بولبولەکەی شۆڕشی شام
Tuesday, 12/07/2011, 12:00
پێشکەشە بە ڕۆحی پڕ لە نووری ئیبراهیم قاشوش کە جەلادەکانی بەعس گەرویان دەرهێنا
بە دەستی خۆم نە بوو ، بۆ مەرگی تۆ گریام ،
بیلالی ، سەردەم وچریکەی ، شا پەیام
بولبولەکەی شۆڕشی شام
حەلاجەکەی سەردەمی من ،
نەعرەتەی شۆڕشی شەقام..........
بەمەرگی تۆ بەعس و بەشار
...دەبنە جرجی زێرابی شار
تۆش بۆئێمەی ئازادی خواز
مەرگت کردیتی بە سەردار
خوێنت گوڵی دەست دڵدار
نەعرەتەشت ، پەیامێکی
، تا زوڵم مابێ بەهادار
تەماشای ئەم دوو لینکە بکە
http://www.youtube.com/watch?v=XJ1h2WHwIms http://www.youtube.com/watch?v=3mG3V2fBYbw&feature=related
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست