کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سۆماڵ و كوردستان لەنێوان كۆمپانیاى ئاسیاسێڵ و كۆمپانیاى قەیوان دا

Saturday, 20/08/2011, 12:00


سەرخێڵ ئەحمد گوندە




باوەڕناكەم كەسێك نەبێت لەم گەردونە دیمەنە جەرگ بڕەكانى منداڵە برسیەكانى ئەم دوایەى سۆماڵى نەبینیبێت تەنانەت رۆژنامە نوسى بەناوبانگى فەڕەنسى (ئیلیان بیس) لەكاتى ڕوماڵكردنى ڕاپۆرتێكى وێنەى بۆ كەناڵى تەلەفزیۆنى (فرانس 24) بۆماوەى 3 كاتژمێر لەهۆش خوى نامێنێت و دواتر كە دەگەرێتەوە وڵاتەكەى خۆى دەست بەجێ لەلادێیەكى دورەدەستى فەڕنسا نیشتەجى ئەبێت....
هەرچەندە نوسینەكەم بەزمانێكى مەزهەلەوە ئەنوسم بۆ خوێنەرانى بەڕێز بەڵام ئەوە واقیعەتى كۆمپانیا خویًن مژەكەى فاروقى مەلا مستەفایە .....ئەوەى من لێرەدا مەبەستمە بیلێم وەك و شایەت حالێك جیاوازیەكى زۆر كەم وە مشتێك لە خەروارێ لەنێوان (گروپى كۆمپانیاكانى قەیوان و ئاسیاسێڵ) دا... وە مەبەستیشم لەم نوسینە هاوكاتە لەگەڵ مانگى ڕەمەزان و گران كردنى نرخى پەیوەندیە تەلەفۆنیەكانى كۆمپانیاى ناوبراو چونكە بەپێى شەریعەتى پیروزى ئیسلام دەبێت سەرمایەداران و بیزنس مانەكان لەم مانگە پیرۆزەدا زەكات لەماڵەكانیان دەربكەن و بیدەنە كەسانى كەم دەرامەت بەڵام ئاسیاسێڵ بە پێچەوانەوە لە رێگەى بەژداربوەكانیەوە كە بەسەدەها بەژدار بوى كەم دەرامەتى هەیە دەستى كردووە بە كۆ كردنەوەى زەكات دەكات لەوكەسانەى كە زەكاتیان پێڕەوایە و پارە لە رێگەى وەحدەوە زەكاتى ئیجبارى بۆ كۆمپانیەكاى كۆ دەكلتەوە ...
بەڵام ئەمە بۆ یەكەم جارمان نیە ئەو یاریەى نێوان (بەژداربوەكانى ئاسیاسێڵ ئاسیاسێڵ) كۆتاى یاریەكە بە ئەنجامى (1-2) لەبەرژەوەندى ئاسیاسێڵ كۆتایى بە یاریەكە هاتووە ...
بەڵام ئێمە وەكو هەڵبژاردەى بەژداربووەكانى ئاسیا فێڵ زۆر جەنابى بەڕێز كاك فاروق ئاگادار دەكەینەوە كە ئەم جارە یاریەكە لە بەرژەوەندى ئێمە دەبێت چونكە هەڵبژاردەكەمان زۆر تۆكمەیە و ڕاهێنەرەكەشمان كوردێكى ڕەسەنە....
بۆیە بەندە وەك شایەت حالێك بۆ دونیا و قیامەتیش بەراوردێكى مرۆڤانە بكەم لەنێوان كۆمپانیاى قەیوان و كۆمپانیاكەى خاڵەفاروق ...
لەبوارى خۆێندن و پەروەردە و خوێندنى باڵا
لە %80 خۆێندنگا كانى سنورى پارێزگاى سلێمانى و گەرمیان لەكاتى وەرزى زستان بەشە نەوتى تایبەتییان هەبووە ئەمەو جگە لەوەى زۆربەى خوێندگاكان ئەركى نوژەن كردنەوە یان لە ئەستۆ گرتووە وە وە دروست كردنى خوێندنگە بڕینەوەى هاوكارى مادى زیاتر بۆ 1000 خۆێندكار كە ئەویش خوێندكارى (1 سەرەتاى تا خوێندكارى زانكۆ) لەم هاوكاریەبێبەش نەبووە ..وە تەجهیز كردنى زۆربەى خوێندگاكان ...وە هاوكارى كردنى مادى ئەو خوێندكارانەى كە بارى دارایان لاوازەو لە زانكۆكانى دەرەوە درێژە بە خوێندنى باڵادەدەن .... بەڵام خاڵە فاروق ئەگەر وەزیرى پەروەردە یان وەزیرى خوێندنى باڵابوایە ئەوا سەرجەم خوێندنگاو زانكۆكان دا دەخران بۆ ئەوەى هیچ بەڕێوەبەرێك و سەرۆكى زانكۆیەك داواى نەسریە نەكات
لەبوارى هاوكارى كردنى كۆمەڵە و ڕێكخراوە ناحكومیەكان
هاوكارى كردنى مادى مانگانە كۆمەڵەى (تالاسیما , كورتەباڵاكان ,كەمئەندامان , نابینایان , ڕوناكبیرى و گەشەپێدانى هەڵەبجە.....هتد وە دەیان ڕێكخراوى تر سەرجەم كۆمەڵە و رێكخراوەكانى سنورى گەرمیان .
وە جگە لەوەش ئەنجام دانى جەندین هاوسەر گیرى بە كۆمەڵ لە ڕێگەى ڕێكخراوەكانەوە بۆ گەنجانى كەم دەرامەت كە ئەویش بە دابین كردنى سەرجەم ئامێرەكانى نا و ماڵ
وە ناردنە دەرەوەى سەدان نەخۆشى كەم دەرامەت و درێش خایەن ئەوانەى كە چارەسەریان لە وڵاتانى (هیندستان و ئەوروپا وڵاتە عەرەبیەكان) گەڕانەوەى سەر لەنوێ ئومێدى ژیان بۆیان ....بەڵام خاڵە فاروق یشم جگە لەوەى هاوكارى ئەو ڕێكخراوانە ناكات وە بە زمانێكى زبرەوە وەڵامیان ئەداتەوە بگرە كێشەشیان بۆ دروست دەكات,,
بۆیە لەبەر درێژەنەدانى زیاترى بابەتەكە چونكە ئەو پرۆژە خێریانەى كە كۆمپانیاى قەیوان ئەنجامى داون لەم كوردستانە لە زاخۆ وە تا هەورامان بە كتێبێكى 100 پەڕەى تەواو نابێت
بەڵام ئەوەى جێى خۆشحاڵى ئێمەى گەنجان و لاوان بو لە ژمارەى پێشوى ڕۆژنامەى ئاوێندا بڵاو كرابووەوە كە چاوپێَكەوتنێكى بو لەگەڵ بەرپرسى كۆمپانیاكە كە ئاماژەى بەوە دابوو بەشى خێرخوازى گروپى كۆمپانیاكانى قەیوان بكەن بە ڕێكخراوێكى خێر خوازى كە ئەمەش جێگەى ئومێدى ئێمەى گەنجانە... بۆی ئێمە وەكو كۆمەڵێك گەنجى شارى هەڵبجەى شەهید دەست خۆشى لە كۆمپانیاى قەیوان دەكەین ئومێدەوارین نمونەیان زیاتر بێت بۆ كۆمەڵگەى كوردى و خەڵكى كەم دەرامەت و پێداویستییە تایبەتەكان...
هەربەو بۆنەیەوە هاونیشتیمانیانى شارى سلێمانى خۆڕاگر دەكەین بەیانى 21/8 ئاسیاسێڵ لە بەرامبەر جەژنانە و زەكات دان بە فەقیر و هەژاران نرخى پەیوەندیەكانى دەكات بە دوو ئەوەندە وە بەهۆى ئەوەى بەردەوام خاڵە فاروق یارى بە هەست و شعورى ئەم میلتە خێر نەدیوەمان ئەكات وە بەردەوام گۆڵى فاوڵ لە میلەتەكەى و هاو نیشتیمانیانى خۆى ئەكات بۆیە ئێمە وەكو دەستەى باڵاى بایكۆت كردنى ئاسیا سێڵ
داوا لە سەرجەم بەژداربوانى ئاسیا فێڵ ەكەین كە لە بەروارى 21/8 مۆبایلەكانیان دابخەن بۆ ماوەى 24 كات ژمێر بۆیە پابەند بونتان بەم خاڵەوە كەسایەتى و دڵسۆزى بەڕێزتان دەر دەخات بەرامبەر بە میللەتە زوڵم لێكراوەكەتان وە داوا لە سەرجەم گەنجانى شارە خۆشەویستەكەمان دەكەین لەو بەروارە كاتژمێر 11:00 لە بەردەم بیناى گروپى كۆمپانیاكانى فاروق ئامادەبن بە مەبەستى خۆپیشاندان كە دەكەوێتە شاڕێى سالم تەنیشت مزگەوتى حاجى حەسەنى لۆكە..
داوا لە بەڕێز خاڵەفاروقى مەلامستەفا دەكەین لە بەروارى 21/8 بۆ ئەوەى تۆزێ بیر لە دونیاو قیامەت بكاتەوە ڕۆژانە تەنها بۆ ماوەى (2)كاتژمێر سەردانى بەشى ژمێریارى كۆمپانیاى قەیوان بكات بۆ ئەوەى ئەو هاوكاریانەى كۆمپانیاى ناوبراو بەچاوى خۆى ببینێت
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە