گەڕاوەكانی مەڵبەندی كفری بۆ باوەشی تاڵەبانی دەگەڕێنەوە بۆ لاى گۆڕان
Thursday, 06/08/2009, 12:00
بەرەى ریفۆرمی خەتی (نەوشیروان مستەفا) لەهەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی یەكێتی نیشتمانی مەڵبەندی كفری لەگەڵ چەند كۆمیتەیەكدا بردەوەو سەركەوتنی بەدەست هێنا كە زۆرترین شڕى لەسەر كراو شەهیدی لەسەر درا، بەڵام هەر كە دەنگۆی هەڵبژاردن بڵاوبووەوەو باس لەوە كرا كە تاڵەبانی و حزبەكەى پارەیەكی بێشومارى ئامادە كردووە لەرێگەى مەڵبەندەكانەوە بیبەخشنەوەو كەرامەت و شەرەفی خەڵكی پێ بكڕن، ئیدی ئەو مەڵبەندەو چەندین ئەندامی كە سەربە خەتی ریفۆرم بوون و چەند كۆمیتەیەك و بەرپرس و ئەندامەكانى، خۆیان فرۆش و چوونەوە پاڵی خەتی جەلالییەوە.
نوكتەكە لەوێدا بوو كە هەرچەندە بۆ پارەو پول و سامان چوونەوە باوەشی تاڵەبانی كەچی مەڵبەندو بەرپرسەكەى هیچ سیقەیەكیان بەو گەڕاوانە نەبوو و حسابی قسەى منداڵێكیان بۆ نەكردوون، لەگەڵ رێزی زۆرم بۆ منداڵ، بۆیە سەرەڕای ئەو حساب بۆ نەكردنە ئەو ئەندامانە هەر لەپێناو مووچەكانیاندا لەنێو مەڵبەندو كۆمیتەكاندا وەكوو میوان مابوونەوەو جگە لەچا خواردنەوە هیچ ئاوڕو پرسێكیان پێ نەدەكردن.
وەلێ جگە لەوەى رەنگە تاڵەبانی تەسفیەیان بكات و دووبارە رەوانەى ماڵەوەیان بكاتەوە، ئەوە چەند رۆژێكە دەبیستم كە ئەو ئەندامە گەڕاوانە بۆ نێو مەڵبەند دەیانەوێت بچنەوە بۆ نێو گۆڕان و بڵێن ئێمە گۆڕانین، ئا ئەمەیە بانێكەو دوو هەوا یان سواربوون عەیبێك و دابەزین دوو عەیب، بەڕاستی ئەگەر بزووتنەوەى گۆڕان ئەو جۆرە كەسانە بگرێتە خۆی و قبوڵیان بكات شەرمەزارییە، تەنها بە سێ مەرج وەریان بگرێتەوە.
1- مووچەی 6 مانگیان لێ بسێنرێتەوە.
2- لەشاشەى تەلەفزیۆن و لەرۆژنامەكانەوە بڵێن بمانبەخشن ئیچمە روو زەردین.
3- بڵێن تاوەكوو گۆڕان هەبێت هیچمان ناوێت تەنها دۆست و لایەنگرو هەوادارتانین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست