به‌راوردێک له‌ نێوان هه‌ڵبژاردن له‌‌وڵاتی نه‌رویج و له‌وڵاتی پاشاگه‌ردانی!(کوردستان) ‌

Sunday, 27/09/2009, 12:00


ڕه‌نگه‌ زۆرینه‌ی خه‌ڵک بزانێت که‌هۆکاری هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی کوردان بۆهانده‌ران بۆبه‌لێشاو بوو!من ‌ پێم وایه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی قاتوقڕیو،بێکاریو.......له‌هه‌موشیان کاریگه‌رترئه‌وجه‌نگه‌خوێناویه‌ نه‌گریسه نه‌خواستراوه‌بوو که‌له‌نێوان پارته ‌ناسیاسیه‌کانو به‌رپرسه‌ نا به‌رپرسه‌کانه‌وه‌ ڕویدا.
هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌ش ئێمه‌ش وه‌ک به‌شێک له‌وخه‌ڵکانه هه‌ڵهاتینوچاره‌نوسمان که‌وته‌ئه‌م شوێنو وڵاته‌ی که‌ئێستا لێی ده‌ژین ئه‌ویش وڵاتی نه‌رویجه‌.
ئه‌م وڵاته‌یه‌کێکه‌له وپێنج وڵاته‌ی که‌به‌ئه‌سکه‌نده‌نافییا ناوده‌برێت،دانیشتووانه‌که‌ی
نزیکی4 تا 5پێنج ملیێۆن که‌س ده‌بن به‌رهه‌می سه‌ره‌کییان نه‌وته‌ که‌له‌ساڵی1970
دۆزراوه‌ته‌وه‌.به‌پێی ئاماری تازه422600 هه‌زار
که‌سی په‌نا به‌رله‌م وڵاته‌دا ده‌ژی که‌له‌214 وڵاتی جیاوازه‌وه‌ هاتوون،وه‌هه‌روه‌ها 85600
که‌سیش لێره‌ له‌دایک بوون که‌دایکو باوکیان په‌نابه‌رن.که‌واته‌508200 که‌سی په‌نابه‌ر هه‌یه له‌وڵاتی نه‌رویج. به‌و پێیه‌ له‌% 10دانیشتوانی نه‌رویج په‌نابه‌ره‌. دوای په‌نابه‌رانی پۆڵن، وپاکستان، وسوید په‌نابه‌رانی ئێراقی دێت واته‌ به‌ پله‌ی چوواره‌م که‌ نزیکی 26000که‌س په‌نابه‌ری ئێراقی هه‌یه‌ لێره‌. سه‌ربه‌خۆیی بونی ئه‌م وڵاته‌ ساڵی 1814دا بوو که‌له‌ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی دانیمارک رزگاریان بوو وه‌جیابونه‌وه‌. واته‌ پێش جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی بوو که‌له‌ ساڵی(1914)تا(1918)ی خایاند.
دواترجه‌نگی دووه‌می جیهانی که‌ له‌ ساڵی(1937)تا (1945)ی خایاندکه‌ به‌دۆڕانی ئه‌ڵمانو ئیتاڵیاو یابان و به‌ سه‌رکه‌وتنی وڵاته‌یه‌گرتووه‌کانی ئه‌مریکاو به‌ریتانیاوڕوسیا کۆتایی پێهات. دیاره‌ ئه‌مانیش بێ به‌ش نه‌بوون له‌پرژی ئه‌وئاگره‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهانی که‌م تا زۆر به‌رکه‌وتن.
به‌هه‌ر‌‌حاڵ خوێنه‌ری به‌ڕێزنامه‌وێت کاتت بگرم و بچمه‌ قوڵای مێژووه‌، ئه‌وه‌ی لام مه‌به‌سته ‌ئاماژه‌پێدانی به‌ڕێوه چونی پرۆسه‌ی هڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی ئه‌نجام درا به‌ هێمنیو بێ فرتو فێڵ. 16/09/09 نه‌رویجه‌ که‌ له‌ رێکه‌وتی.
رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان داوه‌ له‌ نه‌رویج ساڵی ( 2001)%(5،75)بووه‌له‌ساڵی(14،77)%بووه‌ دواهه‌ڵبژاردن له%‌(7،65)بووه‌.
له‌م پرۆسه‌دا هه‌شت پارتی به‌شداری کردووه‌ به‌شێوازی لیستی کراوه‌،ژماره‌ی کورسییه‌کانی په‌رله‌مان (169)کورسیه‌ وه بۆ17‌وه‌زاره‌ت وه‌ هه‌موو پارته‌کان به‌ جیاواز دابه‌زیون،به‌ڵام ئه‌وه‌ بزانه‌ که‌ دوای ده‌رکه‌وتنی‌ ئه‌نجامه‌کان پارته‌کان یه‌ک ده‌گرن به‌پێچه‌وانه‌ی کوردستانه‌وه‌ بوو.
پارته‌کان ده‌نگه‌کان کورسیه‌کان
65 35,6 % AP
40 22,7 % FRP
30 17,0 % H
12 6,5 % SP
11 6,3 % SV
9 5,3 % KRF
2 4,0 % V
0 1,4 R

که‌واته‌ لێره‌داپارته‌کان یه‌کده‌گرنه‌وه‌ له‌ ناوپه‌رله‌ماندا
AP+SP+SV+R=88کورسی
V+KRF+H+FRP=81 کورسی
لێره‌وه‌ دێمه‌وه‌ سه‌رته‌وه‌ره‌ی باسه‌که‌مو ده‌ڵێم ئه‌و پارته‌ی که‌ بۆ دووه‌م جار ده‌رده‌چێته‌وه‌ تا ساڵی(2013)کار ده‌کات ئه‌ویش پارتی کاره‌،وتاری سه‌ره‌کی
TRYG JOBB FOR ALLE. ئه‌م پارته‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌ڵێ
واته‌ کاری باشو، گه‌ره‌نتی کار بۆ هه‌مووان به‌بێ جیاوازی مه‌زهه‌ب،ئایدۆلۆژیا...هتد به‌ڵام سه‌د مه‌خابن به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ وڵاتی خزم خزمێنه‌دا ته‌نها کار بۆ موریده‌کانه‌ نه‌ک بۆ هه‌مووان! پارتی کار زیاتر باس له‌ سه‌رفکردن وخستنه‌ڕووی بودجه‌ی وڵات بۆ پرۆژه‌ی به‌رهه‌م هێن ده‌کات، به‌ڵام ئه‌فسووس پارته‌کانی ئێمه‌ هه‌موو خه‌ڵکیان کردووه به‌ مشه‌ خۆروو شه‌ریکی خۆیان و بودجه‌ی وڵاتیش ئه‌خرێته‌ چاڵی قوڵو تاریکه‌وه‌و که‌سیش به‌رهه‌م هێن نیه‌!
بانگێشه‌کردنی ئه‌م پارته‌ سه‌رکه‌وتووه‌ له‌ کاتی پرۆسه‌که‌دا ( 300000)سی سه‌دهه‌زارماڵ ده‌رگا به‌ ده‌رگا ده‌گه‌ڕێن به‌ بێ جیاوازی،به‌ڵام له‌ وڵاتی واسگه‌دا ته‌نها سه‌رۆک جاشه‌کان به‌سه‌ر ئه‌که‌نه‌وه.‌‌
( 600000)شه‌سه‌دهه‌زار گوڵی ڕۆزا دابه‌ش کراوه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵکدا..
به‌ڵام له‌ وڵاتی واسگه دا ده‌مانچه‌و موادی ئێکس پایه‌ر دابه‌ش ده‌کرێت.
(290000دوسه‌دونه‌وه‌دهه‌زار هۆتمائیل نێردراوه‌، بۆ زیاتر تێگه‌یاندن وشیکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌ کاره‌کانی خۆیان، به‌ڵام وه‌ک بینیمان له‌ کوردستان هه‌ندێ یاسا قوت ده‌که‌نه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌ زۆرینه‌ی خه‌ڵک بزانێت و ناوه‌رۆکه‌که‌ی بینیبێت وچیه‌، بۆ نمونه‌ مه‌سئه‌له‌ی ده‌ستور که‌ پرۆژه‌یه‌کی چاره‌نوس سازه‌.‌‌
دیاره‌ ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ به‌شێکی که‌من له‌ چالاکیه‌کانی ئه‌و پارته‌و بێگوومان شێوازی کارکردنیان لۆژیکانه‌یه‌و ئازادی تاکو یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌سته به‌رکراوه‌ که‌ تۆ هه‌رگیز هه‌ست به‌ ڕه‌شبینی ناکه‌یت واتلێده‌که‌ن وڵاته‌که‌ت خۆش بوێت.‌
دیاره‌ پرۆسه‌که‌ به‌یه‌ک ڕۆژ ئه‌نجام دراو له‌ کات ژمێر(9)ی ئێواره‌ بنکه‌کان داخران،تا کات ژمێر (11)شه‌و واته‌ پاش دوو کات ژمێر له‌% 60 شه‌ستی ده‌نگه‌کان جیاکرانه‌وه‌ وه‌ بۆ سه‌ر له‌ به‌یانی ڕۆژی دووای ئه‌نجامه‌کان خرانه‌ ڕوو.
به‌ڵام لای ئیمه‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌کی پێچو ئه‌و ده‌زگایه‌ش که‌ پێی ده‌ڵێن کۆموسێۆنی باڵای بێلایه‌ن ئه‌وانه‌ به‌کرێ گرته‌نو به‌ ئاره‌زووی خۆیان ته‌راتێنیان به‌ناو ده‌نگه‌کاندا ئه‌کردو ڕه‌شو سپیان تێکه‌ڵ کردو تا پرۆسه‌که‌یان به‌ ئه‌قاریکدا برد که‌ تاکی کۆمه‌ڵگا بێزی لێبکاته‌وه‌و به‌ هاڵبژاردنێکی نایاسایی بدات له‌قه‌ڵه‌م.به‌ڵام پێویسته‌ تاکی کوردوبه‌رپرسان وهه‌موو لایه‌ک بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئاینده‌ به‌ هۆشیاری هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆسه‌یه‌دابکه‌ن بائێمه‌ش
وه‌ک گه‌لانی پێشکه‌وتوخواز هۆشیاربینو مه‌ده‌نیه‌ت هه‌زم بکه‌ین نه‌ک پێی بڕشێینه‌وه‌.
09/09/19 نه‌رویج

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە