ڤیدیۆكەی سەیدكاكە لە سایتى سبەى هەلمەتی دانەدادگای ئەنفالچیەكان فراوانتر دەكات و نێچیرڤان و كاكە حەمەش رەوانەى بالیسان دەكات
Wednesday, 17/04/2013, 12:00
لە یادی ئەنفال لە 14-4-2013 سایتی سبەى سەر بە گۆران ڤیدیۆیەكی سەیدكاكەی ئەندامى سەركردایەتى پارتى و ئەندام پەرلەمان لەسەر لیستى زەرد لە خوولى پێشوو دابەزاند كە لە 14-4-2008 لە پەرلەمان ووتارێكى جەرگ بڕی لە دزٌی هەردوو حزب بە گشتی و مسعود بارزانی بە تایبەتى پێشكەش كردووە كە پەیوەندى بە پاداشت كردنى مستەشار و ئەنفالچیەكان هەبوو لە لایەن پارتى و یەكێتى وە بە تایبەت لە لایەن مسعود بارزانیەوە لە جیاتى بیاندەنە دەستى دادگا تا هەقی تاوانەكانیان وەربگرن ئەمەش بوو بەڵگەی حاشا هەڵنەگر بۆ ئەم تاوانەی بارزانی بەرامبەر شەهیدان و ئەنفلكراوان ئەنجامی داوە ئەمەش وای كرد زۆر كەس كە تا ئێستا راستیەكانیان بۆ روون نەبوو راستیەكان بزانن و بێنە ریزی گەل و پەیامی توند لە دیوارەكانی فەیس بووكیان بە هاوپێچی لەگەڵ ڤیدیۆكە ئاراستەى دەسەڵات داران بكەن
وە سەیدكاكە باسى چارەسەر نەكردنی بریندارەكانی كیمیا باران دەكات و بالیسان بە نمونە دەهێنێتەوە كە بریندارەكان سەردانیان كردووەو گوتیتیان دكتۆر دەڵێت پێویستیتان بە دەرەوەی ووڵاتە بۆ چارەسەر بەلام حكومەت كەسیانى نەناردووە شایەنى باسە ئەم پارچە ڤیدیۆیە لە كاتێكی كەمدا بە فراوانی بڵاو بۆوەو بینەرێكی زۆری هەبوو بە جۆرێك ئەمرۆ پەیجى سایتى سبەى لە فەیس بووك رایگەیاند لە كەمتر لە 48 كاتزٌمێر زیاتر لە چل هەزار بینەر زیاترى هەبووە ئەمە وای كرد نێچیرڤان بارزانی لەبەر بەرزٌەوەندی حزبەكەى لەم ناوچەیە بۆ یەكەم جار بەزٌداری یادی كیمیابارنكردنی بالیسان بكات وە كاكە حەمەى پاشكۆی دەسەلاتیش بانگهێشت بكات بۆ سوود وەرگرتن لە پێگە و رۆڵی سۆسیالیست لەم ناوچەیە لە سالی هەشتاكان بێ ئاگا لەوەی گەل تەنها شتێ باوەرى پێی مابێت كردارە نەك قسەى باق و بریق و كەسەكان سەیرە سەرۆكی حكومەت وا بیر بكاتەوە تا ئۆپزسیۆن یان كەسایەتیەكی دیار باس لە مەینەتى و زوڵم لێ كراوى ناوچەیەك نەكات ئەوا ئەم ناوچەیە نازانن زوڵم لێكراوو ماف نەدراون بۆیە ئەگەر تێبینى بكەین تا لایەنێك یان كەسایتیەك زوڵم لێكراوی ناوچەیكی ئەم كوردستانە بە دیاری كراوی نەوروزٌێنی دەسەڵات دارانی ئەم هەرێمە وا دەزانن هاوڵاتیان نەزانن و هەست بە ئازارەكانیان ناكەن بیریان لێ ناكەنەوە بەڵام دواى ئەوەی كەسایەتى یان لایەنێك باسى كرد ئەوا لەبەر خۆ پەرستى لە رادە بەدەریان بە پەلە خۆیانی پیا دەكەن و كۆمەڵێك بەڵێنى نا راستیان پێ دەدەن نەوەك سۆزیان بە لایەكتر دا بروات نازانن كە دەمێكە سۆزو باوەریان بۆ ئەم دەسەڵاتە شكست خورادوەو سەرۆكە نقوم بووەكەى نێو تاوان نەماوە
وە لە كۆتایی قسەكانی دا لە ناو پەرلەمان سەیدكاكە داوا لە گەلی كورد دەكات لە ئاستی ئەو تەعەدایەی لە گەلی كورد كراوە لە لایەن دەسەڵات دارانی ئەم پارچە هەرێمە بە دەنگ بێن و چیتر لێیانی قبوڵ نەكەن ئەگەر نا لە سەدام حوسەین خراپتریان لێ دێت و لە ئەنجام لە هەموو كورد تێك دەچێت
وە سەیدكاكە لە میانی ووتارەكی رایگەیاند چۆن لە حزب كشاوەتەوە ئاواش پەرلەمان جێ دێڵێت
وەك دیارى كراوە ئەم ووتارە پێنچ ساڵ لە مەوبەرە بەڵام لەگەڵ ئەمرۆ هاتنى ئۆپزسیۆنیش لە 2009 ەوە بۆ ساحەكە هیچ نەگۆراوەو وە تا ئەم دەسەڵاتە مابێ هەروا دەبێت و هیچ ناگۆرێت بۆیە داوا لە هەموو كوردێك دەكەم لە شوێنى خۆی دا بێتە دەنگ وەك سەیدكاكە پشت بكەنە هەموو شتێك و رووبكەنە گەل تا بتوانین لە زەلكاوە دەگمەنەدا رزگارمان بێ.
https://www.facebook.com/photo.php?v=618582374822178 لینكی قیدیۆكە لە پەیجی سبەى لە فەیس بووك
http://sbeiy.com/Detail.aspx?id=18791&LinkID=4 لینكی هەواڵەكە بە ڤیدیۆكەوە لە سایتى سبەی
كاوە باپیر
لە هەولێر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست