بۆ به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵا،تکایه‌ له‌م ئاخیردا خۆت ناشرین مه‌که‌

Thursday, 08/12/2011, 12:00






به‌ڕێز ئاشکرایه‌ به‌بوونی تۆ به‌ وه‌زیری خوێندنی باڵا زۆربه‌ی خه‌ڵك خۆشحاڵ بوو چوونکه‌ ئه‌‌وه‌ی تۆ کردت له‌ پرۆژه‌کانی چاکسازی وتواناسازی ودژایه‌تی کردنی رێکخراوه‌ حیزبیکانی ناو زانکۆ، کارێك بوو که‌ ئاسته‌م بوو به‌ هیچ وه‌زیرێك بکرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی من خۆم سه‌ر به‌ ئۆپۆزسیۆنم به‌ڵام زۆر جار تۆم وه‌کو تاکه‌ وه‌زیر باس کردووه‌ که‌ سه‌رکه‌وتوو بێت له‌ کاره‌کانتا به‌ڵام تێبینم له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی توواناسازی سێمه‌م هه‌یه‌ تکایه‌ وه‌ڵام و ڕوونکردنه‌وه‌مان پێوسته‌ بۆی تۆش نه‌چیته‌ ڕیزی گه‌نده‌ڵ و تاوانکارانه‌وه‌ دژی میله‌ته‌که‌ی خۆت.
یه‌که‌م:
له‌خوولی سێیه‌می تواناسازی به‌ڕێزتان بڕیارتان دابوو هه‌زار خوێندکار له‌سه‌ر خوێندنی باڵا وه‌رب‌گیرێت ،ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌شتان له‌سه‌ر ته‌له‌فزوێن و له‌سه‌ر ماڵپاری خوێندنی باڵا باسکرد ،ئێستاش وه‌کوو دۆکۆمێنت لامه‌،به‌ڵام ته‌نها دووسه‌دوو حه‌فتاوو چوار که‌س وه‌رگیرا له‌کاتێکدا هه‌زاره‌ها که‌س پێشکه‌شی خوێندنی کردبوو!پێمانی بڵێ هۆکه‌ی چی بوو؟چی شتێکی شاراوه‌ له‌پشت ئه‌مه‌وه‌ هه‌بوو؟؟

دووه‌م:
بۆ به‌شه‌ پزیشکیه‌کان بێبه‌ش کران له‌ به‌رنامی تواناسازی خوولی سێیه‌م؟؟
ئه‌که‌ر ئه‌تان سازی وه‌ریان ناگرن بۆچی له‌پێشه‌وه‌ به‌ ئاگاداری نه‌تان نووسی تکایه‌ کات و پاره‌ بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی زمان به‌فیڕۆ مه‌ده‌ن چوونکه‌ چیتر به‌شه‌ پزیشکیه‌کان نانێرین بۆ خوێندن،یه‌کێك نه‌زانیت به‌شه‌ پزیشکه‌کان کێشه‌ی مامووستای زانکۆیان نه‌ماوه‌و هه‌موویتان چاره‌سه‌ر کردووه‌.

تکایه‌ ئه‌گه‌ر تۆ که‌سێکی ڕۆشنبیریت و پاکیت له‌گه‌ڵ گه‌له‌که‌و وه‌ڵاممان به‌ره‌وه‌.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە