کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


دوا نامه‌ی پیرباڵ...

Friday, 25/02/2011, 12:00


ئه‌من فه‌رهاد پیرباڵم
قه‌ره‌قه‌شی بێ باڵم.
دۆستی ته‌م و تۆفانم
دژی شنه‌ی شه‌ماڵم.
له‌به‌رده‌م بنه‌ماڵه‌
قه‌زه‌مم وه‌ک منداڵم.
له‌ئاست سیسته‌م سه‌رشۆڕم
به‌س له‌ماڵه‌وه‌ زاڵم.
له‌بازاڕی گه‌نده‌ڵان
زوڕنا ژه‌ن و ده‌ڵاڵم.
بۆسه‌ر میلله‌ت وه‌ک شێرم
له‌به‌ر قسه‌ی سه‌رۆکدا
من که‌ڕ و کوێر و ڵاڵم.
له‌ناو خه‌ڵکی هه‌ولێردا
زۆر که‌م و ڕه‌زا تاڵم.
ناردیانم بۆ سلێمانی
تا ئه‌وان بێنمه‌ پاڵم.
ویستم درۆیان بۆبکه‌م
بڵێم منیش عه‌وداڵم.
نه‌یان هێشت هیچ قسه‌بکه‌م
بۆیان باده‌م قه‌واڵم.
زانیان پاراستنم
له‌ نۆکه‌ریدا قاڵم.
کردیانم به‌ فلیمێ
کافر نه‌بێ به‌ حاڵم.
به‌یه‌کجار سوکیان کردم
نه‌ما شان و جه‌ماڵم.
تف و پێڵاو لێم باری
وه‌ک هاوه‌ن و ناپاڵم.
کوا لیوای زێره‌ڤانی
بگه‌ هاوار و ناڵم.
ناردیانمه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر
به‌ گیرفانی به‌تاڵم.
بمبوره‌ ئه‌ی مه‌رجه‌عم
هیچ پێم نه‌کرا خه‌جاڵم.
له‌حزوری به‌رێزتا
سه‌رشۆڕ ڕوت و ڕه‌جاڵم.
ئه‌مجاره‌یان بمبه‌خشه‌
له‌به‌رقاپیت گه‌ماڵم.
ئه‌من فه‌رهاد پیرباڵم
پشت پانم کلک شۆڕم
بارم لێده‌ بێ ناڵم.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە