بۆ بەردان حەبیبی "بووت لیگە"
Sunday, 13/03/2011, 12:00
بەجدی و بێ هیچ دوو دڵییەك دەڵێم هەقە خەڵكی ئازادیخوازو بوێری كوردستان لەسێدارەم بدەن و بەرد بارانمكەن و نەهێڵن لەدواى ئەم نوسینە یەك خولەك بژیم، ئەزانن بۆ؟، چونكە بە 4 لیتر خوێن و دوو چاوو لووت و قژێكی رەش و چەستەیەكی بێنەخۆشی و عەقڵ و فكرێكی دایم خەماوییەوە هاتووم خۆم خەریك كردووە بە كەسێكی ناحەبیبی وەكوو (بەردان) حەبیب-ەوەو وشەى پێوە خەسار دەكەم، دەك دەستمشكێ.
بەدران بۆچی بەدران نییە، بەڵكو بەردانە، چونكە خۆی لەهەموو شتێك بەرداوە، لەجنێودان و قسەی نابەجێ، لەوشەی زبڵخانە بۆگەنترو زمانی ئاودەستخانە .. هتد، بەڵام ئێوە باشترە پێتان بوترێت "بووت لیگە" واتا پۆستاڵ لێس، پێشنیاریش دەكەم چیتر نوسەران و رۆژنامەنوسان ئەو وشەیە بۆ جەنابتان و نموونەكانی وەكوو جەنابیت بەكار بهێنن.
ئەو بەردان نانەجیبە كە هەمیشە بەرگری لەبەرژەوەندییەكانی بنەماڵەی بارزانی و پارتی كردووەتەوە بۆ ئەوەى لەتێك نانی بدەنێ نەوەك لەبرسان بمرێت، كە مردن لەبرسان زۆر شەریفانەترە لەو كارو كردەوانەى جەنابی بەردان، بەڵام خۆشبەختین بەوەى ئەو بەردانەو بەردانەكانی تری لای پارتی ئاییندەیان لەدۆست و كەسە نزیك و بەرژەوەندیچییەكانی بنەماڵەی بن عەلی و لەیلا تەرابلوسی كەمتر نابێت كە ئێستا تەفروتوناى وڵاتان بوونەو كونی تونێلیان لێ بووە بە كونی لوتی بەدران.
بەردان كە بە هەموو ئەو خەڵكانەی شارو شارۆچكەكانی كوردستان كە خۆپیشاندانیان بۆ رەتكردنەوەى یاسای خۆپیشاندان كرد دەڵێت بە فیكەى حەرامزادە ئەنجامیانداوە، منیش پێی دەڵێم سەرت دای لەبەردی سەری رەش كە ئێمە بە فیكەى هیچ لایەنێك خۆپیشاندانمان ئەنجامدابێت، بەڵكو ئەوە نەزانی و نەفامی حكومەتەكەى ئێوەو سەرۆكەكەى بوو بە ئیمزاكردنی ئەو یاسا نایاساییە كە ئێمەى هێنایە سەر شەقامەكان، بۆیە حەقی خۆمە بڵێم گەر مەسعود بارزانییەكەى لای تۆ گۆڕان بوبێت، ئەم زاتە (ئیحسان) بۆ ساتێكیش گۆڕان نەبووەو نییە، بەڵام حەقیقەتێك هەیە كە دەبێت هەموومان دانی پێدانێین و بیزانین ئەوەیە گۆڕان دەستپێشخەری كرد لەسەرهەڵدانی دەسپێكێك لەئۆپۆزسیۆن و فراوانكردنی زمانی رەخنەو رەتكردنەوەى ناعەدالەتی.
جەنابی بەردان سەرت یای لەبەرد ئەگەر ئەم ئیحسان مەلا فوئادە كە خۆپیشاندانی رێكخستووە بە فیكەى هیچ كەسێك ئەنجامیدابێت، جا خۆ رەخنەی منیش ئەوەیە گۆڕان وەكوو ئۆپۆزسیۆن تاوەكوو ئێستا نەیتوانیوە خەڵك بهێنێتە سەر شەقام وەك ئەوەى لەهەموو جیهان كاری ئۆپۆزسیۆن هێنانی خەڵكی ناڕازییە بۆ سەر شەقامەكان.
تۆی بەردان بناماڵەی بارزانی و حزبەكەیان وەكوو مەكینەیەك بەكارت دەهێنن بۆ بەرهەمهێنانی وشەى ناشرین و قسەی نابەجێ، بۆ بەرهەمهێنان و داهێنانی جنێو و وشەی پیش، چونكە دەزانن تۆ زۆر رازیت بەو كارەو كۆیلەبوونت جەنابی بەردان ناحەبیب.
بەردانەشیعر
هۆ هۆ بەردان
ئەى تولە مارەكەى پێدەشتی بارزان
هەى نانەجیبی بنەماڵەكان
هەی سەرلێشێواوی پارو گیرفان
ئاخر كە تۆ لای ئێمە ناحەبیب بیت
چ سوودی هەیە حەبیبی تۆ بۆ تڕۆ نەبیت
تۆ لەسەرو خۆارو، لەژێرو ژوور، لەهەموو كون و دەربەندەكانت
لەخۆت بەرداوە قسەی نابەجێ و جنێوەكانت
هەزار جار پیرۆزت بێت ژێردەستەیی و بەدكارەكانت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست