کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه‌كێتی‌ و پارتی‌ كوردستانیان هه‌ڕاجكرد

Wednesday, 08/02/2017, 23:36


میلله‌تی‌ كورد به‌درێژایی مێژوو به‌چه‌ندین شۆڕشی‌ خوێناویداتێپه‌ڕیوه‌وخوێنی‌ زۆری‌ ڕشتووه‌ له‌پێناو وه‌ده‌ست هێنانی‌ ئازادیداله‌هه‌رچوارپارچه‌ی‌ كوردستاندا ....
دوای‌ سالاَنێكی‌ زۆروڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌وڕاپه‌ڕینی‌ به‌هاری‌ 1991 كورده‌كانی‌ باشوری‌  كوردستان به‌هاوكاری‌ هێزه‌  نێوده‌وڵه‌تیه‌كانو ئامریكا ڕاپه‌ڕینیان به‌سه‌ر ڕژێمی‌ به‌عسی‌ فاشیزمدابه‌رپاكرد.. سه‌ره‌تا به‌شێكی‌ كوردستانی‌ باشوریان ئازاد كردوو دواتریش دوای‌ ساڵی‌ 2003 به‌شه‌كه‌ی‌ تری‌ ئازادكرا بێگومان ئه‌ویش به‌هێرشی‌ گه‌وره‌ی‌ ئامریكا بۆسه‌رجه‌م ناوچه‌كانی‌ عێراق..
به‌هه‌رحاڵ ڕاپه‌ڕن ڕویداوو دوای‌ 25 ساڵ حوكم ڕانی‌ ده‌سه‌لاَتدارانی‌ یه‌كێتی و پارتی‌ كوردستانیان گه‌یاندۆته‌ ئاستێكی‌ هێنده‌ مه‌ترسیدار كه‌نیشتیمانیا به‌ته‌واوی‌ هه‌ڕاج كردوه‌ومافیا ئاسا سه‌رزه‌وی‌ و ژێرزه‌ویشیان به‌تالاَن بردوو خه‌ڵكیشیان خستۆته‌ دۆخێكه‌وه‌ كه‌له‌ژێرهێڵی‌ هه‌ژاریه‌وه‌ ژیانێكی‌ تاڵو به‌ش مه‌ینه‌ت ده‌گوزه‌رێنن  .. جگه‌له‌سه‌پاندنی‌ هه‌ژاری‌ به‌سه‌رئه‌م گه‌له‌به‌ش مینه‌ته‌دا  هه‌ردوو حیزبی‌ ده‌سه‌لاَت خوازو پاوانكارو مافیا هه‌زاران گه‌نجی‌ بێتاوانیشیان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌گلاَوه‌كانی‌ خۆیاندا به‌كوشتدا به‌شێكی‌ له‌شه‌ڕی‌ ناوخۆداوبه‌شێكیشیان ناچاركران به‌ناچاری‌ ولاَت جێبێڵن به‌ره‌وتاراوگه‌سه‌فه‌ربكه‌ن به‌لاَم به‌داخێكی‌ زۆره‌وه‌ له‌ئاوداخنكانو له‌ڕیگه‌ ڕه‌قبونه‌وه‌ ئێستاش به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ هێزو ده‌سه‌لاَتی‌ مافیاگه‌رییانه‌وه‌ ده‌ستیان گرتووه‌به‌سه‌ر سه‌روه‌تو سامانی‌ ئه‌م گه‌له‌داو هه‌زاران گه‌نجی‌ خێرله‌خۆنه‌دیویان ناچاربه‌ چه‌ك هه‌ڵگرتن كردووه‌له‌پێناوبڕێكی‌ كه‌م موچه‌دا هه‌تا بیانكه‌ن به‌قه‌ڵغان بۆپاراستنی‌ مانه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌لاَته‌ گلاَوه‌كه‌ی‌ خۆیان ؟
هه‌ركه‌سێك له‌م ولاَته‌دا بژی‌ ئه‌م ڕاستیه‌ حاشاهه‌ڵنه‌گرانه‌ به‌ڕونی‌ ده‌بینێتو نه‌فره‌ت له‌م مافیا بۆگه‌نانه‌ی‌ ئه‌م ولاَته‌ ده‌كات ئه‌م ده‌سه‌لاَتداره‌خوێن مژوو دژه‌مرۆڤانه‌ی‌ ئه‌م ولاَته‌ به‌جۆرێك ده‌ستیان خستۆته‌ بینه‌قاقای‌ هاولاَتیه‌كانی‌ ئه‌م نیشتیمان كه‌به‌ئاسته‌م مه‌جالی‌ هه‌ناسه‌دانیان بۆهێشتونه‌ته‌وه‌ ..تۆبه‌وردی‌ سه‌یركه‌و ببینه‌ ئه‌م نا به‌رپرسه‌گه‌نده‌ڵوخوێن خۆرانه‌جگه‌له‌هه‌ڕاجكردنی‌ سامانی‌ سروشتی‌ ژێرزه‌ویو سه‌رزه‌وی‌ خه‌ریكه‌ بستێت زه‌وی‌ نه‌هێڵنه‌وه‌ هه‌مویان له‌سه‌رخۆیانو كوڕو كچو خزموو كه‌سوكاریان تاپۆكردوو به‌پاره‌ی‌ دزی نه‌وتو گومرگو چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی‌ تری‌ ناشه‌رعی‌ كردیان به‌سه‌دان مۆڵو كارگه‌ی‌ زل هێزو چه‌ندین شتی‌ تر سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌مه‌ش سه‌دان ملیۆن دۆلاریان له‌بانكه‌كانی‌ ئه‌وروپاو ئامریكا شاردۆته‌وه‌ یاخود كاری‌ بازرگانی‌ گه‌وره‌ی‌ پێده‌كه‌ن جا له‌وه‌ سه‌یرتر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م ده‌سه‌لاَداره‌مافیایانه‌ی‌ كوردستانی‌ باشور هه‌ربه‌بردنی‌ داهاتی‌ نه‌وتو گومرگوداهاتی‌ ناخۆو بڕینی‌ موچه‌و چه‌ندین دزیوكاری‌ ناشه‌رعی‌ تره‌وه‌ ناوه‌ستن ده‌ستیان كردووه‌ به‌زیاد كردنی‌ باجو ڕسوماتی‌ نابه‌جێ‌ هه‌تا  باری‌ شانی‌ هاولاَتی‌ ئه‌م گه‌له‌ به‌شخوراوه‌ زیاتر قورس بكه‌ن .. خیانه‌تی‌ نیشتیمانیان له‌ولاوه‌ بوه‌ستێت پارتی‌ نادیموكراتی‌ كوردستان جاشی‌ توركیا به‌ئاشكراو یه‌كێتی‌ نا نیشتیمانی‌ كوردستان جاشی‌ ئێرانو جگه‌له‌وه‌ی‌ له‌ژێریشه‌وه‌ ده‌ستیان له‌گه‌ڵ چه‌ندین دوژمنی‌ سه‌رسه‌ختی‌ تر تێكه‌ڵ كردوه‌له‌پێناو ده‌ست كه‌وتنی‌ چه‌ند هه‌زاردۆلارێك له‌سه‌روو هه‌موو ئه‌م خیانه‌ته‌ نیشتیمانیه‌ گه‌ورانه‌شه‌وه‌ هه‌ربه‌فه‌رمانی‌ ولاَتانی‌ دوژمنی‌ سه‌رسه‌ختی‌ كورد ولاَتانی‌ وه‌كو توركیاوسوریاوئێران زوو زوو هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر حیزبه‌ كوردیه‌كانی‌ دانیشتوی‌ كوردستانی‌ باشورو چه‌ندین پلانی‌ نائینسانیو نابه‌جێو دژه‌ مرۆڤانه‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌نجام ده‌ده‌ن  كه‌زۆربه‌ی‌ ڕۆڵه‌كانی‌ ئه‌م گه‌له‌ئه‌ڕاستیانه‌ ده‌زانن و كاره‌گلاَوه‌كانی‌ ئه‌م ده‌سه‌لاتدارانه‌ خۆیان گه‌واهی‌ ده‌ری‌ ئه‌م ڕاستیه‌ن و كاره‌نابه‌جێو بۆگه‌نه‌كانی‌ خۆیان ده‌سه‌لمێنن ..به‌لاَم
من دڵنیام مێژوو ڕه‌حم به‌كه‌س ناكات زۆری‌ نه‌ماوه‌ ئه‌مانه‌ش به‌هه‌مان ده‌ردی‌ ده‌سه‌لاَت داره‌ دیكتاتۆرو زۆرداره‌كانی‌ پێش خۆیان بچنو له‌به‌رده‌م په‌تی‌ سێداره‌ خۆیان ببیننه‌وه‌ ئه‌وه‌ ئێستا چاویان هیچ ناعه‌داله‌تیو سه‌رگه‌ردانی‌ ئه‌م گه‌له‌ نابینێت چونكه‌ لوتیان ئه‌وه‌نده‌گه‌وره‌بووه‌ ته‌نانه‌ت به‌رپێی‌ خۆشیان نابینن به‌لاَم ئه‌وه‌ هه‌رمێژووه‌ سه‌دانو هه‌زارانی‌ وه‌كو ئه‌وانی‌ كردووه‌ به‌ژێرپێوه‌و ڕه‌حمیشی‌ پێنه‌كردوون 
هیوادارم ئه‌م گه‌له‌چه‌وساوه‌و به‌ش خوراوه‌ خاوه‌نی‌ ئیراده‌یه‌كی‌ پۆلاَینن بن و چاوه‌روانو بینینی‌ له‌ناوچونی‌ ئه‌م مافیا خوێن مژانه‌ بن. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە