پاراستن سیناریۆی جیاجیا بۆشه‌قڵاوه‌‌ ئاماده‌ ده‌کات!.

Thursday, 07/04/2011, 12:00


ماوه‌یه‌كه‌ له‌شه‌قڵاوه‌ ده‌نگۆی ئه‌وه‌هه‌یه‌ گوایه‌ چاك سازی ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن چه‌ند گه‌نجێكی سه‌ر به‌ پاراستنی پارتی ڕۆژانه‌ به‌نه‌هێنی كۆبوونه‌وه‌ ساز ده‌كه‌ن له‌ چه‌ند شوێنی جیاجیا وه‌ نه‌فه‌رێكی تایبه‌تیش ڕه‌وانه‌كراوه‌ له‌ پاراستن كه‌ ته‌وجیهاتیان پێ‌ده‌دات وه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێ‌ پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نێ‌ وه‌ ڕۆژانه‌ یاداشتنامه‌كه‌ی ڕۆژی 18/3/2011 كه‌بڵاویان كردبوه‌وه‌ وه‌ گوایه‌ پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكی هه‌رێم كراوه‌ تادئه‌مرۆ ئه‌م یاداشتنامه‌یه‌ چوارچار بگۆڕدرێت چونكه‌ هیچ به‌رنامه‌یه‌كیان نه‌بووه‌ وه‌ به‌خه‌یالیشیان دانه‌هاتووه‌ كه‌ ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ گه‌نده‌ڵه‌ كارێكی وا قورسیان پێبسپێردرێت بۆیه‌ سه‌ریان لێ‌ شێواوه‌ وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌م كۆمه‌له‌ چاكسازه‌ ده‌كات له‌ سفره‌وه‌ ده‌ستی پێ‌ كرد له‌ ساڵی 1993 ئێستا یه‌كێكه‌ له‌ سه‌رمایه‌ دارانی ئه‌م شارۆچكه‌یه‌ وه‌ ده‌یه‌وێ‌ چاكسازی بكات كه‌چی خۆی خانوویه‌كی سێ‌ نهۆمی 300 مه‌تری له‌سه‌ر زه‌وی میری دروست كردووه‌ له‌ گوندی كاوانیان به‌ زێده‌ڕۆیی كه‌چی كاوانیان رێگا به‌ خه‌ڵكی ئه‌م گونده‌ش نه‌دراوه‌ بۆ خانوو دروست كردن سوپه‌رماركێتێكی گه‌وره‌ی له‌ناو شه‌قلاوه‌ كردۆته‌وه‌ ئۆتۆمۆبێلێكی گران به‌های جۆری شۆفرلێت تاهۆ هه‌یه‌ بێجگه‌ له‌ دوو ئۆتۆمۆبێلی تریش له‌ ماڵه‌وه‌ی ڕاگرتووه‌ مانگانه‌ زیاتر له‌ 15 ملیۆن له‌ژێر ده‌ستی خۆی دایه‌ بۆ یانه‌ی وه‌رزشی كه‌ تاكو ئێستا هیچی دیار نیه‌ شووره‌ی یاریگا كه‌ دوو ساڵه‌ ڕوخاوه‌ تاكوو ئێستا ده‌یان ملیۆنی پێ‌ وه‌رگرتووه‌و چاكی نه‌كردۆته‌وه‌ له‌چه‌ند پڕۆژه‌ی شه‌قامی سۆرك شریكاتی هه‌یه‌ خۆشی سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی شه‌قڵاوه‌یه‌ كه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشنتبیری یه‌ له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌واته‌ فه‌رمانبه‌ره‌ ئایا فه‌رمانبه‌ر له‌ ساڵی 1993 هیچ كارێكی نه‌كردبێ‌ ته‌نها له‌فه‌رمانبه‌ری زیاتر ئه‌م هه‌موو سه‌روه‌توو سامانه‌ی له‌ كوێ‌ بوو كه‌ماوه‌ زیاتر له‌ 17 سال سه‌رۆكی یانه‌یه‌ ده‌بێ‌ چاك سازی له‌ خۆی ده‌سپێ‌ بكات به‌لام بۆ ئه‌م چاكسازیه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌كانی خۆی تیا بزربكات تاكوو ئێستا له‌شه‌قلاوه‌ كه‌س نایان ناسێ‌ كه‌سیش گوێیان لێ‌ ناگرێت چونكه‌ ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ گه‌نده‌ڵه‌ بلاوكراوه‌كانیان نه‌گه‌یشتۆته‌ بازگه‌ی شه‌قلاوه‌ش نه‌ك شوێنی خۆی له‌و سایته‌ بلاو كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ 10 میوان سه‌ردانی ئه‌م سایته‌ مهمیله‌ ناكه‌ن هه‌ر بابه‌تێك له‌ یه‌ك ڕۆژدا له‌ سایتی كوردستان پۆست كه‌ده‌بینرێ‌ به‌رامبه‌ر یه‌ك مانگی بینه‌ری شه‌قلاوه‌ پۆسته‌ وه‌ ده‌سته‌ی كارگێری نوسه‌ره‌كان و سه‌رپه‌رشتیاره‌كان هه‌ر خۆیان له‌ ناو خه‌ڵكی شه‌قلاوه‌ مه‌رغوب نین چه‌نكه‌ هه‌مووی درۆ كردنه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئه‌م شارۆچكه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ چاكسازی ده‌كه‌ن بۆ ناێڵن گه‌نجانی گۆڕانخواز به‌شداری بكه‌ن له‌ پرۆسه‌یه‌ فاشیله‌تان بۆ به‌به‌رده‌وامی چاودێری گه‌نجانی گۆڕان ده‌كه‌ن نه‌وه‌ك خۆپیشاندان بكه‌ن ؟؟؟ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ بێ لایه‌نن وه‌رنه‌ ناوبازاری شه‌قڵاوه‌ مه‌یدانی ئازادی دروست بكه‌ن وه‌ ك

شاری شارانم سلیمانی
به‌قوربانت بم شاری هه‌ڵمه‌ت وقوربانی
هاوارده‌كه‌ی بۆ شاره‌كانی تر
به‌لام به‌داخه‌وه‌ له‌و شارانه‌ ده‌سته‌لات سیناریۆی ئاماده‌كردووه‌ بۆ چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك وه‌ ترس و تۆقاندنی چاندووه‌ له‌ دڵی خه‌ڵك بۆیه‌ كه‌س به‌ هانات نایێ‌ ..
شه‌قلاوه‌كه‌م تۆش زۆردووری له‌ ئازادی ڕاده‌ڕبڕین چونكه‌ 15 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سامی عبدرحمان گووتی شه‌قڵاوه‌ قورگی پارتیه‌..
7/4/2011
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە