کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆمكارى زیندانیە سیاسیەكان كوا مافەكانمان ؟؟

Monday, 23/02/2009, 12:00


پاش ئاشكرا بوونى ئەو بەڵگەیەى دەزگاى زیندانیە سیاسیەكانى بەغدا كەبەرەسمى ڕەوانەى سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستانى كردووە لە رێكەوتى 10/2/2009 دا وەلە سایتى بەِرێزى كوردستانپۆستدا بڵاوكرایەوە كە لەبەڵگەكەدا هاتووە (وەك ئەركى سەرشانى دەزگاكەمان بۆ رعایەتكردنى سەرجەم زیندانیە سیاسیەكانى هەموو عێراق بە بێ جیاوازى و جیاكردنەوەى لە نێوان شارەكان وهەرێمەكانى عێراقدا و لە پێناوى بەدیهێنانى یەكسانى لە نێوان سەرجەم زیندانیە سیاسیەكانى عێراق بە هەریمَى كوردستانیشەوە كە ئەو (منحە)یەى لە لایەن سەرۆك وەزیرانى عێراقى فیدراڵەوە دەرچووە كە (500) هەزار دینارە وە مانگانەیەك بۆ هەموو زیندانیەك لەسەرتاسەرى عێراقدا ,وە دەزگاكەمان هیچ مانعێكى یاساى نابینێتەوە بۆ سەرف كردنى ئەو (منحە)یە بۆ سەرجەم زیندانیانى هەریمَى كوردستان ,وە بڕى ئەو پارەیەى كە تەرخان كراوە كەلەسەر بوودجەى 17% ى هەرێمى كوردستانە وە ئەگەر خۆتان وەك هەرێمى كوردستان ناتوانن تەحەمولى سەرفكردنى بكەن ئەوە ئێمە وە ك دەزگاى زیندانیە سیاسیەكان لە بەغدا پێشنیار ئەكەین بڕى پارەى تەرخان كراو لە بوودجەى 17% بگەرێنرێتەوە بۆ خەزێنەى وەزارەتى مالیەى فیدراڵ , ئێمە وەك سەرجەم شارەكانى ترى عێراق بەسەر زیندانیە سیاسیەكانى هەرێمى كوردستاندا دابەشى ئەكەین بە پێى ئەویاساو رێسایەى پێشتر ئەنجامانداوە لە شارەكان ترى عێراقدا .
ئەم بەڵگەیە حاشاهەڵنەگرە ئیتر هیچ گومان وبەر چاو تاریكیەكى نەهێشتۆتەوە لەبەر دەم زیندانیە سیاسیەكانى هەریمَى كوردستاندا كە ئێستا ئەو مافەیەن لاى حكومەتى هەریمَى كوردستانە ودەبێت بە هەر رێگا چارەیەك بێت بدرێت بە زیندانیانى سیاسیى هەرێمى كورستان بەڵام ئێستا كاتى ئەوە هاتووە نوێنەرانى سەرانى پارتى ویەكێتى لە كۆمكارى زیندانیە سیاسیەكان سنگیان دەرپەِرێنن و بێنە پێشەوە با بزانین چۆن ئەتوانن تەنها مافى یەك زیندانیش وەرگرنەوە لە حكومەتەكەى یەكێتى وپارتى !!!!
ئەم بەناو كۆماكارە بۆ دووساڵى رەبەقە بەدرۆو دەلەسەو هەرۆژەى (ئەحمەدى مام رەسوڵ) كە ئەسڵەن خۆى زیندانى سیاسى نیەو تا ئێستاش بەڵگە تەزویرەكەى ئاشكرا بووە كە لەبەر دەست لێپرسراوى یەكەمى دایە ئەویش مەلا بەختیارە!!! (بۆ زانیارى هەموو لایەك مەلا بەختیار هیچ لێپێچینەوەیەكى لەگەڵدا نەكرد) ئەم زاتەلە رۆژنامە لە گۆڤارو فڵان تەلەفزیۆون نەما هەررۆژەى تەسریحێك نەدات یا چاوپێكەتن نەكات ودرۆى شاخدار نەكات بەناوى زیندانیانى سیاسی هەرێمەوە بێجگە لەكاك سڵێمانیش نوێنەرەكەى پارتى لە هەولێر بەهەمان شێوە خەریكى درۆو دەلەسەیە , ئێستا هەردوو جەنابى نوێنەرەكەى یەكێتى و پارتى فەرموون ئەوە عەرزوو ئەوەش گەز دەبرۆنە پێشەوە بكۆكن!!!!!! بەرامبەر حكومەتەكەتان داواى مافى زیندانیەسیاسەكان بكەن كە چۆتە قۆرگى حكومەتەكەى پارتى ویەكێتیەوە ئەگەر ناشوێرن فزە بكەن وپَیتان ناكرێت تا زووە ئیستقالەكانتا بەرزكەنەوە برۆنەوە بۆ ماڵەوە وە بڕۆن یەكەیەكە داواى لێبودن لە سەرجەم زیندانیە سیاسیەكان هەرێم بكەن بۆ ئەوەى لەو تاوانكاریانەتان خۆش بن كە تا ئێستا بەرامبەریان ئەنجامدان داوە بەدرۆ و دەلەسەكانتان ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە