یه‌کێتی له نێوان(چه‌کوشی گۆڕان و ده‌زگای پارتیدا)
Friday, 05/04/2013, 12:00
من پێم وایه یه‌کێتی توشی شپرزه‌یی بوه ،هه‌ندێک له سه‌رکرده‌کانیان متمانه‌یان به‌خۆیان نه‌ماوه که بتوانن سه‌ر له‌نوێ رکابه‌رایه‌تی پارتی بکه‌ن له روی ده‌رونیه‌وه تێکشکاون ،له به‌ر هۆ گه‌لێک ،له‌وانه دابه‌زینی ئاستی جه‌ماوه‌ریان بۆ رێژه‌یه‌ک که نه‌ک رکابه‌رێتی پارتیان پێناکرێت به‌ڵکو ده‌سته‌وه‌ستانیشن به‌رانبه‌ر (گۆڕان) ، خاڵێکی تر ئه‌و (گه‌نده‌ڵی)ه‌یه که سه‌رتاپای یه‌کێتی داڕزاندوه ، که‌ده‌ست ده‌ده‌یته هه‌ر ئۆرگانێکی خۆی و جومگیه‌کی ئیداره‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵده‌وه‌رێ له رزین و داوه‌شانا!
ئه‌وه‌ی که به پێوه هێشتویه‌تیه‌وه وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی (ئه‌مری واقع) نه‌ک شه‌رعی (پاره‌یه) که به‌شێکی له به‌غداده‌وه دێت له به‌شی17%که به‌شێکی تریشی له تاڵان و بڕۆی کورد وستان له هه‌مو رویه‌که‌وه !
دودڵی و مترددی یه‌کێتی به ئاراسته‌ی بزوتنه‌وه‌ی (گۆڕان) (بێ متمانه‌ییه) به‌و بزوتنه‌وه‌یه به تایبه‌تی که‌سی یه‌که‌م !نه‌ک وه‌ک ده‌رچون له عه‌هدو میپاق به‌ڵکو ترسی محاسه‌به‌یان هه‌یه له داهاتودا، که باز به‌سه‌ر که‌سیاندا نه‌درێت !!!!!
له به‌ر ئه‌وه یه‌کێتی له‌م قۆناغه‌دا پارتی پێ باشتره ! هه‌ر هیچ نه بێت چاو ده‌پۆشێ له دزی و تاڵانیه‌کانیان که به هۆیه‌وه سه‌روه‌ت و سامانێکی بێ شوماریان کۆکردوه‌ته‌وه، پارتیش یه‌کێتیه‌کی داڕزاوی که‌ڵبه‌که‌وتوی پێباشتره له گۆڕانێکی (که‌ڵبه)تیژ !!!
کورت و کرمانجی یه‌کێتی سیاسه‌تی (...... سه‌لامه‌تی) په‌یره‌و ده‌کات !!!!!!!!!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست