کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان وریابە...

Wednesday, 17/03/2010, 12:00


ئەو هەواڵانەى كە ئەمڕۆ بە گەرمی لەنێو جەماوەری كوردستان بەگشتی و دەنگدەرو دۆست و لایەنگرانی گۆڕان و گۆڕانخوازان بڵاوبووەتەوە.. ئەمانەن، (گۆڕان رازی بوو جەلال تاڵەبانی بكرێتەوە بە سەرۆك كۆمار، گۆڕان پرس بە جەماوەرەكەى دەكات لەبارەى رازیبوون بە سەرۆك كۆمارێتی تاڵەبانی، گۆڕان و یەكێتی لەنزیكبوونەوەدان سەبارەت بەو بابەتەى سەرۆك كۆمارێتی تاڵەبانی، بڕوا ناكەم هەرگیز گۆڕان ئەو كارە بكات، پێم باشە گۆڕانیش رازی بێت جەلال تاڵەبانی بكرێتەوە بە سەرۆك كۆمار)، هەموو ئەو وتانە وتەى سەر زارو نێو مێشكی زۆربەى خەڵكی كوردستانە بە تایبەت هەموو گۆڕانخواز و دەنگدەرو دۆستەكانیان.
كەواتە پرسیار ئەوەیە ئاخۆ بڵێی گۆڕان رازیبوونى خۆی بەو بابەتەى تاڵەبانی دەرببڕێت؟، ئایا ئەگەر بەو پرسە رازی بوو چی لێدەكەوێتەوەو دەنگدەرو دۆستانى گۆڕان چی دەڵێن و ئیتر بۆ لەمەودوا چۆن لەگۆڕان دەڕوانن؟، بڵێی بۆ هەڵبژاردنێكی دیكە كاریگەرى سلبی نەبێت بۆ سەر بزووتنەوەكە؟، ئایا تەنها مەبەستتان ئەوەیەو وا تێدەفكرن كە قایلبوون بەو بابەتە دۆخی نێو ماڵی كورد بە گشتی و گۆڕان و یەكێتی بە تایبەت هێوردەبێتەوە، نەخێر ئەو معادەلەیە پەیوەست نییە بە هیوربوونەوەوە، بەڵكو كاركردن و جیدیبوونی پەرلەمانتارانی گۆڕان لەپەرلەمانی ئاییندەى عیراق سەبارەت بە پرسی كورد و بابەتە ئابوری و سیاسی و پەیوەندییەكان نێو ماڵی كورد پتەو دەكات و بەرەو پێشەوە دەبات و ئاكام هیوربوونەوەى گشتی لێدەكەوێتەوە.
رازی نەبوون بە بوونەوەى تاڵەبانی بە سەرۆك كۆمار ماناى ئەوە نییەو ناڵێین گۆڕان بە چاوێكی دوژمنانە تەماشاى تاڵەبانی بكات، بەڵكو زەروورە گۆڕان بە چاوی وتەو لێدوانەكانی پێشووى خۆیان بڕوانێتە تاڵەبانی و پۆستەكەى كە لەراگەیاندنەكانیانەوە بە هاوارەوە دەیانوت... ئەرێ خەڵكینە بپرسن تاڵەبانی حەوت ساڵە لەبەغدا چی بۆ كورد كردووە، ببینن چۆن جەلال تاڵەبانی بە پێشمەرگە دەڵێت میلیشیا، ببینن چۆن تاڵەبانی دەستی كابرایەكی تورك ماچ دەكات، دەتانوت ئەى كەركوكییەكان ببینن چۆن تاڵەبانی پێتان دەڵێت خائین، تەماشاكەن و بپرسن بەرپرسانی كورد چەند ساڵە لەبەغدا چییان بۆ خۆیان و بۆ كورد كردووە؟، ئەرێ گۆڕان ئەو وتانەتان بیرچووەوە؟!.
ئایا گۆڕان ئەو وتانەیان بیردەچێتەوە؟ كە بە دڵنیاییەوە رازیبونی گۆڕان بەو مەسەلەیە چیدی دەنگدەرو دۆستەكانی دەڵێن نەمانزانی گۆڕان راستی لەگەڵ ئێمەو لێدوانەكانی خۆشیاندا نەكرد، هاوكات دۆستان و گۆڕانخوازان تووشی بیركردنەوەیەكی دووفاقێیی دەكات، دڵنیابن لە90% دۆست و دەنگدەرانی گۆڕان نیگەرانن بەو كارە، چونكە ئێمە لەخوار گردەكەوە لەنێو جەماوەرداین و دەبینین و دەبیستین كە دەنگدەرو گۆڕانخوازان چی دەڵێن سەبارەت بەو بابەتە.. بۆیە وریابن با دەنگدەرو دۆستەكانتان نەتۆرێن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە