کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


له‌ دژی له‌ سێداره‌دانی به‌ندكراوانی سیاسی له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ سلێمانی خۆپێشاندان ده‌كرێت

Saturday, 14/11/2009, 12:00


به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ری رۆژهه‌لاتی كوردستان به‌ هاوكاری خه‌ڵكی شاری سلێمانی خۆپێشاندانێك به‌ مه‌به‌ستی به‌رگری له‌ زیندانیانی سیاسی كوردی مه‌حكوم به‌ ئیعدام رێكده‌خات.
پاش له‌ سێداره‌دانی چالاكی سیاسی ئیحسانی فه‌تاحیان له‌ شاری سنه‌ و ئه‌گه‌ری له‌ سێداره‌دانی زیندانیانی سیاسی تری كورد، له‌ شاری سلێمانیش ئه‌م رێپێوانه‌ به‌رێوه‌ ده‌چێ.
وته‌ بێژی به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان وێڕای پشتراستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ رایگه‌یاند به‌مه‌به‌ستی ئه‌م ناره‌زایی ده‌ربڕینه‌ مۆڵه‌تی یاسایی له‌ لایه‌نی پێوه‌ندیدار وه‌رگیراوه‌ و بڕیار وایه‌ كۆمه لێكی زۆر له‌ میدیا و راگه‌یاندنه‌ كوردستانی و جیهانیه‌كان ئاماده‌ی خۆپێشانانه‌كه‌ ببن.
ناوبراو رایشیگه‌یاند: خۆ پێشاندانه‌كه‌ رۆژی دوشه‌ممه‌ 16-11 كاتژمیێر 3ی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ كاتی كوردستان و له‌ پاركی ئازادی شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بریاره‌ له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا جگه‌ له‌ رۆژهه‌لاتیانی دانیشتووی شاری سلێمانی جه‌ماورێكیش له‌ خه‌ڵكی شاری سلێمانی و ژماریه‌ك له‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی باشور ئاماده‌ ببن.
به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ری رۆژهه‌لاتی كوردستان هه‌ر وه‌ها له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیدا داوای له‌ جه‌ماوه‌ری باشووری كوردستان كردوه‌ كه‌ پشتیوانی له‌ چالاكیه‌كانیان به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی زیندانیانی سیاسی كوردستان بكه‌ن.



جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی باشووری كوردستان
 راگه‌یه‌ندراوی یه‌كه‌می به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ باشوری كوردستان
 ئه‌زموونی باشوور، ئه‌زمونی كرانه‌وه‌ی به‌سه‌ر هه‌موو گه‌لانی دیكه‌ وگه‌لی كورد به‌ تایبه‌تییه‌، ئه‌مه‌ش ته‌عبیره‌ له‌ناوه‌رۆكی رزگاریخوازانه‌و دیموكراتی كۆمه‌ڵگا و شۆڕشی رزگاریخوازانه‌ی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان. هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ ئێستا ئاگامان له‌چڕبوونه‌وه‌ی چه‌ندین گوتار، كولتور،نه‌ته‌وه‌ و روانگه‌ی سیاسی فره‌چه‌شن له‌م پارچه‌یه‌ و  گه‌لیَ ئازادیخواز ئێره‌یان كردۆته‌ شۆێنی چالاكی خۆیان. له‌درێژه‌ی ئه‌م نه‌ریته‌شدا، ئێمه‌ وه‌ك كۆمه‌ڵێك چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌نیازین بۆ ناره‌زایی ده‌ربرٍِین دژی پلانی تازه‌ی كۆماری ئیسلامی بۆ له‌سێداره‌دانی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد كه‌ له‌سێداره‌دانی ئیحسان فه‌تاحیان دوانمونه‌یه‌تی، خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان سازبكه‌ین و بۆ ئه‌م كاره‌ش و گه‌یشتنی ده‌نگمان به‌ناوه‌نده‌ مرۆڤ دۆست و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان پێویستمان به‌به‌شداری و ئاماده‌یی و هاوبه‌شی ئێوه‌ هه‌یه‌. دیاره‌ ئاماده‌بوونتان په‌یمان تازه‌كردنه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ئایدیا و هیوا دیموكراتی و نه‌ته‌وه‌ییانه‌یه‌ كه‌ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان ساڵانێكی زۆر ره‌نجی بۆ داوه‌.
 به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
 14-11-2009
 
 
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە