مەلا بەختیار دەڵێت حەقە حكومەت خواحافیزى لەخەڵك بكات
Wednesday, 03/03/2010, 12:00
مەلا بەختیار ئەندامى مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەوتارێكى جەماوەریدا رایگەیاند كە ساڵی 2008 كێشەى كارەباو ئاو لەسلێمانیدا كۆتایی پێدێت و بنەبڕ دەكرێ، :ئەگەر بێتو ئەم حكومەتە لە2008 كێشەى ئاوو كارەبا چارەسەر نەكات حەقە خواحافیزی لەخەڵك بكات و ئیتر ئەو خەڵكە ناتوانن متمانە بە حكومەتێكى وا بكات".
ئەو وتارەى مەلا بەختیار جگە لەزەرورەتى خوێندنەوەى زۆر، چەندین پرسیار هەڵدەگرێت، ئەگەر خاوەن زەڕرەیەك هەڵوێست بێت بەرامبەر بە وتەكانی خۆى ئەوا دەبێت ئێستا جەنابیان هانی خەڵك بدات كە راپەڕن لەدژی ئەم حكومەتەو سیقەو متمانەى پێنەكەن، وەك چۆن متمانەشیان پێی نەماوە.
تەنها پرسیارم ئەوەیە ئایا جەنابیان ئامادەن لەو وتەیەى خۆی پەشیمان نەبێتەوەو دووبارە لەشاشەى تەلەفزیۆنەكانەوە ئەو وتارە دووبارە بكاتەوەو دانی پێدا بنێت كە حكومەتەكەیان نەك 2008 بەڵكو چل ساڵی دیكەش كێشەى ئاوو كارەباى پێ چارەسەر ناكرێت و ئیتر بای باى؟.
جگە لەو وتەیەى ناوبراو، لێ لەساڵانی پێشوودا چەندین بەڵێن و وتارى هاوەشێوەى راگەیاندووە وەك وتارەكەى كەلار لەپێش هەڵبژاردنى 25/7 كە چەندین بەڵێنی دابوو كەچی تەنها دانەیەكیشی نەبردە سەر، هەروەها لەهەڵبژاردنى پارێزگاكانی عیراقدا لەچەندین ناحیەى ناوچە كێشەلەسەرەكان بەڵێنیدا هەر ناحیەیەك 500 هەزار دۆلارى بۆ سەرف بكات كەچی تا ئەم چركەیە یەك دۆلاریشی تەرخان نەكردووە، ئەمەو دەیان بەڵێنی هڵبژاردنی دیكە كە هیچیانی نەبردووەتە سەر، كە هەرچەندە بۆ جەنابیان نییە هیچ بەڵێنێك بە خەڵك بدەن چونكە هیچ پۆستێكی حكومی نییەو پێویستە خەڵكی بڕوا بە كەسانی حزبی نەكەن كە هەر بەڵێنێكی پێدان.
فەرموو لەگەڵ ئەو گرتە ڤیدیۆییە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست