سه‌مای مه‌رگی عه‌شق
Sunday, 11/03/2012, 12:00
كێ ئه‌توانێ له‌ودیو تارمایی مردنه‌وه قه‌ێیده‌یه‌كی
حه‌قیقه‌ت فێری ژیان بكات
كه ژیان خۆی به‌شێك بێت له‌مردن
كێ ئه‌توانێت ئه‌و شۆخه دڵ پڕ له دۆزه‌خانه
فێری وانه‌ی عه‌شق بكات
كه عه‌شق خۆی به‌شێك بێت له‌جه‌نگه‌ڵ
كێ توانیویه‌تی ده‌گاكانی زمان بكاته‌وه‌و
سه‌رنه‌كات به ژووره‌كانی درۆدا
كێ توانیویه‌تی میوانداری ماڵی حه‌قیقه‌ت بكات و
ئاوێنه كریستاڵیه‌كانی نه‌شكێنێ
به‌ڵێ
ژیان هه‌گبه‌یه‌ك مردنه و
شۆخه دڵ پڕ له‌كینه‌كان به‌شێكن له‌دۆزه‌خ و
عه‌شق به‌شێكه له‌جه‌نگه‌ڵ و
زمان به‌شێكه له درۆ و
حه‌قیقه‌ت به‌شێكه له‌ئاوێنه شكاوه‌كان
ئێستا
ئێمه هه‌موو خه‌وتوینه وسه‌رقاڵی خه‌وبینینین
كاتێك مه‌رگ له‌ده‌ڤه‌ره‌كانی عه‌ده‌مه‌وه
له ده‌رگای بێده‌نگیمان ئه‌دات
له‌م خه‌و بینینه ڕائه‌په‌ڕین و ئه‌مرین
ئه‌وساش ئه‌ڵێین ئه‌فسوس
له‌و خه‌وه به‌رینه‌دا نه‌مانتوانی
تامی هه‌ناره مێ خۆشه‌كانی ئه‌قڵ بكه‌ین
ئه‌و كاتیش ئه‌فسوس
له تونێله تاریكه‌كانی په‌شیمانیه‌وه قاقا پێمان پێده‌كه‌نێت
ئیدی ئه‌فسوس ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو جه‌نگه‌ڵی پوچیه‌كانی ژیان
ئێوه‌ی مرۆڤ به‌شێكتان مرۆڤی پارچه پارچه
لێك دراوی ده‌مامك و دارن و
به‌شه‌كه‌ی تریشتان ئه‌فیون ودۆزه‌خ و تاریكی
ڕۆژێك
به‌ناو یه‌كێ له‌دارستانه‌كاندا تێ په‌ڕیم
شێرێك هاته ڕێم و پێی وتم....
ئه‌ی شێری مه‌مله‌كه‌تی شێرستان
ئێوه‌ی شێری شێر زاده
نه‌تان توانی نه‌له ڕێویه‌ك ونه‌له ته‌ڵه‌ی ڕێویه‌ك
خۆتان قوتار بكه‌ن
نه‌وره‌سێك هاته لام و وتی...
كوان ئه‌و شاعیرانه‌ی به‌شێكن له درۆ
هه‌موو ڕۆژێ منی نه‌وره‌س له چڵكاوی وشه‌كانیان هه‌ڵئه‌كێشن
به وشكه ڕیایی دیوارێ دروست ده‌كه‌ن و
ناوی ئه‌نێن شاعیرێكی نه‌وره‌س
ئای.. چ گورگێك خۆی له‌پشت ئه‌م گومانه‌وه حه‌شارداوه
چ دڕنده‌یه‌ك ئاماده‌ی به‌خاك سپاردنی ئه‌م خه‌ونه‌یه
چ زبڵ خانه‌یه‌ك له كێڵگه ئه‌م هیزره‌دا نیشته جێیه
ئه‌م زه‌ویه بێ پیته...
شوێنی مۆڵگای خه‌ونه شه‌ق وشڕه‌كانه
شوێنی خه‌ونه له‌بار چووه‌كانی عه‌شقه
شوێنی خه‌ونه دۆزه‌خیه‌كانی رۆحه
ئای ...چ تۆفانێكی عه‌شقه
عه‌شقێك.... سه‌راپا خوێن
عه‌شقێك ..... ئۆقیانوسێك له‌سه‌راب
عه‌شقێك.... قیامه‌تێك له سوتان وكه‌وكه‌بێك له خۆڵه‌مێش
عه‌شقێك.... له‌زۆرترین ڤینۆسی درۆزن
عه‌شقێك.... له‌بێ واده‌ترین ژوان و له‌خوررافی ترین خه‌یاڵ
عه‌شقێك.... سه‌راپاكات ژمێره‌كانی شه‌و له‌گریانی په‌شیمانی و له‌پێكه‌نینی خۆفریودان
عه‌شقێك.... له‌پاچه‌پارچه لێكدراوی ده‌ستی پینه‌دۆزێك
عه‌شقێك....له‌بێ ده‌نگترین مردن و هێمن ترین سه‌مای مه‌رگ
ئیدی عه‌شق ..توڕه‌بونی خودایه‌كی حه‌یشه‌ریه له‌ئه‌هریمه‌ن
چ تۆفانێكی عه‌شقه
پوچ ترین بون بۆته‌كۆڵه‌كه‌ی باڵه‌خانه‌كانی عه‌شق و
ئه‌هریمه‌ن له‌چاوی دووربینه‌كانیه‌وه ده‌ڕوانێته‌دۆزه‌خ
عه‌شق لێره جێمانی كۆرپه‌یه‌كه له‌دایكانی مه‌نفا
عه‌شق سۆزێكه له‌تێفكرینی به‌رد
عه‌شق شه‌خته یه‌كه‌له‌چیاكانی نه‌فامی
ئیدی عه‌شق خۆی له‌قوتوی لگاوی قومارخانه‌كانی شاردا ده‌دۆزیه‌وه
هه‌ندێ جاریش له‌شه‌وه‌سوره‌كانی سۆزانیه‌كدا
هێلكه‌ی وجودی عه‌شقم بینی كاكڵه‌په‌رده‌پۆشه‌كه‌ی شكاندوو
له‌یه‌كێ له‌كۆشكه‌كانی وه‌همدا نیشته جێ بوو
ئیدی له‌دوای سه‌مای مه‌رگی ئه‌م عه‌شقه‌وه
جێژوانی گه‌رده‌لول بوو به‌شووێنی سه‌مای دوو عاشق
نا.....ئه‌ی عاشقی كابووسی عه‌شق ..زوویرمه‌به
ئه‌مه‌عه‌شق بازاڕی خۆڵه مێش فرۆشانه
ئه‌مه تاریك ترین كووچه‌ی دڵی كونده‌په‌پووه‌كانی شه‌وه
ئه‌مه‌ڕه‌نووی به‌فرستانی دڵه‌ئاسنینه‌كانه
نـــــــــــــــــــــــــــــــــــــا هه‌رگیز نـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــا
هه‌رگیز هه‌ڕه‌مه كانی عه‌شق لێره‌نین
هه‌رگیز عه‌شق له‌ئاسمانی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته‌دا نه‌فڕوه
گه‌ر بشفڕێ باڵه‌كانی ده‌شكێنن
له‌ئاسمانی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته‌دا
ته‌نیاگریان و مه‌رگ و تارمایی
سه‌مایه‌كی عاشقانه‌ده‌كه‌ن
چ ڕۆژگارێكه...چ ڕۆژژگارێ
به‌رله‌وه‌ی خونچه عاشقه‌كان ڕازی بن
عه‌شقیان به‌شه‌پۆله‌كانی ده‌ریاسپارد
ٍبه‌رله‌وه‌ی عاشق ڕازی بێت
ته‌ڵقینی درۆ‌و ئایه‌تی پێچه‌وانه‌یان به‌سه‌ر ته‌رمه‌كه‌یداخوێند
به‌رله‌وه‌ی عاشق ته‌رمه‌كه‌ی ببینێت به‌خاكیان سپارد
به‌رله‌وه‌ی خودا حه‌شری بكات
كۆشكێكی له‌مه‌نجه‌نیقه‌كانی دۆزه‌خ بۆدروستكرد
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست