چیتر په‌كه‌كه به‌تیرۆرست ناو مه‌به‌ن
Friday, 09/09/2011, 12:00
توركیا به‌رده‌وامه له هێرشكردنه سه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) وه‌كو تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر كوژرانی سه‌ربازه‌كانی له‌لایه‌ن گه‌ریلاكانه‌وه. له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هه‌واڵی كوژرانی چه‌ند هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی بڵاوكرایه‌وه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه. یه‌كێتی ئه‌وروپا توندوتیژیه‌كانی توركیا به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئیدانه ناكات، چونكه په‌كه‌كه وه‌كو ڕێكخراوێكی تیرۆریستی ناسراوه له‌لایه‌ن ئه‌و یه‌كێتیه‌وه، به‌ڵام ناونانی په‌كه‌كه وك‌و ڕێكخراوێكی "تیرۆریست"ی هۆكاره بۆ به‌رده‌وامی كێشه‌یه‌ك كه ئه‌ویش دۆزی چاره‌سه‌رنه‌كراوی كورده. ئێستا كاتی ئه‌وه نزیك بۆته‌وه كه چیتر گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه به "تیرۆرست" ناو نه‌برێن.
تائێستا پێناسه‌یه‌كی جیهانی دیاریكراو نییه بۆ وشه‌ی "تیرۆریزم".
ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كییه له‌وه‌ی هه‌ندێك له كاره‌كته‌ره‌ی سیاسی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه به‌كاربهێنن یاخود به‌خراپ سوودی لێوه‌ربگرن بۆ قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان. له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا ڕێكخراوێك تیرۆریسته یاخود نا ته‌نها پرسیارێكی سیاسییه.
ناساندنی په‌كه‌كه وه‌كو ڕێكخراوێكی تیرۆریستی له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه بڕیارێكی سیاسی بوو. له ساڵی 2002دا، ئه‌وروپا ئه‌و بڕیاره‌یدا له‌ژێر فشارێكی زۆری توركیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا. ئه‌مریكا پێویستی به‌دۆستایه‌تی توركیا بوو بۆ شه‌ڕ دژی تیرۆر دوای هێرشه‌كه‌ی 11ی سێپته‌مبه‌ر و باشترین ڕێگا بۆ كڕینی دۆستایه‌تی توركیا ناساندنی پهكهكهبوو وه‌كو گرووپێكی تیرۆریستی.
ئه‌مه‌ش ده‌كاته نزیكه‌ی 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌و كات هێمایه‌ك هه‌بوو كه پارتی داد و گه‌شه‌پێدان كه بۆ یه‌كه‌م جار له‌ساڵی 2002دا ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست كارده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ دۆزی كورد نه‌ك ته‌نها به‌ڕێگای سه‌ربازی، به‌ڵكو به‌ئه‌نجامدانی چاكسازی دیموكراسی. پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له‌ڕاستیدا چه‌ند هه‌نگاوێكی دیموكراسیانه‌ی هاویشت سه‌باره‌تی به‌چه‌ند كێشه‌یه‌ك و له ساڵی 2005دا گفتوگۆكانی ده‌ستپێكرده‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، به‌ڵام پارتی داد و گه‌شه‌پێدان كه له ساڵی 2002هوهوه فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ده‌كات، چاره‌سه‌رێكی دیموكراسیانه‌ی بۆ دۆزی كورد پێشكه‌ش نه‌كردووه. له ساڵی 2009دا پرۆسه‌ی "كرانه‌وه به‌ڕووی كورد"دا ڕاگه‌یه‌نرا، به‌ڵام له‌ڕاستیدا هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه به‌رده‌وام ئاگربه‌ستی یه‌كلایه‌نه‌ی ڕاگه‌یاندووه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بتوانێت چاكسازی ئه‌نجام بدات، به‌ڵام هه‌نگاوێكی جدی نه‌نراوه له‌لایه‌ن توركیاوه.
داواكارییه‌كانی كورد له‌جێگای خۆیاندان. كاتێك په‌كه‌كه له ساڵی 1984 چالاكی چه‌كداری ده‌ستپێكرد دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ ئامانجی سه‌ره‌كی بوو، به‌ڵام له‌ئێستادا، په‌كه‌كه هه‌وڵده‌دات بۆ ئۆتۆنۆمی له باشووری خۆرهه‌ڵاتی توركیا كه كورده‌كانی لێ نیشته‌جێیه. داواكارییه‌كانی تری كورده‌كان: خوێندن به‌زمانی دایك، نه‌هێشتنی له‌سه‌دا ده بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئازادكردنی سیاسییه كورده‌كان. زۆربه‌ی ئه‌و داوایانه قابیلی قسه‌له‌سه‌ركردن نین له‌لایه‌ن توركیاوه، چونكه به‌لای ئه‌و وڵاته‌وه ئه‌و داوایانه ده‌بنه‌هۆی لێكهه‌ڵوه‌شاندنی یه‌كێتی توركیا كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له پیرۆزترین ئه‌و باوه‌ڕانه‌ی كه نه‌ته‌وه‌ی توركی له‌سه‌ر بنیاتنراوه.
پارتی داد و گه‌شه‌پێدان نه‌ك به‌ته‌نها خۆی دزیوه‌ته‌وه له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ته‌واوه‌تی بۆ دۆزی كورد، به‌ڵكو تاكتیكێكی تری زیادكرد بۆ ئه‌و هۆكارانه‌ی كه كورده‌كانی پێدهچهوسێنرێنهوه. له هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كاندا، چه‌كدارانی په‌كه‌كه، چالاكوانانی كورد، سیاسییه‌كان و ڕۆشنبیره‌كان به‌هه‌زارانیان لێكوژرا له‌كاتێكدا له‌ئێستادا هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه داوای یاساییان له‌سه‌ر تۆمارده‌كرێت. بۆ نموونه سه‌دان سه‌رۆك شاره‌وانی و به‌رپرس ڕووبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه به‌هۆی مافی ئازادی ڕاده‌ربڕین كه توركیا به "پڕوپاگه‌نده بۆ ڕێكخراوی تیرۆریسی په‌كه‌كه" له قه‌ڵه‌می ده‌دات.
ڕۆژنامه‌نووسه‌كان ده‌ستگیرده‌كرێن كاتێك ڕاپۆرت له‌باره‌ی دۆزی كورده‌وه ده‌نووسن كه بۆچوونه‌كان له بیروباوه‌ڕی كورده‌كانه‌وه نزیك بێت. سیاسییه‌كان كه به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسیانه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵبژێران، به‌ڵام ڕێگه‌یان لێگیراوه كه به‌شداری له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌ماندا بكه‌ن به‌هۆی ئاریشه‌ی یاساییه‌وه.
به‌ناساندنی په‌كه‌كه وه‌كو تیرۆریست ئامانجه یاساییه‌كانی بهناپهسهند له قه‌ڵه‌م دراون. له‌ئێستا ئه‌و ناونانه‌ی په‌كه‌كه به‌تیرۆیست به‌كارهێنراوه وه‌كو پاساوێك بۆ به‌كارهێنانی توندوتیژی و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی نایاسایی دژی كورده‌كان. له‌لایه‌ن توركیاوه هه‌موو بۆمبارانكردنێكی باكووری عیراق به به‌رگریكردن له‌خۆ داده‌نرێت دژی "تیرۆریزم"، هه‌موو بڕیارێكی دادگا دژی سیاسه‌توانه كورده‌كان وه‌كو سزایه‌كی گونجاو هه‌ژمار ده‌كرێت لهدهوڵهتێكدا كه یاسا سه‌روه‌ره. ئه‌مانه توڕه‌بوون و بێرزاری كورده‌كان زیاتر ده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌نج ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندی به په‌كه‌وه بكه‌ن و ئه‌و ژماره‌یه‌ش له‌زیادبووندا نییه، چونكه گه‌نجه‌كان هیچ چاره‌یه‌كی تر شك نابه‌ن جگه له چوون بۆ شاخه‌كان نه‌بێت.
په‌كه‌كه ئاگربه‌سته‌كه‌ی شكاند و چه‌ند سه‌ربازێك كوژران كه به‌زۆر یا هیچ تهجروبهیهكیان نییه كه پاڵی بهئهردۆغانهوه نا بۆ ده‌ستپێكردنی هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر باره‌گاكانی په‌كه‌كه له باكووری عیراق. ناساندنی په‌كه‌كه وه‌كو ڕێكخراوێكی تیرۆریستی كاریگه‌ری وێرانكه‌ری هه‌بووه بۆسه‌ر هه‌موو ده‌رفه‌تێكی به‌رقه‌راربوونی ئاشتی هه‌روه‌ها به‌رده‌وام چه‌وساندنه‌وه و توندوتیژی لێده‌كه‌وێته‌وه. بۆیه وه‌كو ئاماژه‌كردن بۆ سیاسه‌تێكی نوێ پێویسته په‌كه‌كه له لیستی ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌ربهێنن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست