆ گێڕانەوەی كەركوك بۆ سەر هەرێمی كوردستان بگەڕێین؟. كاتی ئەوە نییە بۆ رێزگرتن لە كەرامەتی مرۆڤی كورد، عەرەبەكانی تەعریب بنێرنەوە بۆ شوێنی خۆیان، كوردە دەركراو و راونراو و ئاوارەكان بە رێزو حورمەتەوە بهێننەوە بۆ شارەكەو رێزیان لێبگیرێت؟. كاتی ئەوە نییە جەلاد لە جەلادی بخرێت و قوربانی بگەڕێننەوە ریزی ئینسان؟، ئەگەرنا تاكەی لەم قەفەسی عێراقی بوونەدا سووكایەتیمان بۆ بكرێت؟، كاتی ئەوەیە ئیدی كەركوكییەكان قەبولی نەكەن لەنێوان بەغداو هەولێردا رۆژانە دەستی دەستییان پێبكرێت، كاتی ئەوەیە كەركوكییەكان لە نەوتی خۆیان داوای مافی خۆیان بكەن، كاتی ئەوەیە هەڵبژاردنێكی بێگەرد بۆ ئەنجومەنی پارێزگا بكرێت و خوێنی تازە بكرێتەوە بەبەر بەڕێوەبردنی شاردا، كاتی ئەوەیە كە كەركوكییەكان یەكڕیزو یەك هەڵوێست داوا بكەن، شارەكەیان هەمان مافی شارەكانی دیكەی هەبێت، دانیشتوانی شارو پارێزگاكەیان، هەمان ئەو مافانەیان هەبێت كە دانیشتوانی پارێزگاكانی دیكە هەیانە، بۆ ئەو مەبەستە داواتان لێدەكەین پشتگیریی ئەم خواست و داوایانەمان بكەن و پشتگیریی خۆتان لەم بانگەوازە بكەن كە دیارە بەدوایدا كارو چالاكیی دیكەش دێت و ئیدی لەو ستەمكارییەی لێمان دەكرێت بێدەنگ نابین.
بۆ پەیوەندی لە ئەوروپا
[email protected] لە كوردستان
[email protected] [email protected] 1. لەتیف فاتیح فەرەج- نووسەرو رۆژنامەنووس- كەركوك
2. دانا عەسكەر- نووسەرو رۆژنامەنووس - كەركوك
3. رابەر رەشید- نووسەرو رۆژنامەنووس- كەركوك
4. مەهدی زریان- نووسەرو شاعیر- كەركوك
5. رێبوار زەنگنە (سەراب)- رۆژنامەنووس و شاعیر- كەركوك
6. فوئاد عوسمان- نووسەرو رۆژنامەنووس- كەركوك
7. موعتەسەم نەجمەدین- نووسەرو رۆژنامەنووس- كەركوك
8. شێخ ێدیق- نووسەرو رۆژنامەنووس- كەركوك
9. رزگار حەساری- رۆژنامەنووس- كەركوك
10. شوان محەمەد- نووسەرو رۆژنامەنووس- كەركوك
11. سەردار جاف- نووسەرو رۆژنامەنووس- بەلجیكا
12. عەلی مەحمود محەمەد- نووسەرو رۆژنامەنووس- هەولێر
13. هەژار كەركوكی- نووسەر- بەلجیكا
14. باهیر گلی- نووسەر- بەلجیكا
15. سامان عیزەت- ماستەر لە رۆژنامەوانی- بەلجیكا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست