کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


راگرى پەیمانگاى تەكنیكى كەلار دژى بریاری وەزارەتى خویندنى بالا ئیمزا كۆئەكاتەوە

Monday, 27/09/2010, 12:00




وەك روون و ئاشكرایە بە پێى بریارى وەزارەتى خویندنى بالا هەموو ئەو راگرانەى كە خزمتیان لە چوار ساڵ زیاترە لاببرێن , كەچى راگرى پەیمانگاى تەكنیكى كەلار یاخى بووەو ئیمزا كۆئەكاتەوە بۆ لانەبردنى, واتە دژى بڕیارەكەى وەزارەتى خوێندنی باڵا دەوەستێت . راگرى ناوبراو لە بەروارى 24 \ 9 دەستى كردوە بە ئیمزا كۆكردنەوەی زۆرەملێ بۆ لانەبردنى وە هەر مامۆستاو فەرمانبەر و كارگوزارێك ئیمزا نەكا بانگى ئەكاو لێپرسینەوەى لەگەڵ ئەكا, وە لەتەنیشت ئەو ناوانەى كەئیمزایان نەكردوە نیشانەى پرسیارى داناوە و وتوویەتیشى ئەوەى ئیمزا نەكا دژى منە.
وە ئەو فەرمنبەرو مامۆستایانەى كە ئیمزایان كردوە زۆربەیان لەترسى لێپرسینەوەو چاوو سوركردنەوە ئیمزایان كردوە یان شەریكی ئەو گەندەڵیانەن كە جەنابی راگر كردویەتی و لە ترسی ئاشكرابوونی شوێنەواری ئەو گەندەڵیانە ئیمزا كۆدەكەنەوە.
هەروەها ئیمزاش بۆ ئەو مامۆستایانەكراوە كە ئێستا لە دەرەوەی وڵت دەخوێنن ئێستا بەڕێز جەنابی دكتۆر ؟ ئەو مامۆستاینەی كە ئێمزایان نەكردووە بە دوژمنی خۆی دایان ئەنێ ؟؟!! سەڕەڕاى ئەوەش بە مامۆستایەكى وتووە ئەو مامۆستا جەربوعە بۆ ئیمزای نەكردووە , وە لێرەوە دەتوانین ئاماژە بە كۆمەلێك دەرئەنجامى ترسناكى ئەم ئیمزا كۆكردنەوە بكەین وەكو :
1- كارێكی نایاسایی یە بووەتە مایەی دروست كردنی دووبەرەكى لەناو پەیمانگا
2- دژایەتى كردنێكی ئاشكرای بریارى وەزارەتى خویندنى باڵایەو , بە بۆچوونی جەنابیشی ئەم وەزیرە نوێیە كۆمەلە بڕیارێكی سەقەتى هێناوە
3- دەست گرتن بە پۆستەوە و واز لێ نەهێنانى چونكە زۆر سودمەندى شەخسى بوە لەم پۆستەیە .

وە لێرە برسیارێك دێتە ئاراوە ئەویش ئەوەیە چى وا لەراگر ئەكات دەست بەردراى پۆستەكەى نەبێت ؟ ئەمانەى خوارەوە وەلامى ئەو پرسیارەى سەرەوەیە :
1- ئەویش ئەوەیە ئەم راگرە بە پێی توانای خۆی نەگەیشتۆتە ئەو پلەو پایە یە وە زۆریش سودمەند بووە لە راگرایەتى وەكو بەكارهێنانى زۆربەى شتومەكى پەیمانگا وەكو شتى شەخسى خۆى .هەتاكو حسابی زەیتون و ترشیات و سوپەرماركێتەكان بە وەسڵی پەیمانگای تەكنیكی كەلار تەسفی یە دەكات.
2- كۆمەلێك پارەى زۆر دیار نیە و برەكەكەى ملیۆنەها دینارە بۆیە نایەوێ لاببرێت بۆ ئەم مەبەستەش هەڵساوە بە دانانى (م.چیا) كە ماوەى دە رۆژە لە وڵاتى ئەردەن هاتۆتەوە لە خوێندن وەكو جێگرى خۆى بە بێ ڕاوێژكردن و پرس كردن بە ئەنجوومەنى پەیمانگا چونكە بەڕێزی وەستایەكی شارەزایە لە تەزویر كردن و تەسویە كردنی پارە .
3- تەكلیفكردنى خۆى وەك سەرۆكى بەشى باخدارى وە گواستنەوەى جێگاى بەشەكەش بۆ ژوورى راگرایەتى ئیستا چونكە دڵی بەرایینادات بەئاسانی كورسی حوكمەكەی بەجێبهێڵێت
4- ئەم ڕاگرە مەترسی ئاشكرابوونی ئەو هەموو دزیانەی خۆی هەیە كە هەموو فەرمانبەران و مامۆستایانی پەیمانگا لێ ئاگەدارن . وەك گۆڕینەوەی ئامێرى سپلیتی ژووری میوانەكەی و هۆڵی داخلی ماڵەوەی بە دوو سپلیتی عەیار 24 كە بۆ پەیمانگا هاتبوو هەروەها جەنابی دكتۆر ئاوی سەلاجەكەی ماڵی خویان كەلەی سەری نەتەزاندووە بۆیە تەماحی سەلاجەیەكی نۆی پەیمانگای كروو لە جێگەیا ئەو سەلاجەیەی دانا كە ئیِستا لە لیجنەی ئیمتحانیە و بە سێ ڕۆژ گڵاسێك ئاو ساردناكات و سجلاتی مەخزەنیش شایەتحاڵە.
5- جگە لە بەكارهێنانى سەیارەى پەیمانگاى تەكنیكى كەلار وەكو سەیارەى شەخێى خۆى وە بەكارهێنانى تانكەرى ئاوى پەیمانگا بە كرێكارەكانیشیەوە بۆ ئاودانى باخەكەى.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە