(%99) ه‌که‌ی سه‌دام و (%100) ه‌که‌ی لیستی کوردستانی
Friday, 11/03/2011, 12:00
سه‌دام وه‌ختی خۆی که ده‌نگدانی عێراقیه‌کانی بۆ ده‌کرا هه‌میشه خاتری ده‌گرت و ڕێزێکی که‌می بۆ هه‌ندێك له موخه‌ریبه‌کانی شاخ و ئاژاوه‌گێڕه خۆپیشانده‌ره‌کانی سلێمانی داده‌نا و نیسبه‌ی له سه‌دا 1 ی بۆ ئه‌وان ده‌هێشته‌وه و ده‌یگوت
له سه‌دا 99 خه‌ڵک ده‌نگی پێداوم
له ده‌نگدانی په‌رله‌مانی کارتۆنی کوردستاندا
(%100)
ئه‌ندامانی لیستی کوردستانی ده‌نگیان دایه‌وه به دکتۆر به‌رهه‌م
ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه ته‌نها یه‌ک که‌سیش له ئه‌ندامانی لیستی پارتی و یه‌کێتی ڕێز و خۆشه‌ویستیان بۆ خۆپیشانده‌ره‌کانی سلێمانی نییه و ئه‌وان هێنده‌ی سه‌دام دیموکراتی نین
به بڕوای من ئه‌وه‌ی که دوێنێ ڕووی دا فلیم کارتۆنێکی تر بوو یه‌کێتی و پارتی ده‌رهێنه‌ره‌که‌ی بون و دکتۆر به‌رهه‌میش زۆر لێزانانه تا بینه‌ی قاقای چووه بنده‌ستی
هه‌ردوو پارتی بنه‌ماڵه و ته‌نها ئیراده‌یه‌کی شه‌خسی و بڕیاری تاکه که‌سی مابێت له ده‌ستی ئه‌و زه‌لامه‌دا نه‌ماوه
له ڕۆژی 17 مانگی فێبریوه‌ریه‌وه
چه‌ندین فلیم و سیناریۆی ناشرین و دڕنده ئێخه‌ی شاری سلێمانی گرتوه و به‌ری نادات
یه‌که‌م / به‌لاڕێدا بردنی خۆپیشاندانه‌که‌ی به‌رده‌رکی سه‌را و ته‌قینه‌وه به ڕووی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی کوردی‌دا ڕه‌نگه پلانیێکی سه‌رنه‌که‌وتو بوبێت و له کات و شوێنێکی هه‌ڵه‌دا
و دوور له نیازی پلانده‌ران ڕووی دابێت ئه‌گه‌رچی خه‌ڵکی تریش هه‌یه پێی وایه ڕووداوه‌که خۆڕسک و توڕه‌یی ته‌قینه‌وه‌ی خه‌ڵک بوه بۆیه بێ پلانی پێوه دیاره
هه‌رچۆنێك بێت ئه‌وه‌ی ڕووی دا ڕووی دا به‌ڵام ته‌نها قوربانی هه‌تاوه‌کو ئه‌م ساته شه‌هیده‌کانی ئه‌م کاره‌ساته و بنه‌ماڵه‌کانیان و خه‌ڵکی بێ لایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ و بێ ده‌ره‌تانی
شاره قوڕبه‌سه‌ره‌که‌ی سلێمانیه
دووه‌م/ به هه‌مو پێوه‌ره‌کان ئه‌گه‌ر به پلان بوبێت وه یان بێ پلان ده‌بو ئه‌م خۆپیشاندانه له هه‌ولێره‌وه ده‌ست پێ‌بکات و تێکه‌ڵ به
تۆمه‌تی ناوچه‌گه‌ری و شه‌ڕی ناوخۆ و شه‌ڕی ژێر به ژێری یه‌کێتی و پارتی و گۆڕان نه‌کرایه
سێهه‌م/ ڕیسواترین و بێ هه‌ڵوێستترین که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کانی ئه‌م کاره‌ساته هه‌تاوه‌کو ئه‌م ده‌قه‌یه بریتین له
لقی چواری پارتی به هه‌مو ئه‌ندامه‌کانیانه‌وه ئه‌وانه‌شیان که ئه‌و ڕۆژه له‌وێ ده‌وامیان نه‌کردووه چونکه ئه‌گه‌ر به وته‌یه‌کیش بوایه ده‌بوایه له ڕووی ئینسانیه‌ته‌وه سه‌رزه‌نشتی ئه‌و کاره‌ساته‌یان بکردایه
ڕێکخراوی به‌دناوی قوتابیان خوێندکاران که ئه‌مجاره‌ش سه‌لماندیانه‌وه وه‌ک سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆی یه‌کێتی و پارتی که دوو ڕێکخراوی مافیایی و چه‌ته‌گه‌ری و حیزبین و فڕیان به‌سه‌ر زانست و زانکۆ و فێرخوازانه‌وه نییه، ئه‌گه‌ر بیرمان بێت وه‌ختی خۆشی هه‌مو جه‌وله‌یه‌کی شه‌ڕی ناوخۆی یه‌کێتی و پارتی به ده‌ستی ئه‌م دوو ڕێکخراوه
نه‌گریسه هه‌ڵده‌سا
بێ هه‌ڵوێسته‌کان
پڕۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌لاددین هه‌مان شێوه‌ی دکتۆر به‌رهه‌م سه‌لماندی خاوه‌نی یه‌ک ده‌نگ هه‌ڵوێست نیییه و وه‌ک زه‌رنه‌قوته له‌به‌رده‌م ڕێکخراوی قوتابیاندا هه‌ڵده‌له‌رزێت
وه‌زیری ناوخۆ له دوای شه‌هیدبون و برینداربونی ئه‌و هه‌مو هاوڵاتیه شه‌رم ناکات که جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نییه بێته سه‌ر ته‌له‌فیزۆن
وه‌زیری پێشمه‌رگه که ناوی پێشمه‌رگه و زیره‌ڤانی و دژه تیرۆر و چه‌کداری ده‌مامکدار و بێ ده‌مامک و جل کوردی -له‌به‌ر له یه‌ک جیاناکاته‌وه و ئه‌رکه‌کانیان نازانێت و هیچ هه‌ڵوێستێك پیشان نادات
له کۆتاییدا با یه‌کێتی و پارتی بزانن که هه‌مو گه‌لی کورد ده‌زانێت لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه به ده‌ست ئه‌ندام په‌رله‌مانه کارتۆنیه‌کان نییه به‌ڵکو له ده‌ستی مه‌کته‌بی سیاسی دوو زلهێزه‌که‌ی کوردستان و دوو ڕێکخراوه چه‌ته‌یی و مافیاییه‌که‌یانه که ناویان قوتابی و خوێندکارانه
کۆنه پارتیه‌کی ناو یه‌کێتی و ئێستا گۆڕان خواز
دانیشتوی هه‌ولێر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست