کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ په‌راوێزی بۆچونه‌که‌ی کاک (نه‌وشیروان) سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی هۆشیار زێباری .!

Tuesday, 02/04/2013, 12:00


من پێم وایه‌ هه‌لوێسته‌ یه‌ک له‌دوا یه‌که‌کانی هۆشیار زێباری ،به‌رانبه‌ر بارودۆخی سوریا ، هه‌ر له‌ (سڕ)کردنی ئه‌ندامێتی سوریا له‌ جامعه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب و ئه‌وانی پێشترو پاشتر ،په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی مه‌رکه‌زی ،ئه‌و ته‌عبیر له‌و سیاسه‌ته‌ ده‌کات ،ئسولی هه‌ڵوێست وه‌رگرتن ،له‌و حاڵه‌تانه‌دا که‌ ناکۆکی دروست ده‌بێت له‌ حکومه‌تێکی (ئیئتلاف)یدا له‌سه‌ر جیاوزی بیرو بۆچون له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک ئه‌وه‌یه‌ وه‌زیره‌که‌ ده‌ست له‌ کار بکێشێته‌وه‌ ، ئه‌ی بۆ پارتی وه‌ک وه‌زیره‌کانی تری نه‌یکێشاوه‌ته‌وه‌ ؟! یان ده‌ستی پێ نه‌کێشاوه‌ته‌وه‌ ؟! له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ مه‌به‌ستم هه‌ڵوێست له‌ (سوریا) کێشه‌ که‌وته‌ نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوبنان و سه‌رۆک کۆمارو سه‌رۆک وه‌زیرانی لوبنان چونکه‌ ئه‌وان دارێژه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی لوبنانن به‌ پله‌ی یه‌که‌م ،ئه‌م وه‌زیره‌ هه‌ڵوێستی (حیزبه‌که‌ی)بزوتنه‌وه‌ی (ئه‌مه‌ل)ی شیعه‌ به‌ سه‌رۆکایه‌تی (نبیه‌ بری) کردبو به‌ هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی لوبنانی، پارتی به‌دو ئاراسته‌ کار ده‌کات یه‌که‌میان :ده‌یه‌وێت له‌و شوێنه‌ هه‌ستیاره‌وه‌ ئاگاداری په‌یوه‌ندیه‌کانی عێراق بێت له‌ گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ ، دوه‌م که‌ له‌لای پارتی گرنگتره‌ ،نیشاندانی هۆشیار زێباریه‌ وه‌ک که‌سایه‌تیه‌کی عێراقی و کاربه‌ده‌ستێک که‌
بیرکردنه‌وه‌یه‌کی عێراقیانه‌ی هه‌یه‌ ، وه‌ دورخستنه‌وه‌ی له‌ بازنه‌ی گومانه‌وه‌ که‌ کار بۆ هه‌رێم ده‌کات!! هۆکاره‌که‌شی به‌ بۆچونی من (پاڵێوراو)ی پارتیه‌ و پارتی نه‌خشه‌ی بۆ دارشتوه‌ بۆ پۆستی(سه‌رۆک کۆمار) دوای ته‌وابونی ولایه‌تی به‌رێز (تاڵه‌بانی) !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە