کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاسایش به‌ جلی مەدەنییەوە‌ ده‌برێت بۆ یادی ئەنفال

Wednesday, 13/04/2011, 12:00



سەرچاوەیەك لەئاسایشی كفرییەوە پێی راگەیاندنم كە بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیان فەرمانی كردووە كە بۆ سبەینێ 14/4 ئاسایشەكانی كفری بە جلی مەدەنییەوە ببرێن بۆ ناحیەی (رزگارى) سمود بە مەبەستی قەرەباڵەغكردنی یادی ئەنفال كە كەسوكارو پاشماوەى ئەنفالكراوەكان بایكۆتی یادەكەیان كردووەو دەڵێن یەكێتی و پارتی 20 ساڵە ئەنفالمان دەكاتەوەو جاش و موستەشارەكانی كردووە بە كەڵەگای كۆمەڵگەی كوردی و خزمەتیان دەكات و سوكایەتی بە ئێمە دەكات.
پاش ئەوەی یەكێتی و پارتی و دەسەڵاتە ئێكسپایەرەكەیان بۆیان دەركەوتووە كە چیتر میللەتی كورد بە گشتی و كەسوكارى ئەنفالكراوەكان و قوربانیان هیچ بڕوایەكیان بۆ خۆیان و كورسی و حكومەتەكەیان نەماوە، ئێستا فێری خوویەكی ناشرین و بێزراو بوون كە بۆ هەر بۆنەو یادو سەردانێكی بەرپرسان دەچن كەسانی حزبی و سەربازی بە جلی مەدەنییەوە كۆ دەكەنەوەو نمایشی دەكەن بەس لەپێناو ئەوەی بوترێت فڵانە شت بەرز راگیرا، كە لەئەساسدا ئەو كارەی ئەوان دەیكەن بە سووك سەیركردن و نزم راگرتنیەتی.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە