په‌یڤێک بۆ ئه‌وانه‌ی به ناوی خوازراوه‌وه ده‌نووسن!
Thursday, 07/07/2011, 12:00
مام پیرۆت ناوی خوازراوی جه‌لال تاله‌بانیی بوو له شاخ. لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه که بۆچی ناوی خۆی به‌کار نه‌ده‌هێنا؟ ئایا له ترساندا بوو، یان بۆ مه‌به‌ستێکی دیکه بوو؟
ناوی خوازراو، واته شاردنه‌وه‌ی ناوی خوود و به‌کارهێنانی ناوێکی دیکه له شوێنی، کاتێک پرسیار له که‌سێک ده‌کرێت، که بۆچی ناوی خوازراو به‌کار ده‌هێنی؟ ئاخۆ ئه‌مه لهترسانایه؟ یان نایه‌وێت وه‌ک خاوه‌نی ئه‌و نووسینه بناسرێت؟ چی له‌پشت ناوی خوازراوه‌وه‌یه؟ سود و زیانی له کوێدایه؟ به‌دواداچوون و قسه‌ی دیکه زۆر دێنه پێشێ، که ده‌توانرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پرسیاری له‌سه‌ر بکرێت.
دیاره ئێمه گه‌لێکین له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت تا ئیستا به‌ئازادیی ڕه‌های خۆمان نه‌گه‌یشتووین، به‌رده‌وام له شۆڕشداین، له شۆڕشیشدا بۆ گه‌یشتن به سه‌رکه‌وتن هه‌موو تاکتیکێکی شۆڕشگێرانه ڕه‌وای خۆی هه‌یه، ناوی خوازراو تاکتیکێکی زۆر سه‌ره‌تایییه، جێگه‌ی خۆی گرتووه، ئاسییه هه‌ندێک که‌س قسه‌ی له سه‌ر بکه‌ن، چونکه ئه‌م تاکتیکه گواستراویشهتهوه بۆ لای هه‌ندێک که‌س، که به خراپی به‌کاری ده‌هێنن، هه‌روه‌ک چه‌کی کوشنده چۆن ده‌ست که‌سی نه‌زان، یان منداڵ بکه‌وێت مه‌ترسی ئه‌وه دروست ده‌کات، که‌سانی بێ‌تاوان ببنه قوربانی، ئاواش ناوی خوازراو قوربانی لێده‌که‌وێته‌وه. به‌ڵام پێچه‌وانه‌که‌شی راست و دوو لایه‌نه‌یه. من خۆم له به‌رپرسی لیژنه‌ی ته‌نسیقی یه‌کێتیم بیستوه، کاتێک له که‌رکوک له‌ساڵی 1984 یه‌کێتی خه‌ریکی گفتوگۆ بوو له‌گه‌ڵ ڕژێم ، ئه‌فسه‌ری مخابه‌رات ڕاشکاوانه به به‌رپرسه‌که‌ی ووت، که گۆڕینی ناوی راسته‌قینه‌ی پێشمه‌رگه‌کان بۆ ئێمه سه‌ختترین کارێکه تا که‌سایه‌تییه‌کان بناسینه‌وه.
ئه‌گه‌ر قوڵتر سه‌یری بکه‌ین ئه‌مه کهڵچهرێکه له ناو ڕاپه‌ڕینه نوێیه‌که‌دا له‌سه‌ر تا خوار خه‌ڵکی به‌کاری گونجاوی ده‌زانی هیچی له تاکتییکی ئه‌و جفرانه که‌متر نه‌بوو، که گیانی سه‌دان شۆڕشگێڕی پێوه ده‌به‌سترایه‌وه. تاڵه‌بانی خۆی به کۆمه‌ڵێک ناوه‌وه بابه‌تی ده‌نووسی، له‌داستانی ڕزگاریدا لهپهیوهندییهکانییدا ناوی مام پیرۆت بوو، به زانا‌و تواناش له‌سه‌ر مارکسیزم ده‌ینووسی، له بیرمه له به‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا چۆن مارکسیزم فێر ده‌بین ؟ چۆن مارکسیزم به‌کار ده‌هێنین ؟ ئه‌مانه هه‌مویی نووسینی تاڵه‌بانی بوون له ژێر ناوی زانا یان توانادا بوو، کاتێکیش له که‌رکوک درا له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران‌دا، نه‌وشیروان مسته‌فا ناوی (مام ساڵح) بوو له‌سه‌ر شاخی خاڵخاڵانه‌وه به جیهاز قسه‌ی ده‌کرد، ئه‌مانه ڕه‌وایه‌تی تێدابوو. شێرکۆ بێکه‌سیش به‌ناوی جوامێره‌وه شیعره‌کانی ده‌هاتن بۆ ده‌ره‌وه. سه‌دان نمونه‌ی تر هه‌یه، که مێژووی شۆڕش و ڕاپه‌رێنی کورد پڕێتی له ناوی خوازراو.
لای من ناو هیچ له ناوه‌ڕۆک ناگۆڕێ:
ئه‌گه‌ر عومه‌ری کوردستان نێت زۆری له سه‌رۆ (سه‌رده‌شت عوسمان) نه‌کردایه، که پاراستن به دوای ناوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕا، ئه‌وه ئیستا سه‌رده‌شت ده‌ما و ده‌یان کاری باشتری ده‌کرد، من به‌و به‌ڕێزانه ده‌ڵێم، که ده‌سه‌ڵاتی کوردی جێگه‌ی متمانه نییه تا من به‌ناوی خۆمه‌وه نووسینه‌کانم بڵاو بکه‌مه‌وه، کاتێک بابه‌تێکی باش ده‌نووسم، به‌دڵ لام ناخۆشه، که به ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆمه‌وه ناینوسم ، به‌ڵام ئه‌و ناوه‌ی من پێی ده‌نوسم هێنده‌ی خۆمم خۆشم ده‌وێن. پێشتریش ووتوومه ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌ناو کوردییه نه‌مێنێ ئه‌وه منیش ده‌ڵێم خودانی ئه‌و نووسینانه‌م جارێ زووه، ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ڕه‌خنه ده‌گرن. گومانم له دڵسۆزییان نییه، لێ من دوو دیوی تێدا ده‌بینم، یه‌که‌م ئاشکراکردنی ناوی که‌سه‌کان سود به ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌یه‌نێت، دووهه‌م ئه‌و به‌ڕیزانه‌ی ره‌خنه ده‌گرن، پێمان ده‌ڵێن ئێمه له‌وه زیاترمان پێ ناکرێت و نایکه‌ین، هه‌ر ئه‌وه‌مان پێ ده‌کرێت، که به ناوی خۆمانه‌وه ره‌خنه ده‌گرین، لێ منیش ده‌ڵێم خه‌ونی من زۆر له‌وه گه‌وره‌تره له ووتارێکدا قه‌تیس بمێنێت، هیوادارم ئه‌و به‌ڕێزانه‌م نهڕهنجانبێت، چونکه له پاکی و خۆشه‌ویستیان تێده‌گه‌م.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست