کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رانیە پشدەر بتوێن قەڵادزێ تەنها مستەفاى سید قادر دڵسۆزى راستەقینەى ئێوە و میللەتى كوردە ....

Monday, 29/06/2009, 12:00


خەڵكى خۆڕاگرو بەشەرەفى رانیە پشدەر بتوێن قەلادزێ شێرەكوڕانى بڵێسەى راپەرین شۆرە سوارەكانى مەیدانى خەبات رێگە مەدەن سەرانى تاڵەبانى دەست وەرداتە ریزەكانتانەوە .چۆن بوون هەروا بن خاوەنى هەڵویستى نەگۆربن

رێگە مەدەن هەندێك كەسى بێ مستاوە لەسەر حسابى ئێوە خۆى پێ بگەیەنێ و خۆى دەوڵەمەند بكات رێگە مەدەن دزو جەردە و خۆپەرست بە پاڵپشتى ئێوە كەش و فشە بكا و خۆى دەربخاو شان وباڵ هەڵتەكێنێ ڕێگەمەدەن لەژێرگورز و ترس و تۆقاندن ژیان گوزەربكەن لاوان كەنجان نەوەى ڕاپەرین ووریا بن بە ئاگابن هووشیار بن زۆر ژیرانە زۆر ووردانە لە دوا ڕۆژو لە ئایندەى سنوورەكەتان میللەتەكەتان بڕوانن ویژدانى خۆتان نەفرۆشن ئێوە خاوەنى سەركردەیەكن جگە لەئێوە جێ ى فەخرو شانازى ئێمەشە ئیوە خاوەنى سەركردەیەكن لەژێر پەتى سێدارەى خنكان و كۆتایى هاتن بە ژیاندا دەرهێنرا ئامادە نەبوو چۆك دابدات بۆ رزگاربوون هاوڕێ و هاوسەنگەرەكانى ئاشكرا بكا خاوەنى.سەركردەیەكن پەیامى ڕێزگرتن و خۆشەویستى یە سەركردایەكە بە ویژدان و مەسولێتەوە هەڵسوڕاوە .ئیوەش وەك ئەو بە ئەدەب و بە وەفا بن تەسلیمى بنەماڵەى تاڵەبانى بارزانى مەبن بایاسا و قانوون سەروەر بێ با گەندەڵى و نەعەدەلەتى بنبڕ بێ با دوا ڕۆژى گەل رۆشن بێ پارەى میللەت بە فیرۆ نەدرێ مافیایى بوون بنبڕبێ ئازادى بۆ تاك پەیڕە و بێ .نەمونەى وەك مستەفاى سید قادر سەركردەبێ. بۆیە داوام وایە وەك چۆن لە راپەرین پێشەوابن بۆ نەمانى گەندەڵى ناعەدەلەتى بۆ سەركەوتنى ئەم پڕۆسەیەش هەمان بلیمەتى ئازابن ...........

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە